قوتابیانى كۆلیژى یاساى زانكۆى سەلاحەدین هەڕەشەى مانگرتن دەكەن
09/06/2011, 12:00 (GMT+1)

هەر ئەو مامۆستایە بێ ئەوەى هیچ پێوەرێكى هەبێ بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابیانى قۆناغەكەمان نمرەى هەموو قوتابیەكانى شكاندوە و بە ئەنقەست بیانوویان پێ دەگرێ ، تەنانەت نمرەى ئەوەندە نزمى داوا بە هەندێ قوتابى ئەو قوتابیانەى توشى نەخۆشى دەروونى كردوە ، میزاجى خوێندنى تێكداون.
بەمەبەستى گۆڕینى ئەو مامۆستایە یان بەلایەنى كەمەوە گۆڕینى هەڵس و كەوتى سەردانى بەڕێز ڕاگرى كۆلیژمان كردوە و بەڵێنى چارەسەركردنى ئەو كێشەیەى پێداوین ، بەڵام تا ئێستا هیچ ى بۆ جێ بەجێ نەكردوین ، هەربۆیە ئەمە دوا داواكارى و ئاگادارى ئێمە دەبێت بۆ لایەنى بەرپرس هەر سەرۆكى زانكۆ و ڕاگر و خودى مامۆستاكە خۆشى.
ئەگەر بە دەنگ داواكارییەكەمانەوە نەیەن ئەوا بە دڵنیاییەوە هەڵوێستى توندترمان دەبێت.
قوتابیانى قۆناغى چوارەمى كۆلیژى یاسا
زانكۆى سەلاحەدین
9 / 6 / 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









