<

شێخ جەعفەر بۆ هێنانى دەبابە ژەنگاویەكانت گه‌نجانی سلێمانى پێت ئەلێن : جـــــا ئەوە تەقانیشت دواتر بۆكۆى رائەكەیت ..

01/02/2011, 12:00 (GMT+1)

شێخ جەعفەرى دەست و داوێن گوول و پیس لەو رۆژەى گۆران هەڵویستى راشكاوانەى خۆى بەرامبەر حكومەت و پەرلەمانى كارتۆنى راگەیاندووە ئیتر لەرز كەوتۆتە بەیەنى ئەم نامەردە ترسنۆكە و بەشاهیدى هەموو ستافى فەرماندەیى گشتى بەسەدان سەربازى رەوانەى كۆشك و باخ و ڤیلاكانى كردووە تاكو پاسەوانى سامان دۆلارە بەتاڵانبراوەكانى بكەن ، ئەوەى زۆر كەس نایزانێ ئەوەیە كە شێخ جەعفەر لەهەموو سیخوڕە خاوەن فایلەكان فایلدارترە ، فایلە پۆخڵەكەى شێخ جەعفەر داڵدەدان و دەربازكردنى شێخ جەعفەرى موحافزى پێشووى سلێمانى بوو كە بێ لەوەى تاكو ناوقەدى سوورە بەخوێنى گەنجەكانى شارى سلێمانى كەلەبن دیوار و گۆڕەپانەكاندا بەدەم چەپڵەلێدانیەوە گووللەبارن كران ، ئەم خائینە بەناوبانگ بوو بەوەى بەزۆر هەندێ كیژۆڵەى دارمعلیماتى بۆ عقید خەڵەفى مودیرى ئەمن دەبرد ، لە كاسێتێكى تۆماركراویشدا عەلى حەسەن مەجیدى گۆڕبەگۆڕ دەڵێ لەناو هەموو كوردا تەنها متمانەم بە شێخ جەعفەرى موحافزى سلێمانیە ، كەچى شێخ جەعفەر بەناوى خزمایەتیەوە و لەبەرامبەر چەند سەد هەزار دۆلارێكدا پاسەوانى ئەم تاوانبارەى كردبوو رەوانەى دەرەوەى وڵاتى كرد .

بەشاهیدى هەموو شارى سلێمانى و بەتایبەت لاوەكانى شێخ جەعفەر یەكێكە لەمەزنترین سەرە گەندەڵەكان كە راستەوخۆ بەشداربوون لەناشرینكردنى یەكێتى و ئەتككردنى ئابرووى ئافرەت و دزى و تاڵانى سێكسبازى لەگەڵ قادر حەمەجان پەنجەدا ، كەچى تاڵەبانى خەڵاتى كرد بەوەى لەگەڵ خوولە سەنگاوى دامێن شیاكەدا كردینیە ئەندامى مەكتەبى سیاسى ، داخى هیچیش نامانكوژێ ئەوكات و ئیستاش ئەلێن یەكێتى نوێ دەكەینەوە ، خۆش نوێكردنەوە ...جــــــــوان دێینەوە !! .

لەوەزارەتى پێشمەرگەش گەندەڵى و دزى و راورووتى ئاشكراى شێخ و مورتەزەقەكانى بەجۆرێ بۆگەنى كردووە كە سەردار بێسەر دەكات ، ئەى هاوار خەڵكینە لەموزەمبیق و واق واقیشدا روویداوە كە وەزیرى پێشمەرگە راستەوخۆ بێ تەنەرلێدان مقاولاتى هێنانى فیشەك لەئوكرانیاوە بداتە كوڕەكەى خۆى بەجیاوازی دەیان دەفتەر دۆلار ، روویداوە خەڵكینە وەزیر كچەكەى خۆى بكات بە ئەفسەرى وەهمى و ئەویش لەماڵ و مێردى خۆیدابێت ، بێ لەم رەفتارە ناشرینانەش ئەى هەر شێخ جەعفەر نەبوو لەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا ئەفسەرێكى داماوى فریاكەوتنى بەشەق و لێدان خستە سنوقى ئوتومبیلەكەى بەعس و ئەمن ئاسا .

یاشێخ ئیستا دەبابە ئەباتە سەر گردەكەى فاروقى مەلا مستەفاى شەریكە بەشى یەكێتى و لوولەكانى ئەكاتە گردەكەى گۆڕان ، وەك بڵێى لەگردەكەى گۆڕان ئەو شۆڤێنى و كۆنە بەعسیانەى لێ بێ كە جەلال تاڵەبانى لەبەغداد ئەم لاو ئەو لایان ماچ دەكات ، وەك بڵێى ئەو لەشفرۆشە عەرەبانەى لێبێ كەشەو لەباخەكەى خۆیدا سەماوى كاولى بۆئەكەن ، ئەمە رەوتى بیركردنەوەتان بوو بۆیە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانمان لەدەستدا ، دەست و داوێنپیس ئەگەر تۆ زۆڵە كورد نیت لوولەى ئەو دەبابە ژەنگاویانەت بكە دوژمنانى كورد كە بانگەشەى عروبەتى كەركوك دەكەن ئیستاش لەوێ و لە جەلەولا و دوبز دووبارە و سێبارە تەعریب ئەكەن .

رۆژگارێكە تۆ و ئەمسالى تۆ ئەمە و شتى تریشتان بۆچۆتە سەر ، بەڵام مەرد و رەسەن ئەو كەسەیە لەرۆژى حسابى نزیكدا لەئاست توڕەبوونى جەماوەرى رەش و رووت هەڵنەیەن و بەدۆلار و دامێنە بۆگەنەكەتانەوە روونەكەنە هەندەرانى شێخ جەعفەرى موحافیزى خزمتان .

لەكۆتایشدا خوا شاهید ئەزانى لاوەكانى سلێمانى پاش ئەوەى دەبابەكانى تۆیان بینى بۆ پێكەنین چیان ئەوت ؟ ئەیانووت جــــــــا ئەوە تەقانیشت بۆكوێ ئەرۆى ، هەندێكى تریشیان ئەیانووت : كورە یاشێخ نەكەى شتێ ئەشكێنى ..
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست