باوكێك لە سەرۆك وەزيران دەدات!
11/06/2014, 12:00 (GMT+1)

> بهلَام مه‌رج نييه ئه‌م وێنه‌يه راست بێت، چونكه ئه‌م حالَهته له‌م ولَاتانهي خۆمان و ده‌ور وبه‌رمان و ولَاته ديكتاتۆره‌كان و به‌شێك له ولَاته پێشكه‌وتووه‌كان رووده‌دات، ئه‌م رووداوه له ولَاتي كۆرياي باشووور روويدا و كۆتايي يه‌كه‌ي به‌م شێوه‌يه نه‌بوو بهلَكو پێچه‌وانه‌ي ئه‌مه بوو.
> نقووم بووني كهشتييهكي ئه‌م ولَاته كه نزيكه‌ي 700 كه‌سي تێدابوو كه زۆربه‌يان قوتابي و مامۆستاي قوتابخانه‌يه‌ك بوون، كارهساتێكي گه‌وره‌يه بۆ ئه‌و ولَاتهي كه مردن تيايدا به كۆمهلَ نييه و مرۆڤ تيايدا به بههايهكي گه‌وره داده‌نرێت، ئه‌م كاره‌ساته ولَاتي به ته‌واوي غهمباركرد و بالَي به‌سه‌ر هه‌موو ولَاتهكهدا كێشا، له‌و ولَاتهدا مندالَ و خوێندن و مامۆستا پلهوپايهي تايبه‌تي خۆيان هه‌يه.
> له كۆرياي باشوور خێزانه‌كان به‌شێكي زۆري داهاتيان بۆ خوێندني مندالَهكانيان ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بهلَگهيهكي حاشا ههلَنهگره بۆ بابهخدانيان به مندالَ و خوێندن، هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌شه كۆرياي له سه‌رووي سه‌ره‌وه‌ي ريزبهندي جيهان داناوه له بواري په‌روه‌رده و فێركردندا، ئه‌و په‌روه‌رده و فێركردنهي زانست و رۆشنبيري به‌سه‌ر ئه‌م ولَاتهدا رشتووه، هه‌ر ئه‌م ولَاته بوو كه جوانترين وێنه‌ي تێكهلَبووني حكومه‌ت و خهلَك له سالَاني حه‌فتاكاندا پێشاندا، كاتێك كه حكومهتهكهيان تووشي قه‌يراني دارايي بوو، خهلَكهكه بێ يه‌ك و دوو كردن روويان له بانكه‌كان كرد و زێر و پاره و ساماني خۆيان به‌خشييه حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ي زالَ بێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌يرانه، ئه‌مه‌ش خۆي له خۆي دا دهسكهوتێكي گه‌وره‌يه بۆ ئه‌و ولَاته.
> ئه‌و كه‌سه‌ي به شهقامهكاني كۆرياي باشوور دا تێپهرِبێت سه‌رنج له وێنهيهك ده‌دات كه له هه‌موو شوێنێكدا دێته به‌رچاو، ئه‌و وێنه‌يه له هه‌موو شوێنێكدا هه‌يه و تيايدا نووسراوه، "با خه‌نده له‌سه‌ر لێوانت بێت تۆ له سۆليت" (پايته‌ختي كۆرياي باشوور)، كه‌واتا ژيان له لاي خهلَكي ئه‌و ولَاته كه شه‌و و رۆژيان له‌يه‌ك ناكرێته‌وه به‌هاي خۆي هه‌يه و پێويسته ههولَي بۆ بدرێت.
> باوكي ئه‌و مندالَهي له سه‌رۆك وه‌زيراني دا، مندالَهكهي خنكا و گياني له ده‌ست دا له كهشتييهكي كۆريا كه نقوم بوو، بۆيه رووي كرده سه‌رۆك وه‌زيران و لێيدا به هه‌موو هێز و تواناي خۆي، له‌به‌رده‌م چاوي خهلَك و كاميراكان، ههلَوێستي ئه‌و باوكه بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه مندالَهكهي خنكاوه بهلَكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني وه‌زيران ههوالَهكهي بۆ يه‌كه‌مجار به راستي نه‌گواستۆته‌وه و به كه‌سوكاري قوربانياني راگه‌ياندووه كه به‌شێك له قوتابييهكاني ناو كه‌شتييه‌كه نه‌مردوون و رزگاريان بووه، ئه‌م ههوالَهش راست نه‌بوو، بهلَكو حكومه‌ت ته‌نها ويستبووي هاولَاتياني خۆي هێور بكاته‌وه و له قه‌باره‌ي كاره‌ساته‌كه كه‌م بكاته‌وه.
> له پاش ئه‌م رووداوه ئه‌و وێنه‌يه نههاتهدي كه پێشتر باسمان كرد، بهلَكو سه‌رۆك وه‌زيراني ئه‌و ولَاته به‌رامبه‌ر به ههلَويستي ئه‌م باوكه زۆر ئازايانه راوه‌ستاو و داواي لێبوردني له كه‌سوكاري قوربانيان كرد و ده‌ستي له كار كێشايه‌وه، باوكي مندالَهكهش نه قۆلَبهست كرا و نه بردرايه به‌ندينخانه و نه لێدرا و نه سووكايه‌تي پێكرا، بهلَكو وێنهكهي له هه‌موو جيهاندا بلَاوبووهوه و ئه‌و ههلَوێستهي هه‌تا هه‌تايه له ياد ناچێت و ده‌بێته هێماي ئازايه‌تي بۆ هه‌موو جيهان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









