بانگه‌وازێک بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که سیخوڕ‌و ڕێکخستنه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر نوسیوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌کوردستان بیانگرن و ئ
02/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ده‌توانن به زووترین کات له‌و وڵاته‌ی هه‌نده‌ران که لێیده‌ژین لای پۆلیس سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌و ڕێکخستنی حیزبه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت حیزب و سهرکردهکهیشی (بۆ نموونه مهسعودوجهلال) تۆمار بکه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و که‌س و لایه‌ن و ڕێکخستن و حیزبه ده‌که‌ونه‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ..
هه‌روه‌ها ده‌کرێت هه‌ر له‌کوردستانه‌وه میدیای ئه‌و وڵاته ئاگادار بکرێته‌وه له‌وه‌ی که له و وڵاته جاسووسیان به‌سه‌ره‌وه ده‌کرێت و نه‌فسنزمی واههیهکه به‌و جۆره پاره په‌یدا ده‌کات له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان تا له میدیایشه‌وه ڕیسوابکرێن ..
تکایه ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک دوو دڵ مه‌بن له ئاگادارکردنه‌وه‌ی پۆلیس و میدیای ئه‌و وڵاته‌ی که لێیده‌ژین و ناوی سیخوڕهکهو ئه‌و ده‌زگایه‌ی کاری بۆ ده‌کات وبه‌ناو ڕێکخستنه‌کانیان بۆ ئاشکرابکه‌ن تا ئه‌وانیش ئیجرائاتی یاسایی خۆیان بکه‌ن.
ناکرێت که‌سێکی نیشتمانپهروهرو دڵسۆز له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له حیزبێک له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردوستان بکه‌وێته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و داپڵۆسینی جه‌ندرمه‌کانی جه‌لال و مه‌سعود خۆ ئه‌گه‌ر له‌وێش یاسا نه بێت لێره له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا یاسا سه‌روه‌ره و ئێمه‌یش مافی خۆمانه سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ین و ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ی که لێی به‌گومانین ڕووبه‌روی لێپێچیننهوهی یاسایی بکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌وه‌تا سیمینارێک ناگێڕرێت له ئه‌وروپادا نماینده سیخوڕه‌کانی ئه‌و دوو دهزگاییهی لێنه‌بێت و چاو له خه‌ڵک سوور نه‌که‌نه‌وه..
*به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان دانیشتووی ئه‌وروپا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









