<

بەرێوەبەرو جێگری بەرێوەبەری قوتابخانەی تێکەڵاوی سەڵاحەدینی کچان دەوری مەسئوڵ ناوچەکانی پارتی دەبینن

20/10/2011, 12:00 (GMT+1)
دەمێکە وتومانە هەردو بنەمالە فەرمان رەوا هەریەکەیان لەناوجەی خۆیان و لەژێر دەسەلاتی چەپەلی خۆیان بە ئارەزوی بنەمالەتاسەر ئێسقان گەندەڵەکانیان گالتە بە چارەنوسی میللەت دەکەن بەئارەزووی خۆیان دەستکاری دامەزراوە حکومویو ناحکومیەکان دەکەن لەهەمو دامەزراوەیەک چەند کەسانێکی نزیک لە خۆیان دادەنێن بە مدیر یان بەرێوەبەر کە بەهیچ شێەوەیەک هەلسوکەوتیان لەکەسانی ئاسای دائیرەکان ناچێ بەلکو کەسانیێکن تاسەر ئێسقان حیزبین و باوەری تەواویان بە کۆنە پەرستی و بنەمالە خوێن رێژەکان سەرکوتکردن و بەتاڵان بردنی سەروەتوسامی گشتی یە بۆ چەند کەسێک و بنەمالەیەک ئەوکەسانە نەباوریان بە سەروەری یاساهەیەو نە باوەریشیان بە ئازادی تاک هەیەو نە حسابیش بۆ هیچ کەسێک یان هیچ بریارێک دەکەن کە لە دادگا یان لە سەرۆکایەتی بپەرلەمان یان حکومەتە حیزبیەکەی خۆشیانەوەدەردەچێ بەتەنهاو تەنها گوێ لە راسپاردەی سەروی خۆیان دەگرن کە پێک هاتون لە دوبنەمالەی گەنەدەڵ کە بەپەنچەکانی دەست هەژمار دەکرێن دەمێکە سەرانی هەردو بنەمالەی مافیای سەری رەش و قەڵاچۆڵان بەگێچکەمان دەجپێنن کە گوایە دادگاو زانکۆ و دامەزراوەکانی کە دەستی حیزبیان تیانەماوەو هەمویان ئازادن لە ئیش و کارەکانیان بەڵام نەک میللەت بەلکو خۆشیان باوەر بە دوکانیان ناکە چاک دەزانن لەکوردستان هیچ کەسێ بە بێ تەسکیە یان ماستاو یان شتی تر یان بەرتیل نابێتە کەسێکی دەست رۆشتو لە هیچ دامودەزگایەکی هەرێمی کوردستان یەوەی من باسم کردوە لەم راپۆرتە، کە هەموتاکێکی کورد لە هەر جێگەیەک بێ لەم دونیایە چاک ئەو راستیە دەزانێ و خەلک چاک دەزانێ هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی دەستی بەسەرداگیراوەلەلایەن چەند تاقم و مافیا و دزێک کە لەژیانی بنەمالەکانیشیانەوە کەسێکیان بۆ ئازادی کوردستان پەنجەیەکی خوێناوی نەبوە بەلام بۆ نەگبەتی ئێمە ئەوە زیاتر لە ٥٠ سالە لە شاخ و لەشار بەربونەتە گیان و کەرامەت و مالی ئەو میللەتە بێ دەسەڵاتەی ئێمەبا بچمەسەر ئەو بابەتەی کە مەبەستمە ئاشناتان بکەم بە کاری نامرۆڤانەی بەرێوەبەر و جێگری بەرێوەبەر ی خوێندنگای ناوەندی سەڵاحەدینی کچان لە شاری هەولێر لەبەرانبەر بانکی ئاراس و بەرانبەر پەڵای هەولێر بەرێوەبەری ئەو خوێندنگایە قەیرە کچێکە ناوی .نیان یەحیایە . و جێگرەکەشی هەر کچێکی قەیرەیەو ناوی فریادە و هەردوکیان خۆیان وادەردەخەن کە کەسێکن باوەر پێکراوی حزبی زەردن و هیچ کەس ناتوانێ پێیان بلێ لەپشتی چاوتانە دوو برۆ هەیە و هەرچی مرۆڤایەتی هەیە لەم دو کەسە بەرچاوناکەوی و دوو کەسی زۆر بێ رێزن نە رێز لە خوێندکارەکان دەگرن نە لە کەسوکاری ئەو خوێندکارانەش هەرکاتێک کەسوکاری ئەو خوێندکارانە سەردانی کچەکانیان دەکەن لەم قوتابخانەیە ئەوە هەرچی بێ رێزی هەیە پێیان دەکەن زۆر جاریش دەردەکرینەدەرەوە لەلایەن ئەو بەرێوەبەرو جێگرەکەیەوە رۆژانە سوکایەتی زۆر بە هەمو خوێندکارەکان دەکاو لەسەر شتی هێندە بێ نرخ سزایان دەدات کە هی باس کردن نیە بە هەموتەلەبەکانی وتوە بە هیچ شێوەیەک بۆتان نیە هیچ شتێ لەدەرەوەی قوتابخانە بکرن هەتا هەرزانتریش  خۆمان دەزانین هیچ کەس لە خوێندکار هەژار ترنیە رەنگبێ زۆر خوێندکار هەبێ ٥٠٠ دیناری تەبعی پێ نەبێ بۆیە بۆ شت کرین باشترە لەدەرەوەی خوێندنگا بی کرێ وەکو پێداویستیە پەراویەکان و پێ نوس مساحەو شتەکانی تر لەم رۆژانە خێندکارێک کەمن بنەمالەکەیان دەناسم پێیان راگەیاندم کە کچەکەیان سێ رۆژ لەبەر چاوی هەمو تەلەبەکان عقوبە دراوە بە وەستانی لە پەنادەرگا بۆ چەند سەعاتێک نەهێشتی بێتە ژورێ بۆماوەی سێ رۆژ تاوانی ئەم کچە هەژارە تەنها ئەوەبوە کە چوە لە دوکانێکی تر بەرابنەر قوتانخانە هێندێ پێداویستی هەرزانتری کریوە لە هی ناو قوتابخانە ؟
بۆیە ئێستا بەتەواوەتی هەست بەوەدەکرێ کە بەرێوەبەر و جێگری بەرێوەبەر شەریک بن لەم دوکانەی ناو خوێندنگاکەداهەیە بۆیە ناهێڵێ هیچ خوێند کارێک لەهیچ سوێنێ شتێک بکرێ جگە لە دوکانی ئەوان ؟
من بۆ زیاتر بەدواداچون بۆ ئەو مەسەلەیە پەیوەندیم کرد بە کورێکی هاورێم کە لە سوید ژیان بەسەردەبات کە خوشکەکانی لە هەمان خوێندنگا دەخوێنن و وتی سالی پار خوشکەکانی منیش هەمان کێشەیان هەبو لەگەل جەنابی مدیر و جێگرەکەی وتی گوایە لەم خوێندنگایە یاساکانی وڵاتی سوید جێ بەجێ دەکرێ وتی رۆژێکیان چوم بۆ لای بەرێوەبەرو جێگری بەرێوەبەر لەگەلیان دانیشتم خۆم پێیان ناساند کەمن خوشکەکانم لێرەن منیش لە سوید دەژیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ سالە ئەوی ئێوە دەیکەن لەگەل خوێند کارەکان دەکرێ بلێین رەنگبێ لە ئەفریقا بکرێ نەک لە سوید وتی هەر کەوام وت
بەدەرکردن دەریان کرد و هیچ قسەیەکیان لەگەل نەکردم وتیان بۆ دەرەوە ئەو هاورێیەم وتی زۆر لێی تورەبوم هەندێ قسەم پێیان وت بەلام وادیار بو زۆر بێ منەتانە قسەیان دەکرد زو زانیم کە ئەوانە لە لایەن سەرانی دەسەڵاتەوە کراون بە کەلەگای ئەم خەلکەی لەوێ دەخوێنێ نەک بە هەقی خۆیان گەیشتبنە ئەو جێگایە .
نیان یەحیاو جێگرەکەی تەدخولی ژیانی تایبەتی خوێندکارەنانیش دەکەون هەر خوێندکارێک شو بکا روبەروی یان دەبێتەوە گوێچکەیان دەگرێ و پێیان دەڵێ بۆ شودەکەن ؟ لەبەرچاوی تەلەبەکانی تر دەیان شکێنێتەوە سوکایەتیان پێدەکا ئاخ نەک لە سوید بگرە لە چ وڵاتێک مامۆستاو مدیری مەکتەب بۆی هەیە بە خوێند کار بلێ نابێ شو بکەن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست