پلانى دەزگاى پاراستن بۆ ڕۆژى هەینى توڕەیى
31/03/2011, 12:00 (GMT+1)

دواى ئەوەى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا راِیگەیاند كە هەینى داهاتوو هەینى توڕەییە و نویِژى هەیینى لە سەراى ئازادى ئەنجامدەدرێت ,دەسەڵات ترسى لێنیشتوە بە تایبەتى پارتى دیموكراتى كوردستان دەترسێت دووبارە هێرش بكرێتەوە سەر لق 4, بۆیە هەر لە ئیستاوە دەزگاى پاراستن دوو ئەركى خراوەتە ئەستۆ یەكەمیان چوونە نێو خۆپیشاندەران بە ئامانجى بە دەستهێنانى زانیارى لە سەر ڕۆژى هەینى توڕەى و هۆكارى ناونانى هەینى توڕەى.
ئەركى دوەمیشیان ڕۆژى هەینیە كە ژمارەیەكى زۆریان بە جلى مەدەنى و دەمانچەوە بچنە ناو ڕیزەكانى خۆپیشاندەرانەوە ئەگەر هاتوو ئاراستەى شەقامى مەولەوى یان هەر شەقامێكى تر كە ئامانجیان لێدان یان سوكایەتى كردن بە لق بێت گرت ئەوا هەموو هێزى خۆیان بە كار بێنن بۆ ئەوەى ڕێیان لێبگرن وە لەلایەن دەزگاى پاراستنیشەوە فرمانى تەقە كردنیان پێ دراوە.
بۆیە داوا لە خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى دەكەم كە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن هەر كەسێكى گومانلێكراویان بینى زوو ئاسایش ئاگاداركەنەوە یان بە شێوازێكى مەدەنیانە ڕیگرى لێبكەن بۆ ئەوە ى لاشەى ڕۆڵە پاكەكانمان بە دەستى بنەماڵەى زەرد سوور نەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









