تاڵەبانى زەوی دەبەخشێتە دادوەری عەرەب، كرێنشینەكانى سلێمانیش بۆ دەنگدان دەخەڵەتێندرێن
09/06/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەم كۆمەڵەیە پێشتر باسی لەوە كردبوو، كە ژمارەی ئەو یەكانەی بە سەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت، 600 یەكەی نیشتەجێیە و بە بڕی 4 دەفتەر بۆ شوقەكان و 5 دەفتەریش بۆ خانووەكان دەدرێتە هاوڵاتیانی كەمدەرامەت! لەو یەكانەش 316 یەكەیان خانووە بۆ ئەو خانەوادانەی كە ژمارەی خێزانیان 5 كەس زیاتر بێت، ئەوانی تریش شوقەیە، كەچی بێ لە بەرچاوگرتنی ژمارەی خێزان مەسەلەكە بڕایەوە و بە قودرەتی قادر ژمارەی خانووەكان بوو بە 200 خانوو! خانووەكانیش خرایە پڕۆسەی تیروپشك بۆ 2200 خێزان، پێشتریش بەو ئەندامانەی كە ناویان بۆ تیروپشكەكە هاتبۆوە راگەیاندبوو، كە پڕۆسەی تیروپشكەكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە كەناڵی گەلی كوردستان پەخش دەكرێت، لێ ئەمەش وا دەرنەچوو، بە فرت و فێڵ بێ ئاگاداری خەڵك ئەو 2200 ئەندامەی كۆمەڵەی كرێنشینان پرۆسەی تیروپشك بە ئامادەبوونی چەند كەسێكی جێ متمانەی خۆیان سەر لە بەیانی 9/5/2012 بەڕێوەچوو، ئەمەش لە كاتێكدا بە چەند رۆژێك بەر لە ئەنجامدانی تیروپشك هەندێ كەس هەستابوون بە فرۆشتنی ئەو خانووانەو گرەنتی ئەوەشیان دابوو كە بۆیان دەردەچێ، لە هەمووشی سەیرتر، لە لایەن جەلال تاڵەبانى ماوەیەك لەمەوبەر و بێ ئەنجامدانی تیروپشك پەنجا پارچە زەوی بەخشیە پەنجا دادوەری عەرەبی كۆنە بەعسی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









