سەرۆك مەیە بۆ شارەكەم (چەمچەماڵ)
22/09/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرەتا سەرۆك ئەمەوێ ئەوە بزانم تۆ دۆست وسەرۆكى ئەم هەرێمەیت یا دوژمن ؟
ئەگەر سەرۆك و دۆستى كوردستانمى ئەوا وەك ڕۆڵەى ئەم گەل ونیشتیمانە خۆت نیشان بدە , سەردانى بكە , بسورێرەوە .
ئەوەى لە سەردانیەكانى تۆدا دەبینم شتیك نیە جگە لەنیشاندانى گەورەیی و عەزیمى خۆت بە جۆرێك ئەوەى چاوى قافڵەى سەیارەكانى تۆ دەبینێت وائەزانێ مانۆڕی سەربازییەو ئامادەكارى ئەكرێ بۆپاراستنى كوردستانم كەزەمەنێكە كەوتۆتە بەر ڕەحمەتى بۆردومان وتۆپ بارانەكانى ئێرانى نا ئیسلام و توركیاى عوسمانى , كە بەداخەوە سەرۆكایەتیەكەت و حكومەتەكەت و پەرلەمانەكەت وەك ڕێكخراوێكى NGO هەڵوێستى هەبوو ئەویش بەس ئیدانە!!!!!!!
بۆیە تكا دەكەم بەڕێز جەنابی سەرۆك مەیە بۆ شارەكەم چونكە بۆم دەركەوت تۆ بۆ ماڵی هەژاراو كرێچی نایەى تۆ بۆ ئەوە نایەیت كە گەنجێك بیكاربێت كارى بۆ بدۆزیتەوە وە بۆ ئەوە نایەیت نەخۆشێك بنێرى بۆ دەرەوە بۆ چارەسەر وە دڵنیام بۆ ئەوە نایەیت كێ سەروەتى كوردستانم بەهەدەر ئەدات سزاى بدەیت گومانم لەوە نیە ستایشى كەسە دزەكان دەكەیت .
بۆیە سەرۆك مەیە بۆ شارەكەم با گەنجان چیتر بەداخى جوانى سەیارە و زۆرى پاسەوان و ڕەشی جامى سەیارەكانت خۆیان نەكوژن .
ئایا سەرۆك ئەزانى چەند كەس لەم هەرێمە لەژێر هێڵی هەژاریدایە ؟؟
ئایە دەزانى چەند گەنج بێ كارە ؟؟
ئایە دەزانى سەروەتى ئەم ووڵاتە هی هەمووانە نەك بەس بنەماڵە و حزبێ یان دوو حیزب ؟
هاتنى تۆ قسەكانى تۆ ووتەكانى تۆ لە زاكیرەى هەموو تاكێكى بە ئاگا زۆر ڕوونە كەچی ئەڵێیتەوە
دیسان شەرعیەتى شۆڕشگێڕى دیسان بوونى خەتەرى خارجی دیسان خزمەتكردنى خەڵك بەس بە قسە دیسان دیسان ......... هتد
بۆیە تكا دەكەم با تەنها لەبارەگاى سەرۆكایەتیەكەتەوە گوێمان لێت بێ نەك لە شارەكەم و بكرێت بە منەت بەسەرمانەوە
گەنجێكى كوردستانم ئەبەخشم ڕووحم لەبری درەختەكانم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









