<

د.كاوە نجم الدین مفتی

01/03/2010, 12:00 (GMT+1)
لە دایكبووى ساڵى 1960 لە قەڵاى هەولێر
هەڵگرى بڕوانامەى دوكتورا لە بوارى ئەندازیارى شارستانى.
خێزاندار، خاوەنى دوو كچ و كوڕێك
دانیشتووى شارى هەولێر

پەیامەكان

1- بەرەو دامەزراوە كردن و یەكخستنى گوتارى سیاسى گەلى كوردستان
داكۆكى كردن لە مافەكانى گەلى كوردستان بە یەكخستنى هەڵوێست لەگەڵ گشت نوێنەر و لایەنە سیاسییەكان، بۆ ئەوەى بەرژەوەندى نەتەوایەتى كوردستان پارێزراو بێت بەدیارى كردنى سنوورى جوگرافیایى هەرێمى كوردستان وە بڕیارەكان دەربڕینى بۆچوونى هیچ لایەنێك نەبێت بە تەنها. وە بەرەنگاربوونەوەى بە حیزب كردنى كۆمەڵگا بە زۆر كە سەرچاوەى هەموو نەهامەتیەكانە.
2- منداڵى خوێندەوار داهاتووێكى گەش مسۆگەر دەكات
گرنگیدانێكى تایبەت بە منداڵان و بڕینەوەى موچەى مانگانەى پێویست بۆ هەموو منداڵێك بە مەرجى تەواو كردنى خوێندن.
3- ژیانى خۆش لە تەندروستى باش دایە
دابین كردنى بیمەى تەندروستى(تأمین ێحی) بۆ هەموو هاووڵاتیان بە پێى سیستەمى ستانداردى پێشكەوتووى جیهانى، وە ڕێكخستنى یاساى مافى نەخۆش و كۆنترۆڵ كردنى بوارى دەرمان بە یاسا.
4- هاوسەنگى داهات و خەرجى
ڕاگرتنى هاوسەنگى لە نێوان داهات و خەرجى هاوڵاتییان، بۆ ئەوەى هەموو تاكێك تواناى دابینكردنى تەواوى پێداویستیەكانى ژیانى هەبێت لە هەموو چین وتوێژەكانى كۆمەڵ .سیستەمى مووچە هاوشێوە بێت لەگەڵ حكومەتى فیدراڵ .
5- كۆمەڵگەیەكى وەبەرهێن نەك مشەخۆر
دابین كردنى نوێترین تەكنۆلۆژیای سەردەم بۆ بوارەكانى كشتوكاڵ و پیشەسازى، كە گەرەنتى هێنانەدى كۆمەڵگەیەكى وەبەرهێن دەكات. هەروەها سووربوون لەسەر گەشەپێدانى هاوتەریب لە نێوان شار و لادێ بە ئامانجى گەڕاندنەوەى ئاسایشى خۆراك بۆ ووڵاتەكەمان، كە بنەمایەكە بۆ درووست بوونى كۆمەڵگەیەكى تەندروست و مۆڕاڵ و كارا.

6- ژن كۆمەلگە بنیاد دەنێت
پاراستنى پیرۆزى ئەركى ژنان لە ڕێگاى دەستەبەركردنى مافی ژن لە ڕووى چاودێرى تەندروستى ، بەهێز كردنى خوێندن بۆ نە خوێندەوار ، نەهێشتنى توند و تیژى وە جێ بەجێ كردنى ئەو یاسایانەى نێو دەستور كە مافەكانى ژنان دەستەبەر دەكەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست