سه‌ردار پشده‌ری بڕیاری دادگایی کردنی دراوه
30/09/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌راستی بێدادیه‌کی زۆرمان له دادگاکانی کوردستان دیوه، به‌تایبه‌تی له ئاستی ئافره‌ت کوژان و دزه گه‌وره‌کانی کوردستان، وا هه‌زاران تاوانبار به‌سه‌ری به‌رزه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه که‌س ده‌ستیان بۆ نابات، به‌ڵام بڕیاری گرتنی سه‌ردار پشده‌ری ده‌ده‌ن !؟.
ئه‌مڕۆ له گه‌ران و به‌دواداچونێکی ئینتهرنێتێدا، سه‌دانی سایتی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی کوردستانم کرد، که ده‌بینم له دامێنی خواره‌وه‌ی ئه‌و سایته‌دا:
http://www.kurdistanjournalists.com
نوسراوه: (7. ڕۆژى 4/2/2008 دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌نووسراوى ژماره (454) ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردار پشده‌رى ئاگادار كرده‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت بۆ لێكۆڵینهوهلهگهڵیدا چونكه تۆمه‌تباره به‌پێى مادده‌ى (433) له یاساى سزاكانى عیراق.).
ئه‌وه‌ی له‌لای من جێگای سه‌رنجه:
1- من هیچ شتێک له خۆمدا شک نابه‌م که ببێته به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌ست هیچ که‌سێکه‌وه که شکاتی دادگام لێبکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دادگا له‌ناو سایتی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانان بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌وه، ئه‌وه نیشان ده‌دات که هه‌ندێ نوسینم که بۆته هۆی دڵگرانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وان له‌دژم راوه‌ستاون، هه‌ر که‌سێکیش نوسینه‌کانی منی بخوێندبێتهوه، به‌چاوی خۆی دیویه‌تی که نوسینه‌کانی من سوکایه‌تی تێدا نیه، بێجگه له ره‌خنه‌و به‌خه‌به‌ر هێنانی ده‌سه‌ڵات.
2- من هیچ نوسراوێکم له دادگاوه پێ نه‌گه‌یشتوه‌و داوا له دادگا ده‌که‌م لێکۆڵینه‌وه بکات و بپرسێ که کێ منی ئاگادار کردوه‌و به چ شێوه‌یه‌ک منیان ئاگادار کردوه.
لێره‌و به دادگای باڵا ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره راسته، بفه‌رموون رۆژێک دیاری بکه‌ن و دادگایه‌کی ئینته‌رنێتی پێک بهێنن و دادگایم بکه‌ن به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌وه دڵی ئاو بخواته‌وه‌و سارد ببێته‌وه له ترساندنی نوسه‌ران و تێکشکاندنی قه‌ڵه‌مه‌کان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









