یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ڕوێکی تری AKP و ئوردوغانه
24/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی ناچاری کردم په‌رده‌ی بێده‌نگی دادڕم ئه‌وه بو که گوایا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی یه‌کگرتو به‌رامبه‌ر داخستنی DTP یه که تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تورک تاوانبار ده‌بینێت و AKP و ئۆردۆغانیش وه‌ک پاڵه‌وانی داکۆکی کار له مافه‌کانی گه‌لی کورد، بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌م ئه‌نفلۆنزای گه‌مژه‌ییه‌که له ئه‌مینداری یه‌کگرتوه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد پاشان مه‌کته‌بی ئه‌میندار ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتوشی گرتۆته‌وه باوه‌ڕیان وایه به‌و چه‌واشه‌کاریه که له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا ده‌یکه‌ن ده‌توانن روی ڕه‌شی AKP سپیبکه‌نه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که گه‌لی ئێمه‌ی باشور ڕاستینه‌ی AKP نه‌ناسن.
پێش ئه‌وه‌ی که چه‌واشه‌کاریه‌کانی یه‌کگرتو بخه‌ینه زبڵدانه‌وه باشتره که بپرسین به چ مافێک یه‌کگرتو به داخستنی DTP نیگه‌رانه؟ مه‌گه‌ر ئێوه نه‌تانده‌وت توندڕه‌وه؟ که‌واتا ئێستا بۆ فرمێسکی تیمساحی بۆ ده‌ڕێژن؟
ئه‌و ئه‌رکه که جاش مۆدێرنه‌کانی یه‌کگرتو پێیان سپێردراوه ئاشکرایه ئه‌وێش به مۆخاتیب ناساندنی AKP یه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد‌و بێ ئیراده کردنی گه‌لی کورد و دابڕانی له ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان که ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی AKP یه و له په‌رله‌مانی تورک‌دا به ئاشکرا ئه‌م باسه‌ی هێنایه‌زمان و له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی دوێنێی ته‌له‌فزیۆنی سپێده که زمانحاڵی جاش تۆرانیه‌کانی یه‌کگرتووه به ئاشکرا گروپی ئه‌وانه که بۆنی چڵکاوخۆری له‌ده‌میانده‌هات به ناوی باوکی بیلال و باوکی هیلال و باوکی هتد..به‌ڕاشکاوی به‌شانوباڵیAKP دا هه‌ڵیان ده‌دا ته‌نانه‌ت ڕێبه‌ر ئۆجه‌لانیان به تاوانبار ناوده‌برد و داوایان له DTP ده‌کرد سیایه‌ستی خۆی سه‌ربه‌خۆ بکات و خۆی به PKK وه گرێ نه‌دات! ئه‌وه‌ی که له هه‌موان ئه‌ویندارتری کرێگرته‌یی بو بۆ ده‌وڵه‌تی تورک کابرای پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که بو (به‌رنامه‌ی سه‌دای شه‌قام)که ده‌یوت AKP پارتێکی ئیسلامیه و چاره‌سه‌ری پرسی گه‌لی کورد ده‌کات ته‌نانه‌ت درۆشی ده‌کرد که گوایا ئه‌ردۆغان به گیان به‌ختکردوه‌کانی PKK ی وتوه شه‌هید!
له مێژوی گه‌لی کوردا گه‌لێک جاش ده‌رکه‌وتن به‌ڵام له پاش گۆڕ به‌گۆڕ بونیان له نه‌فره‌ت زیاتر به‌شیان نه‌بو له مێژوشدا له زبڵدان زیاتر جێیه‌کیان بۆ نه‌مایه‌وه بۆیه من لێره‌وه داوا له هه‌رکوردێکی خاوه‌ن ویژدانده‌که‌م که ئه‌و بێ حورمه‌تیه که به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌کرێت قبوڵنه‌که‌ن و سه‌رانی یه‌کگرتو ئه‌و ڕاستیه بزانن که ناتوانن گه‌لی کورد چه‌واشه بکه‌ن چونکه گه‌لی ئێمه ڕاستینه‌ی AKP ی ناسیوه که درێژه‌ده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاوکاری و نه‌ناسینی ئیراده‌ی گه‌لی کورده له‌کاتێک باسی به‌ناو کرانه‌وه‌ی دیموکراتی ده‌کرد به341 ئه‌ندام په‌رله‌مانی خۆی پێشنیاری ئۆپراسۆنی سه‌ر باشوری ده‌کرد فشاری ده‌خسته سه‌ر DTP تا PKK به تیرۆریست بناسێنێت هه‌ربۆیه داشیانخست چونکه ئاماده نه‌بو ئه‌وڕۆڵه بگێڕێت که ئه‌مڕۆ یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌یگێڕێت که ئه‌ویش که‌وتنه ژێر خزمه‌تی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ڕه‌فتار فاشستی تورک و له‌ده‌ستدانی ئیراده و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، کرانه‌وه‌ی دیموکراتیش له بنه‌مادا شه‌قی گه‌ریلاو گه‌لی باکوره له پاش ئابڕوچونی سوپای داگیرکه‌ری تورک له شه‌ڕه‌کانی ئورامار، زاب، بێزڵه، سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29/03/2009 و ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆیه و بۆته ئه‌و ئیراده پۆڵاینه که به نه‌ک به کۆمه‌ڵێک گه‌مژه به‌ڵکو به سه‌رسه‌خترین دۆژنم که ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکه لاواز ناکرێت و سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لی کورده با یه‌کگرتوی جاش تۆرانیش له زبڵدانی مێژودا له ئێستاوه جێی خۆی بکاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









