به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌زمه‌ی ئابوری جیهانی
13/01/2012, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕاده‌یه‌ک توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر دوو دیاریده‌دا که ژیانی سیسته‌مه‌که‌ی خستووه سه‌ره‌مه‌رگه‌وه ئه‌وانیش:
ـ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل ، به‌داگیرکردنی ووڵاتانی تر
ـدۆزیهوهی ڕێگه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵکێکی بێ کاری زۆر که له گه‌نجه‌کان پێکهاتبوو، به‌کردنیان به‌سه‌رباز له شه‌ڕه‌کان دا
له سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵات له ئه‌ڵه‌مانیا له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه ، زیاد له سه‌دا سی خه‌ڵک بێ کار بوو که زۆربه‌یان گه‌نجه‌کان بوون ، ئه‌مه‌ش له‌شکرێکی سه‌ربازی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌ڵه‌مانیا دروستکرد. وه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا شدا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه بوو.

پاش کووشتارێکی زۆر و داگیرکردنی ووڵاتانی تر و دزینی سامانه‌سروشتیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه ،سیسته‌می سه‌رمایه‌داری توانی به گوڕوتهوژمێکی تره‌وه گه‌شه به که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه بدات وگه‌شه‌ی خۆی بخاته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی ئۆرگانی خۆی .
جیهان پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌م گه‌شه‌یه‌کی زۆرخێرا وفراوانی به‌خۆیه‌وه بیینی و زۆربه‌ی سووچ و قوژبنه‌کانی جیهانی گرته‌وه و له‌سایه‌ی ئه‌و گه‌شه خێرایه‌ی بواری ته‌کنۆلۆجی ، به‌تایبه‌ت پاش ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ، جیهانی کردۆته گوندێکی گه‌ردوونی ...
له‌پاش ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕزگاری نیشتمانی یه‌کان له‌ده‌ست کۆلۆنیستی ڕۆژئاوایه‌کان ، چه‌ندها ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ و نیشتمانی هاته‌کایه‌وه به‌ڵام چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه و ده‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌دا وڕژێمی دیکتاتۆری که‌وته حوکم کردن و پارێزگاری و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ین پێدرا له‌سه‌رحوکم له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانییه‌وه ، که‌خۆی له کارتێل و بانکه گه‌وره‌کاندا نمایش ده‌کات به‌و مه‌رجه‌ی یارمه‌تی و هاوکاری بانکه‌کان و کارتله گه‌وره‌کانی ڕۆژئاوایه‌کان بن له‌گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه‌کانیان دا.
ئه‌و ڕژێمه بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازیانه‌ی که به‌ناوی ڕژێمی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌و ووڵاتادا ده‌سته‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بوو ببوونه پاشکۆ و یارمه‌تی ده‌ری ڕۆژئاواییه‌کان و فه‌رمانه‌کانی ڕۆژئاواییه‌کانیان جێ به‌جێ ده‌کرد و ببوونه ده‌ستێکی پۆڵاین له دژی هاووڵاتیانی خۆیان و به ئاگروئاسن و به هاوکاری دارایی و سه‌ربازی ڕۆژئاواییه‌کان هه‌موو ناڕه‌زایی و جوڵانه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی ده‌وه‌ستانه‌وه.
نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فه‌ریکا و ئاسیا ، هتد..

دانانی قه‌رزێکی زۆر به سووهیهکی به‌رز و جێبه‌جێ کردنی چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی زۆر له‌و ووڵاتانه‌دا و بردنی سامانه سروشتیه‌کانیان به نرخێکی هه‌رزان وکردنیان به بازاڕ بۆ شتومه‌کی ڕۆژئاوایه‌کان و به‌کارهێنانی هێزی کاری هه‌رزانی یان، سه‌پاندی ئه‌و بنه‌ماڵه و ده‌سته سه‌ربازیانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌دا و هه‌مووی ئه‌مانه بوونه ڕزگاربوونی کارتێل و بانکهگهورهکان و ڕژێمه‌کانیان له ئهزمهکانیان .
هێنانه سه‌رکارو گرتنی ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان و،یارمه‌تی دانیان له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خۆماڵی دا له‌سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ، ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمه بانکی وئابوریه‌ی ڕۆژئاوایه‌کان بوو، که بوونه ڕزگاربوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و یارمه‌تی گه‌شه‌یه‌کی زیاتر و فراوانی سه‌رمایه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین که سه‌رمایه‌داری جارێکی تر تووشی ئه‌زمه‌یه‌کی بانکی قوورس و ئابوریه‌کی گه‌وره بووه که ته‌نانه‌ت سیسته‌می دراو‌و بانکی زۆر ووڵاتی تووشی ئیفلاس بوون بردووه.
له‌ساڵی 2008 وه سیسته‌می بانکی وکارتێله گه‌وره‌کان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا به‌ره داڕمان ده‌چێت و ئابوری جیهانی تووشی خه‌له‌لێکی گه‌وره هاتووه...ڕێژه‌ی بێ‌کاری زۆر زیادی کردووه ، دۆلار و یۆرۆ له هاتنه‌خواره‌وه‌دایه...یۆنان و ئیالیا و ئیسپانیا و ئێرله‌نده و پورتوگال له بارودۆێکی زۆر خراپ دان و ئابوری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای به پله‌ی یه‌که‌م تووشی ناهاوسه‌نگیه‌کی گه‌وره کردووه...
گه‌ر له‌سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ڕۆژئاواییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئهزمهکانیان ، داگیرکردنی ووڵاتانی ترودۆزینهوهی بازاری نوێ ودهسکهوتنی سامانه سروشتیه‌کان ، له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه نه‌وت ، توانیبێتی چاره‌ی خۆی پێ‌بکات و گه‌ره‌نتی گه‌شه‌یه‌کی ئۆرگانی خۆی دابین بکات له‌ڕێگه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه ، ئه‌وا له‌مڕۆدا ئه‌و ڕێگا چارانه‌ی جاران خۆیان بوونه‌ته زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌کان ، واته ئه‌وانه‌ی دوێنێ چاره‌سه‌ر بوون ، ئه‌مڕۆ خۆیان بوونه‌ته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌کان.
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی چین و هندستان و ڕووسیاش له بهرههمهێنانێی زۆر و به‌کارهێنانی ووزه‌یه‌ک زۆردا و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌یه‌ی زۆر له ووڵاتانی تردا ، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌زمه‌کانی قووڵترکردۆته‌وه.
گه‌ر له سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ئه‌و بزووته‌وه نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری نیشتمانیانه له ووڵاته داگیرکراوه‌کاندا نه‌بوونه ڕزگاری خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه له چهوسانهوهیاندا که دژی ئیمپریالیزم و داگیرکردنی بێگانه بوون به‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆماڵی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازی ده‌سپێنرا بهسهریانهدا و ببوونه پاشکۆ وپاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوایه‌کان له‌و ناوچانه‌دا بۆ مسۆگه‌رکردنی گه‌شه‌ی ئابوری و چاره‌ی ئهزمهکانیان ، ده‌بینین ئه‌مڕۆش به‌هۆی ئه‌م ئه‌زمه قووڵه‌ی سیسته‌می دراو‌و بانکی جیهانی که ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای تێکه‌وتووه ، ڕۆژئاوایه‌کان به دوای چاره‌دا ده‌گه‌ڕێن تاکو بتوانن ئابوری جیهان بخه‌نه‌وه سه‌ر گه‌شه‌ی ئۆرگانی خۆی..
وه‌ک ئاشکرایه ئابوری سه‌رمایه‌داری جیهانی له کاتی گه‌شه و فراوان بوون وزۆرکرنی قازانجدا له‌سه‌ر حسابی بژێوی خه‌ڵکه وچهوسانهوهیاندایه ، ئه‌م باری گوزه‌رانی ژیانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک به چه‌ند قات زیاد ده‌بێت له کاتی ئه‌زمه و تێکچوونی بازاڕی جیهانی دا وه‌ک له ئێستادا ده‌یبنین که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک له هه‌موو جیهاندا زۆر خراپتر هاتۆته خواره‌وه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین ئه م بارودۆخه خراپه‌ی ئابوری جیهان و ئه‌زمه‌ی بانک و دراوی جیهانی کاری کردۆته سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵک له هه‌موو جێگه‌یه‌کدا ، هه‌ر بۆیه بزووتنه‌وه یه‌کی خۆبه‌خۆ له ناڕه‌زایی خه‌ڵک په‌یدا بووه و زۆربه‌ی ووڵاتانی گرتۆته‌وه ، له پله‌ی یه‌که‌مدا ئه‌و ووڵاته دیکتاتۆرانه‌ی که له جیهانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا له‌لایه‌ن دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه سه‌پێنراوه‌کاندا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌نه‌دا سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن ڕۆژئاوایه‌کانه‌وه . ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌ی که به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه ، بۆته هۆی ڕووخاندنی یه‌ک به یه‌کی ئه‌و دیکتاتۆرانه و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه ولهشێوهی بزووتنه‌وه‌یه‌کی په‌لاماردان و توندوتیژیدا خۆی ده‌بینێته‌وه چونکه خه‌ڵک ڕووبه‌ڕووی ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆری سه‌ربازی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌بێته‌وه و ده‌سته‌ڵات باکی به ترۆر و کوشتنی ڕۆڵه‌کانی خۆی نیه له پێناوی مانه‌وه‌یاندا له ده‌سته‌ڵات ، هه‌ر بۆیه ئه‌نجامه‌که‌شی به کاره‌ساتی گه‌وره‌و ناخۆش و تاڕاده‌یه‌کیش نامرۆڤانه کۆتایی دێت .

هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زای خه‌ڵکیش له ڕۆژئاوا په‌یدابووه له سه‌ره‌تایدایه و له‌ژێرناوی داگیرکردنی شاره‌کان په‌یدابووه و جارێکی تر ته‌عبیر له نزمبوونه‌وه‌ی گوزه‌رانی ژیا ن و زۆری بێ کاری وهه‌ژاری و کۆبوونه‌وه‌ی سامان له ده‌ستی له سه‌دا یه‌کی کۆمه‌ڵگا کۆبۆته‌وه و کۆنترۆڵی ژیانی له سه‌دا نه‌وه‌دونۆی کۆمه‌ڵ ده‌کات.

ئه‌م بزووتنه‌وه خۆبه‌خۆیانه‌ی خه‌ڵک ئه‌نجامێکی ڕاسته‌خۆی تێکچوونی باری ئابوری و بانکی جیهانه ، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ، که کاریگه‌رێکی ڕاسته‌وخوی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک کردووه. وه‌ک ده‌بینین له ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا زۆر به توندی ته‌قیوه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی و مافی مرۆڤ و ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازی و قۆرغکردنی بۆ هه‌تاهه‌تایی له خۆیان و کوڕ‌و کوڕه‌زاو خێزانه‌کانیانه‌وه..
ئه‌م بارودۆخه ئه‌وه‌نده‌ی تر باری خراپی ئابوری و بانکی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی به‌ره‌و ئاڵۆزتر بردووه وئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵکی ووڵاته ڕۆژئاوایه‌کانی به‌ره‌و نزم بوونه‌وه‌ی زیاتر بردووه. له هه‌مان کاتدا ده‌رکه‌وتنی چین و ڕووسیاش وه‌ک دوو تینووی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی کڵهکراویان و هه‌وڵدانیان بۆ سوود وه‌رگرتنی زیاتر له‌م بارودۆخه‌ی ئابوری جیهان ئه‌وه‌نده‌ی تر هاوکێشه‌کانی ئاڵۆزتر کردووه بۆ ڕۆژئاواییه‌کان.
بۆیه ده‌بینین ڕۆژئاواییه‌کان به‌دوای چاره‌سه‌رێکی خێرا و ستراتیژی دا ده‌گه‌ڕێن تا ئابوری و سیسته‌می بانکی جیهانی له‌م ئه‌زمه گه‌وره‌یه ڕزگارکه‌ن..بۆ ئه‌مه‌ش جارێکی تر خه‌ریکی داڕشتنه‌وه وپیلانی تازه‌ن بۆ نه‌خشه‌ی جیهان ، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و پشتکردنه هه‌ندێک له‌و ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یه دیکتاتۆرانه وه‌ک بن عه‌لی تونس و مباره‌کی میسر و قه‌زافی لیبیا وهه‌ندێکی تر که به‌ڕێوه وهه‌وڵدانیان بۆسه‌رخستنی ڕژێمی پابه‌ند به‌خۆیا ن و به‌ڵێنی یارمه‌تی دانیان.
وه‌ک ده‌بینین ئیسلامیه ئیخوانیه‌کان باشترین گروپ ده‌بن بۆ یامه‌تی دانی ڕۆژئاوایه‌کان له ڕزگاربوونیان له‌م ئه‌زمه ئابوریه گه‌وره‌یه ، که ئه‌ویش ڕه‌نگه خۆی له جه‌نگێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی دا بینێته‌وه ، که سه‌ره‌تا و ئاسۆکانی به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات که بیانوو بۆ ئه‌وه‌ش ئێران بێت ، که ڕه‌نگه چین و ڕووسیاشی پێ کهلکێش که‌ن .

به‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره و کۆمه‌ڵکوژی دروست ده‌کات ، هه‌ربۆیه ڕێگه‌گرتن له کاره‌ساتێکی له‌م چه‌شنه که‌وتۆته سه‌ر خۆڕێکخستنی خه‌ڵکی ناوچه‌که و جیهان که چه‌ند له توانایاندایه ڕێگه له‌مه بگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









