رونكردنەویەك لە ئۆفیسى هەولێرى هەڵبژاردنەكانەوە بۆ پێگەى كوردستان پۆست و خاوەن بابەتى (ڤایرۆسى فەرمانبەرى بن دیوار كۆمیسۆنى باڵاشى گرتەوە
17/09/2009, 12:00 (GMT+1)

(دەقى ڕونكردنەوە)
ئەو كەسەى بە ناوى (مدریبەكى كۆمیسیۆن) ئەو بابەتەى بڵاوكردۆتەوە بە دڵنیاییەوە ئەیلێین كە خاوەن بابەت بە هیچ جۆرێك مودەریب نیە چونكە زانیاریەكانى جگە لە قسەى ناڕاست و هەڵبەستراو و درۆ، هیچ شتێكى تێدا نیە پێى بگوترێت (راستى) بە بەڵگەى ئەوەى :
1 كاتێك نووسەر باسى كاك محمد ناوێك دەكات گوایە بن دیوارە و كوڕە خوشكى بەرێوەبەرە..... رایدەگەیەنین كە هەیچ مودەریبێك بە ناوى كاك محمد لە ئۆفیسەكەمان بوونى نیە
2- بەڕێز بەرێوەبەری ئۆفیس هیچ كوڕە خوشكێكى نیە بەو ناوەوە و تەنها كوڕەخوشكێكى تەمەن (3) مانگانی هەیە و ئەویش هەر لە كوردستان نیە.
3 سیستمی كاركردن لە كۆمیسیۆن بەشێوەیەكە كە هیچ كەس ناتوانێت خۆی لە كاركردن بدزێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەى میكانیزمی دامەزراندن بە چەندین قۆناغ و لێژنەدا تێدەپەرێت هەر لە ئۆفیسى پارێزگا تاوەكو ئۆفیسی نیشتمانى و راوێژكردنی نوینەری نەتەوە یەكگرتوەكان.
راگەیاندنی ئۆفیسى هەولێر بۆ هەڵبژاردنەكان
16 / 9/ 2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









