<

لەكۆنگرەدا : حەق ڕەقەو بینراوە ، ناحەقیش سوكەو لەرزۆكەو دەستكاری كراوە

03/07/2010, 12:00 (GMT+1)

مام جەلال بنەماڵەچێتی كرد ، كۆسرەت وازی لەتەكەتول هێنا ، كێ دەبێتە خاوەنی گروپەكان .

ئەگەر ووتەی پێشەوا ڕاست بوو ئەوا چارەسەرو دەرمانە ،ئەگەر هەڵەش بوو ئەوە دەردوو بەڵایە ، یەكیەتی نیشتمانی خاوەنی چەندین كادرو ڕۆژنامەنوس ونوسەری بەتوانایە ، لەدروست بونیەوە لەمنداڵ دانی خۆیدا پەروەردەی كردوون ، بەو مانایەنا كەمام جەلال خاوەندارێتی ئەو كادرانە بێت بەڵكو یاسا سیاسیەكانی ناو ئەو حیزبە پڕ لەبیرو بۆچۆنە هێزو توانای بەخشی بەو ڕێكخستنانە كەبتوانن چەندەها كادیری چالاك بخەنە ناو گۆڕەپانی شۆڕشی نوێی ئازادی خوازی گەلەكەمان ، لەگەڵ گەورەبون و بەرەو پێش چونی یەكیەتی و پرۆسەی ئازادی چەندین كەسانی تر لەدایك بوون بەپێی ڕۆژگارەكانی یەكیەتی و كوردستان ، ئەوانەی دوێنێ بەگەنجی و هەزەكاری چوبونە ڕیزی خەباتی ئازادی گەلەكەمان ، ئەگەر هەندێكیان بەساڵا چوون ئەوەناگەیەنێ كەپاشەكشە بكەن و هەندە نوێكان خاوەندارێتی سیاسەتەكانی ناو كوردستان و یەكیەتی بكەن ، تا ئێسەتە بۆمان ڕونیە ئەو جیابونەوانەی دروست دەبن لەناو ئەو حیزبەدا هۆكارە سەرەكیەكا چین ، هەندێ سواری بیرو ڕای جیاواز دەبێت هەندێكی تر سواری شەپۆلی ناڕەزای ئەم كۆمەڵگایە دەبێت گروپەكانیش لەو نێوەندانەدا داوای مافی خۆیان دەكەن ، دەرەنجامی كۆنگرەی 1/6 /2010 چەند گروپێكی دروست كرد كەداوای مافی خۆیان دەكەن ، زۆر سەیرە هەموان وەك لەناو دەریایەكدا نوقم كرابن دەست بۆ تاڵەپوشێكیش دەبەن یان هەموان تاوانبار دەكەن هەتا ئێستە كەسی جیابوو لەناو یەكیەتی نەیتوانیوە تەنها سەركردەیەكی ئەو حیزبە تاوان بار بكات یان دەنگی نەداتێ یان بوێر بێت بڵی سەرۆك مام جەلال كۆنگرەی شێواند ، بۆ باوەڕیان بەوە هەیە كەمامە بتوانێ بەیەك فووبیان كات بەسەركردایەتی و بنكردایەتی ئەی بۆ هەر ئەویش نەبێت هۆكاری ئەو هەموو سەرگەردانیە ، پەندو ئامۆژگاریەكان زۆرن بەڵام ئەو كەسانە زۆر كەمن كەبەگوێیان بكەن یان وانەیان لێ فێربن ، ئێوەی گروپ و جیاخوازەكان لاتان ڕونە كە بەنەمانی مامە هەمووكارێكتان ئاسایی دەبێتەوە ، باش دەزانن سەری هارو مار هەر خۆیەتی و باوەڕی بەهیچ دەستێك نیە بۆ تێكدانی یەكیەتی لای ڕون بووەتەوە بەتەنهاش دەتوانێ كۆنگرەیەكی تریش بگرێت باشترین هەلی بۆ ڕەخسا كەئەو حیزبەی كردە حیزبێكی بنەماڵە لێرە بەدواوە تەنها ئاشقەو ماشقەكانی خۆی گرد دەكاتەوە هەرچی كادرە نوێ و كۆنەكانیشە هەمویان پەراوێز دەخات ، مەبەستم لەوەڵام دانەوەی هەندێ دیدارو ووتار هەیە بەرامبەر كۆسرەت ڕەسوڵ مامۆستا گۆران لەدیدارێكدا لە (نوچ نێت) تەنها پەلاماری كۆسرەت ئەدات گوایە ئەقڵیەتی سەردەمی نیە و هەوڵی تێكدانی یەكیەتی ئەدات ، مامۆستا وەك زانیاری تەندروست و ڕێكخستنەوەی یەكیەتی قسەناكات وەك كۆمەڵێك ڕقی ئەستور بەامبەر بەو كەسایەتیە ئەدوێ ، خۆ ئەگەر بوێرە دایكی درۆی (نە...) بچێ ڕاستیەكان بخاتە ڕوو ئەو جیابوو نەوانە لەهەشتاكانەوە تا دروستبوونی گۆڕان لەئەستۆی كێیە بۆ ناوێرێ بڵێ جەلال پیر بووە و باوی نەماوە، ئەقڵیەتی پیری هەیە توانای بەڕێوە بردنی یەكیەتی نیە ، بۆ ناوێرێ دەست لەهێرۆ بدات كەئەویش لەحەفتاكانی تەمەنیدایە دواجار چی پێدەكرێت ، بۆناوێرێ دان بەوەدا بنێت كەیەكیەتی كرا بەمافی بنەماڵە ، ئەشتوانێ لاوازیەكان دیاری بكات كەكۆسرەت كردی ، مامۆستا گۆران كەئەندامی سەر كردایەتی ئەو حیزبە بووە تەنها ئەو دیدارەی بۆ شكاندنی كەرامەتی بەرامبەرەكەیەتی نەك بۆ ڕاستیەكانی ناو حیزبە سەر لێشێواوەكەی ، گۆران ئەڵێ جەلال تاڵەبانی ئامادەیە یەكیەتی هەڵوەشێنێتەوە بەدەر كردنی بڕیارێك بەڵام ئامادەنیە بیدات بەدەست كۆسرەتەوە بۆ یەكیەتی ماویەتی پەرت بێت ، ئەوە داشی بەدەست هێرۆ ئیبراهیمەوە مامۆستا و ئەوانی تریش باچاوەڕوانی بكەن بزانن چی دەكات ، چەندین ووتاری جۆراو جۆری پڕلە هەڵەو بوختان دەنوسرێت بەتایبەتی لەسایتی كوردستان پۆست گوایە كۆسرەت لەهەولێر هەرەسی هێنا ئەی بۆ دان بەوەدا نانێن مام جەلال هەرەسی بەیەكیەتی هێنا هەر لەیەكەم هەڵبژاردنەوە كەچەندین تەكەتولی ئەرسەلان فرسەت و موفتی دروست كرد ، ووتار نوسەكانیش دان بەهەڵەكاندا نانێن تەنها چاویان لەكۆسرەتە لەبەر ئەوەی لەخۆیانە واتە هەولێریە ، بۆچاو نابڕەنە هەڵەكانی تاڵەبانی ، بۆ گروپی ڕۆشنبیران بیر لەخۆیان ناكەنەوە كە بەچ ئاراستەیەكی نوێدا دەیان بەن ، بۆ باسی لەت بونی یەكیەتی ناكەن لە جیابونەوەی نەوشیروان مستەفاوە بۆ ململانێیان كرد گوایە نازانن هەر ئەو جەلالەی دوێنێیە ، بۆ نەیان توانی پشتی سلێمان عیسا بگرن كاتێ دەیانەوێ لەیەكیەتی دەربكرێت كەچەند ووتەیەكی لەبری هەمووتان خستە ڕوو ، نوسەرو ڕۆژژنامەنوسەكانیش ترسنۆكن ناوێرن فزە بكەن هەر لەعارف قوربانی و عەدالەت و ئەوانی تریش ، ئەی گروپەكانی بادینان چی ئەڵێن ئایا تەنها كۆسرەت ماڵی ئەوانیشی كاول كرد یان مامەكەیان ویستی ماڵی هەموو یەكیەتی تێك بدات كەكردیشی ژیان دورە سەیری چەند ڕۆژێكی تر دەكەین تەنها یەكیەتیەك لەناو بادیناندا نامێنێ مامەكەتان گۆڕەپانەكە ئەداتەوە دەست پارتی بەمافی خۆشیانی دەزانێ ، كوڕگەلی زوڵم لێكراوی یەكیەتی مامەكەتان تازە وەك ناپلیۆن كاردەكات لەناپلیۆنیان پرسی چی باشە بۆ سەركەوتن ووتی یەكەم پارە دووهەم پارە سێهەم پارە كەواتە هەزار نوكە قەڵەم دۆلارێكی كومپانیای نۆكان ناهێنێ ، نەزانەكانتان دەست خەڕۆن ، زاناكانتان كەسێكن بەهەڵەدا ناچن ، هەموو گروپەكانی یەكیەتی بەرەو هەڵەیەكی زەقتر دەچن نەك بتوانن چاكسازی بكەن تەها ئەوەندە كات ماوە لەبەردەمتاندا كەسی تاوان بار دیاری بكەن هەرچەندە لەناو یەكیەتیدا بەقەد نەوشیرانتان پێناكرێ دیارە نا توانن دەستبەرداری پۆست و هەندێ پارەش بن خۆدەتوانن كەسی بێتاوان و تاوان بار جیا بكەنەوە .

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست