<

هێندەى تر توڕەم

31/05/2011, 12:00 (GMT+1)




ئەوەى ئەمشەو لە بەردەم مەڵبەند دیم جێى نیكەرانیم بوو...بە داخەوەم بۆ ئەو كۆمەلە كەنجەى كە ئەمشەو لەبەردەم مەڵبەندى یەكێتى بینیمن كە ویزدان و كەرامەت و نەفسیەتى خۆیان فرۆشتوە بە كۆمەلە جەلادێك لە بێناو 25یەكى سوور یان دوو 25 یان وەرەقەیەك,,,كە ئەم نەفامانە جارێ تێنەكەیشتوون كە ئەم بارانە بارەى دزراوى كەل و میللەتە بە هەدەر ئەجێ,,... حەزم ئەكرد لە بەنجەرەكەوە بێیان بڵێم ئەى كەنجە نەفامەكان ...جزوو 17/2 تان بیرجۆوە جزوو ویزدانتان فرۆشت خۆ جارێ 1/6 نەهاتوە, ,ویستم بێتان بڵێم وەرن با بجین بۆ بەردەم ئەمنە زەردەكە بزانین خوێنى ڕزاوى سەرى ڕێزوان وشك بۆتەوە یان با بجین بۆ جوارباخ بزانین ئەو خوێنەى لە شێرزادو سوركێو كەوتە خوارێ خوێنى جى بوو خوێنى رابەرین بوو یان ئەو خوێنە بۆ سەماكردنى ئێوە بوو,ئەمویست بێتان بڵێم وەرن لەكەلم با بجین بۆ سەراى ئازادى وەرن لەكەلم با بجین بۆ لاى سەكۆ سوتاوەكەمان وەرن با بڕۆین بۆ سەرا داكیركراوەكەمان و لە جنك جەلادەكان دەریبێنین ویستم بڵێم وەرن با بڕۆین بۆ سەر قەبرى شەهیدان با بجین بۆ لاى ڕێزوان و زەردەشت با بجین بۆ لاى سۆران.. ویستم لە بەنجەرەكەوە هاواربكەم و بڵێم بزى ڕێزوان بزى زەردەشت بزى سوركێوو شێرزاد بزى كەرمیانەكەى جەمجەماڵ ,,ویستم بێتان بڵێم برستان بەهەردى كرد وا ئێستا ئالاى بكوزەكەیتان بە دەستەوەیە,ویستم بڵێم ئایا ئەزانن بكوزى هاوڕێكانتان ئێستا بێتان بێئەكەنن ئایا ئەزانن ئەكەر بەو شێوەیەى جەلادەكان ئەیانەوێت سەمایان بۆ نەكەن جارەنوسى ئێوەش كوشتن ئەبێت بەدەستیان,ویستم بڵێم ئیجازەتان لەو كەنجە بەجەركانەى سەراى ئازادى وەركرت ,,ویستم بڵێم ئیجازەتان لە سالم وەركرت وا شەقامەكەیتان كرتووە و ناشیەڵن نەوەكانى بابان و شێخ محمود بخەون بەم درەنكى شەوە... بەلام جەند ئەمڕوانیە بێش خۆم جەلادەكانم ئەدى بە ئالایەكى سەوزى ڕەش هەڵكەڕاوو ,,بەشیمان ئەبومەوە... ویستم بڵێم جۆنن ئەى بەڵتەجیەكان ,,,جۆنن ئەى كۆیلەكان,, ویستم بێتان بڵێم هەرجەند سەردەمى بێغەمبەر(ێ) نیە بەلام من ئامادەم بە هەر نرخێك بێت بتانكرمو ئازادتان بكەم لە كۆیلایەتى ڕزكارتان بكەم لە جنكیان,,وتم ئاى خوایە كیان ئێستا كەنجانێك هەن لە سوجدەیان و جاوەڕێى ڕەحمى تۆن جاوەڕێن تا تۆ لە كوناهەكانیان خۆش بیت,,,وتم خوایە كیان ئێستا كەنجانێك هەن زیانى بێغەمبەران و بیاو جاكان ئەخوێننەوەو ئەیانەوێت لێیان فێربن ئازایەتى بە جەركى نەبەردى ,,ئێستا كەنجانێك هەن شعر ئەنوسنەوە بۆ نیشتیمان شعر ئەنوسنەوە بۆ قازى و شێخ محمودو شێخ سەعیدى بیران ,ئئێستا كەنجانێك هەن لە دیدارى بێغمبەر كیانن لە خەوەكانیاندا,بەلام سەد حەیف بۆ كەنجێ كە هێشتا برینى برینداران و كە هێشتا خەم و بەزارەى دایك و باوكى شەهیدان ساڕێز نەبوە كەوتۆتە سەماكردن بۆ دزەكان,, بۆیە من ئەشەو بە ناوى كەنجە ئازاكانى سەراى ئازادیەوە داواى لێبوردن لە سۆران و زەردەشت و ڕێزوان و هەردى و كەرمیان و سوركێوو شێرزادو ئومێدو بیلال و مامە ڕیشە كیان و كشت شەهیدانى رێكاى ئازادى كەلەكەم ئەكەم و بێیان ئەڵێم توخوا ببورن ئەوانە كەنجەكانى سەرا نین ئەوانە ئەو كەنجانە نین جاوەڕێى بەرهەمیان لێبكەین بەلكو ئەوانە كرراون بە مادە,, بەلكو ئەوانە ویزدان فرۆشن,,بەلكو ئەوانە ئامادەن لە بێناو فلوس دا شەرەف و ناموس و دین و نەتەوەى خۆیان بفرۆشن بەجەلادەكان,,, بخەون و ڕاحەت بن ئەى ئازاكان ئەوە ئێمە نین بەڵكو ئێمە بیرتان ئەكەین,,, ئەوە ئێوەن لە مێزووى نوێى نەتەوەكەمان ,,ئەوەش بەڵتەجیەكانن لە زبڵدانى مێزووى نەتەوەیى كەلەكەمان,,, بۆیە من ئەڵێم هێندەى تر توڕەم

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست