<

'جەلال تالەبانی' ئەم جارە بەتەمای چیت....؟

13/03/2011, 12:00 (GMT+1)



زۆرم لا سەیرە کەئەم کابرایە سیاسەت فێرنابێت پاش ٤٠ ساڵ لە شکستی دوابەدوا، ئێستا خەڵەفاوە یان هەر خەڵەفاوو بوو. مام جەلال من باشم لە بیرە زۆر جار کاتێ کەلە شاخ بوون، شەڕوو هەڵا درووست دەبوو لەناوو خۆتاندا وەیان لەگەڵ هەندێ لایەنی تر، هەموو جارێ چەند کەسێکی شۆڕشگێڕی تێدا دەکوژران یان جیادەبونەوە لێتان کە خەمخۆری ئەم میللەتە کڵۆلە بوون! بەڕاستی هەتا ئێستا بۆ کەس ڕوون نەکراوەتەوە ئەو شەڕانە بۆچی بوون وە ئەو کەسانە بۆچی کووژران یا جیابوونەوە!!! لەو کاتەو هەتا ئێستاش یاڕەبی هەر تەمەن درێژ نەبی هەرتۆ سەرۆکی (نا)یەکێتیت . ئەوە ئەوسا بوو ئەی ئێستا ئیمڕۆ دەیبینین مام جەلال کەگوێ لەکەس ناگرێت و لەوە دەچێ تەنانەت کە گاڵتەی بەسەرکردایەتیەکەی خۆشیبێ، باشە ئەوە ڕێزی ئەوان ناگری، ئەی خەڵک، خۆ خەڵك موڵكی تۆ نیە.
ئێمە دەزانین کەکەس نیە لەناوو حیزبەکەی تۆدا بزانێ کە تۆ چی دەکەی، تۆش وەک سەدام حەزت لە "حزب القائد"ە، کێشەی ئەم جۆرە کەسانە لەوەدایە کە خۆیان زۆر بە ڕاست دەزانن وە بەهیچ جۆرێک بێزیان نایە پرسیار لەکەس بکەن و گوێ لەکەس بگرن. ئەگەر هەر هەڵەیەکێش بکەن هەموومان دەزانین مێژووش شایەتە کەس لێپرسینەوە لەگەڵ کەس ناکات.
ئەم ڕووداوانەی ئەم دواییە بۆمان دەسەلمێنێ کە مام جەلال و تەنانەت مەسعودیش ئەو خوێن ڕشتنەیان بەخەیاڵدا نایەت، ئەگینا خۆدەبوو یەکێک لەم دوو پیاوە بیان ووتایە ئەرێ خۆ خەڵک شێت نەبووە، بۆچی لێمان هەڵساون؟ ئەی باشە با لێکۆلێنەوەیەک بکەین. من دەزانم مام جەلال چۆن بیر دەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێ ئەمەی ئێستا روودەدا بەزمی 'کاکە نەوەیە'. دەبایە ئەویشم هەر زوو لەناوو ببردایە، قابیلە چی ڕویدەدا وەک شەهید 'ئارام' خۆ ئێستا هەر دەیانگووت شەهیدی نەمروو هیچی تر، ئەوتا ئەم هەموو شتە ڕوودەداو کەسیش لە ناوو حیزبەکەی من نەجیا بۆتەوە وەنە ئەوێرن بڵێن لەل.......
ئەوی من دەیزانم بە لێکۆلینەوەی خۆم لە میژووی مام جەلال کابرایەکی زۆر نەشارەزاوو بێتوانایە وە بەهیچ جۆرێک ناتوانێت هیچ کێشەیەک چارەسەر بکات، بەدەستی خۆی نیە، ڕاستیان دەکرد کە دەینگووت سەرە (واو) لە مێشکیدا نیە، هەموو جارێک هەوڵ دەدا ئەگەر کێشەک هەبێت ئەوا بەسەر لایەنێکدا بهێنێت، وە زۆر جاریش هەڵەی مێژووی کردووە کە زۆر زۆر لەسەر میللەتی کورد کەوتوە کەچی لەبری ئەوەی بڵێ میللەت هەڵەم کردوە داوای لێبوردن دەکەم، دەچێ بەهەڵەیەکی تر چارەسەری دەکات، کورد وەتەنی 'هەڵە بە هەڵە خراپتر دەکات'، خۆ شەرم ناکات، ئەمەیە هەڵسووکەوتی کەسێکی سیاسی پاش ٤٠ ساڵی ناخەبات؟.
ئێمەی کورد دەبێت ئەوە بزانین کە ئەم جۆرە کەسانە چارەسەریان لانیە بەڵكوو دەتوانن بەس تێکی بدەن. کاکە گیان خۆهەتا ئەمڕۆ کەس نازانێ ساڵی ٦٦ چی ڕوویدا!!!؟؟ ئەی بۆ جیابویتەوە ئەی بۆ پاش ئەوەندە ساڵ چویتەوە ناوو پارتی..... ئێمەی کورد ئەگەر بەتەمای مام جەلال بین حاڵمان حەلوەلایەتی..
ئەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین لەتۆ مەسعودت ئەوەیە کە ئەم میللەتە نەگبەتە بە هەڵدێڕێکی شکستی تردا بەرن و بقوچینن، خۆ ئەگەر پاش ٣٠ ساڵی تریش بێنەوە خەڵکی هەر بۆی نیە موحاسەبەتان بکات.. کێ دەویرێ بڵی لەل، مافیاکانتان لەناووی دەبەن....



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست