
لە دواى شكستهێنانى لە بوارى كارى رێكخراوەیى لە ساڵەكانى 2001 و 2002 ئەم عارف قوربانییە، كە ناو و نازناوەكەى هەردووكیان دوورن لە راستییەوە، خۆى پاڵاوت بۆ ئەندامى مەكتەبى تەنفیزى لەبەر بێ مستەوایى و ناشارەزایى لە كۆنگرەى رێكخراوى ئازادیى لاوان دەرنەچوو، پاشان رووى كردە بوارى رۆژنامەگەریى و نووسین لە بوارى ئەنفال لەوێشدا بە زانیاریى هەڵە و شیكردنەوەى بێ بنەما چەندین خوێنەرى چەواشە كرد، بەتایبەت هەندێ لەو گەنجە تازە پێگەیشتووانەى، كە لە بوارى راگەیاندن و مێژوودا زۆر شارەزاییان نەبوو، دواى ماوەیەك خوى گرت بە ماستاوكردن بۆ مەسئول و خۆنزیكردنەوە لە كۆسرەت رەسوڵ و ئازاد جوندیانى تا كرایە بەرپرسى تەلەفزیۆنى كەركوك، لە ماوەیەكى كەمدا ئەو كەناڵەشى وێران كرد و سەرلەبەرى هەڵوەشاند بە هۆى بیروڕا چەوتەكانى لە تەعبیركردنى لە سیاسەتى یەكێتى و بەرژوەندییەكانى كورد لەو شارەدا، دواى ئەوەى بە فەرمانى بەرێز مام جەلال بەهۆى ئەو هەموو هەڵە و كەموكوڕیانەوە تەجمید كرا، دەستى كرد بە كاركردن و ماستاو كردن بۆ خۆنزیكردنەوە لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى هەرێم و جێگرى سكرتێرى یەكێتى، بەهۆى ئەو خۆنزیكردنەوەو مەرایكردنەى كرایە سەرۆكى دەزگایەكى راگەیاندن بەناوى (خەندان)، كە رۆژنامەیەكى رۆژانەى بەناوى (ئاسۆ) دەرئەكرد، جێى داخە ئەم ناعارفە لەوێش شكستى خوارد و رۆژنامەكەى بەرەو داخستن برد، بەهۆى لاوازى روماڵكردن و نابابەتییانە كاركردن لە رۆژنامەكەدا، ئێستاش مەگەر هەر خۆى بزانێت خەریكى چییە و ناو بەناو ووتارێكى نامەسئولانە ئەنووسێت و نالۆجیكیانە شەن و كەوى پێشهات و بابەتە سیاسییەكان ئەكات، بەتایبەت ماوەیەك بەر لە ئێستا لە رۆژنامەكاندا شتێكى نا عەقڵانى لەسەر پرۆژەكەى مام جەلال سەرۆك كۆمارى عێراق نوسیبوو كە ئەو پرۆژەیە هەموو لایەنە عێراقییەكان و كوردستانییەكان پێشوازیان لەو پرۆژەیە كرد بۆ هێوركردنەوەى دۆخى نائارام و نالەباریى ئێستاى عێراق، بەڵام ئەو كاڵفامە وەك ئەوەى كە لەو هەموو سەركردە و پیاوە رۆشنبیرى و سیاسییانە ژیر و ووریاتر بێت دژى ئەو پرۆژەیە وەستایەو شتێكى نووسى، كە گوایە بە پێى ئەو پرۆژەى مام جەلال كورد زیانى زیاتر ئەبێت تا قازانج، بەم دواییەش هەر بۆ ئەوەى تەبیعەتى لە قەلەكە بچێت، كە ساڵى جارێك شتێك ئەڵێت ئەویش. ئەمیش لە دواى هەڵوێستى ئۆپۆزیسیۆن لە بەغدا دەربارەى لێدوانى پەرلەمانتارێكى دەوڵەتى یاسا دژى مام جەلال سەرۆك كۆمارى عێراق، بۆ موزایەدەكردن بەو هەڵوێستەوە لە خۆڕا بابەتێكى نووسیوە رەخنەى لە ئەداى مامەڵەى دەسەڵات لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن گرتووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست