<

ویکلیکس : تکایە تورکێک لە گەل خۆتان ببەنە ئاسمان

07/01/2011, 12:00 (GMT+1)
به‌گویره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر سایتی ویكی لیكس بڵاوبۆته‌وه‌، (عه‌بدوڵڵا گویل) سه‌رۆك كۆماری تورکیە مانگی فێوریەی ساڵی 2010 نامه‌یه‌كی بۆ (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناردووه‌ و لە نامەکە داهاتوە کە دەولەتی تورک 20 فرۆکەی شەرکەر لە ئامریکا دەکرێ ئەگەر ئامریکا تورکێکی ئەستێرەناس لەگەل ئەستێرەناسەکانی ناسا رەوانە بۆشایی ئاسمان بکات.

باراک ئۆباما بە شێوەیەکی سیاسی داواواکەی تورکیە رەتکردۆتەوە و نوسیویەتی کە زانست لە تورکیە لەو ئاستە دا نیە کە دەستی بە بۆشایی ئاسمان رابگات و ئەستێرەناسەکانی ئامریکاش بە بریاری سیاسی کار ناکەن تاکو بە بریاری سیاسی تورکێک لەگەل خۆیان بەرنە ئاسمان !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست