من تەنها بۆ ژنهێنان مارکسی نیم
24/05/2014, 12:00 (GMT+1)

ماڵی شێخ جەنابی شێخ نوری لە سلێمانیدا ماڵباتێکن لە بواری ئەدەب و شیعر و سیاسەتدا نموونەیەکی ڕەسەنی دیاری شاری سلێمانین، هەڵەیەکی مێژووییان کرد بە تێکەڵاوکردنی مەلا بەختیار لەگەڵ خانەوادەکەیان، لێ مەلا بەختیار زیرەکانە بۆ ناساندن و هەڵکشانی خۆی لە ڕێگەی پڕۆسەی هاوسەرگیریەوە لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە پەیوەندی خوێن و گۆشتی دروستکرد، ئەو بەم کردارە هەم خۆی قووتار کرد لەو پێشینە ناشرینەی، کە لە خانەقین هەیبوو، هەم لە سلێمانیدا بەردەڕێژی بنچینەی ژیانی سیاسی خۆی دابینکرد.
داڕێژەری پلانی یەکەم هەڵهاتنی مەلابەختیار لە زینداندا ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی یاخسەمەر ڕووناکی شێخ جەنابی هاوسەری یەکەمی بوو، گەر ئەو نەبوایە ڕەنگە مەلا بەختیار وەک ئەوەی ئێستا بوونی هەیە، نەبوایە، یان تەسلیم دەبوویەوە یان وەک هەڵۆی ئەحمەد کوردە دەبووە پارتی و دووریش نەبوو ببوایە بە بەرپرسی لقێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژمارەی لقەکانی پارتیدا.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە کتێبی (سۆسیالیزمی بنیاتنراودا) دەڵێت: ئیدعای مارکسیزیم- لینیزم بوون بە ووتەی کەسەکان نابێت، بەڵکو بە بەرجەسەتەکردنی ئەو ئایدۆلۆژیایە دەبێت لە کەسایەتیدا، لە ڕەفتاردا، لە کارکردنی ڕۆژانەدا، لە خەباتدا، لە شۆڕشدا ئەم ووتە بەنرخە پراوپڕ کراوە بە بەر ئەو بەناو سەرکردانەی شاخدا، کە پرۆپاگەندەی چەپ بوونیان دەکرد، ئەم ووتە بەنرخە بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەو هەواڵەی کوردستانپۆست لەسەر هێنانی ژنی سێهەمی مەلا بەختیار بە یەقینەوە ئەمە ڕاستە، وەک شاهیدی زیندوو لەمەڕ سیفەتی شەهوانی سەرکردە شۆڕشگیڕە خۆ بەچەپ زانەکانی شاخ دیارە (هەموویان نا) ئەم پانۆرامە مێژوویە باس دەکەم: بەرنامەی داڕێژراوی ڕۆژانە بۆ هێنانە دەرەوەی مەلا بەختیار لە زیندانە قەبارە بچووکەکەی دوو جار بوو لەو کەلەگیەدا دادەنیشرا کە ئێمەی پێشمەرگە نانمان لێدەخوارد. ئەو لەبری ئەوەی بە قسەکانی سەرنجی بەزەیی یەکێک لە ئێمە ڕابکێشێت بە زاراوەی ئەو کاتە واتە (تەسقیفمان) بکات نوکتەی سێکسی بۆ دەکردین بەتامی پێکەنینە درۆزنەکەی خۆی، زۆرینەی نوکتەکانیشی لەسەر نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان بوو، کە بەهۆی کوشتنی زۆری کاتەکانیان بەنووسین و خوێندنەوە نەیانتوانیەوە لە ژووری نووستندا مافی سەرجێگەیی بە خێزانەکانیان بدەن.
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا ئەنیشخەدە
٢٤-٥-٢٠١٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









