<

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر راپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ سنوور، که‌ ئاوێنه‌ و سبه‌ی له‌ کوردستانپۆستیان دزیوه‌

06/01/2011, 12:00 (GMT+1)
سڵاو و ڕێز کاک کەمال
بەڕاستی سەرم سوڕما کاتێک بینیم ئاوێنە و سبەی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێری بێسنوریان بڵاوکردۆتەوە و نەیان وێراوە باسی کوردستانپۆست بکەن، من یەقینم هەیە دەقی ئەو ڕاپۆرتەیان لە کوردستانپۆست وەرگرتووە، چونکە کاتێک من دەقە کوردییەکەم بۆ بەڕێزتان نارد کاتژمێر ٤و ٣ دەقەی بەیانی بوو، دووەم ئیمێڵم بۆت کاتژمێر ٤و ٦ دەقەی بەیانی بوو ، سێهەم ئیمێڵم ٥و ٤ دەقە و ئاخر ئیمێڵیش ٥و ٦ دەقەی بەیانی. کاتێک تۆ خەریکی بڵاوکردنەوەی دەقە کوردییەکە بوویت به‌و به‌یانییه‌ زووه‌، که‌ به‌ دیار کۆمپیوته‌ره‌که‌وه‌ بوویت و نه‌خه‌وتبوویت. کارمەندانی سبەی و ئاوێنە پرخەی خەویان دەهات. بەراستی سەرسام بووم چونکە هەموو گردەکە و کۆمپانیای ئاوێنەش بگەڕێی کەسێکی تێدا نییە زمانی فەڕەنسی بزانێت .. خەریکە مێشکم ئەتەقێت لە ترسنۆکی و نمەک بەحەرامیان ، خۆشت دڵنیایت هەردووکیان لا کوردستانپۆستەوە، ده‌قی ئه‌و نووسینه‌یان وەریان گرتووە و ده‌ستکارییان کرد، ناوی کوردستانپۆستیان لێ ده‌رهێناوه‌،
هیوادارم ڕوون کردنه‌وەیەک بدەیت ، باشترین بەڵگەش ئەو کاتانەی سەره‌وه‌ی نوسینەکەیە وەک دۆکۆمێنت.

ئارین هه‌ولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست