هەواڵیکی خۆش لە ئەنجامی هەڵبژاردەکانەوە
26/07/2009, 12:00 (GMT+1)

لهگهرهِكی ئاشتی شاری سلێمانی لیستی گۆڕان به 156 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ی لیستی كودستانییهو لیستی چاكسازیش سێههمینن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوه‌ندی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی بڵند له شاری سلێمانی \ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ن " گۆڕان 867 ده‌نگ، كوردستانی 705 ده‌نگ، چاكسازی 197 ده‌نگ، بزوتنه‌وه 90 ده‌نگ "
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتی" كه‌مال میراوده‌لی 837 ده‌نگ، مه‌سعود بارزانی 778 ده‌نگ، ، هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 87 ده‌نگی به‌دستهێناوه"
.................................................................
به‌پێی ده‌ره‌نجامه به‌رایی‌و نارهسمییهكان له‌بنكه‌ی ژینی كچان له‌گه‌ره‌كی دارۆغای سلێمانی، لیستی گۆران به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت 906 ده‌نگی هێناوه‌و لیستی كوردستانی به‌پله‌ی دووهه‌م دێت 559 ده‌نگی هێناوه‌و لیستی خزمه‌تگوزاریش به‌پله‌ی سێهه‌م دێت 186 ده‌نگی هێناوه.
بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش
میراوده‌لی: 831 ده‌نگ
بارزانی: 660 ده‌نگ
.........................................
بنكه‌ی دواناوه‌ندی شۆڕش : گۆڕان‌و میرواودهلی یه‌كه‌من
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو په‌رله‌مانی كوردستان له دواناوه‌ندی زاگروزی كوڕان(دواناوه‌ندی شۆرش) له گه‌ڕه‌كی شۆرشی شاری سلێمانی ئاشكرا بوو.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه یه‌كلابۆته‌وه " كه‌مال میراوده‌لی 1268 ده‌نگ، مه‌سعود بارزانی 983 ده‌نگ، هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 113 ده‌نگ"
سه‌باره‌ت به لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد " گۆڕان 1368 ده‌نگ، كوردستانی 852، بزوتنه‌وه 18 ده‌نگ، ئازادی 17، پارێزگاران 8 ده‌نگ".
............................................
له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاشكرابون ، گۆڕان یه‌كه‌مه‌و كوردستانی دوههمینو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش میراوده‌لی یه‌كه‌مه‌و بارزانی دوهه‌م.
له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار "گۆڕان 1097 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه له به‌رامبه‌ر 618 ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی"
بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش" میراوده‌لی 972 ده‌نگ، بارزانی 777 ده‌نگ، هه‌ڵۆ 143 ده‌نگ، سه‌فین 43 ده‌نگ، حسین گه‌رمیانی 20 ده‌نگ" .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









