مەسعودبارزانى: ئەگەر لەدۆڵێك ئیسلامیەك وبەرازێكتان بینى سەرەتا ئیسلامیەكە بكوژن ئینجا بەرازەكە.
10/04/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەكی ئاگادار وباوەڕ پێكراو پێی ڕاگەیاندین لەم دواییانە مەسعود بارزانى لەقسەكانیدا زیاتر باسی لەمەترسی پەرەسەندن وگەشەكردنى ئیسلامیەكانی لەناوچەكە كردوە و ئیسلامیەكانی بەمەترسیدارترین لایەن لەسەر ئەزموونى كوردستان لەقەڵەم داوە، تەنانەت دەقی ئەم ڕستەیەی گوتووە (ئەگەر لەدۆڵێك ئیسلامیەك وبەرازێكتان بینى سەرەتا ئیسلامیەكە بكوژن ئینجا بەرازەكە) ئەم زانیاریەش كاتێك دزە دەكات كەهەندێك لەبەشدار بووانى دانیشتنەكە ئەم ووتانەى سەرۆكەكەیان وەكو ڕێنمایی بەخەڵك ڕادەگەیەنن وباسی دەكەن،"چاودێرێكى سیاسیش ئەمە بەهەڵكردنى گڵۆپی سەوز لەلایەن باڵاترین دەسەڵاتى هەرێم لەقەڵەم دەدات بۆپەنا بردنە بەر توندوتیژی دژ بەچینێكى زیندووى نێو كۆمەڵگا"،ئەمە لەكاتێكدایە كەناوبراولەدەزگاكانى ڕاگەیاندن وكۆبونەوەى لەگەڵ لایەنەكان بەجۆرێكى تر دەدوێت،بەڵام لەژوورە تاریكەكان وشوێنە تایبەتیەكان بەم شێوەیە دەدوێت و ڕێنمایی دەدات ئەمەش بێمتمانەیی زیاتر لەنێوان لایەنەكان دروست دەكات ،لەتەلەفزیۆن دڵۆپێك خوێنى كوردێكى بەلاوە لەهەموو شتێك گەورەترە بەڵام لەشوێنە تایبەتیەكان ئەمە هەڵوێستیەتى،ئەوەی زیاتر جێگەی تێڕامانە ئەوەیە كەئایا كەسێك ئەمە بیركردنەوەی بێت دەشێت سەرۆكی هەریمێك بێت كەچەندین بیروبۆچوون وپێكهاتەی جیاواز لەخۆبگرێت ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









