بارزانی ئه‌مڕۆ له تورکیا سوکایه‌تی پێکرایه‌وه
03/11/2011, 12:00 (GMT+1)

فه‌رموون هاوڕێیان ببیستن .
وه‌ک پڕه‌نسیپ ههرسهرۆک حکومه‌ت و وه‌زیرێکی باڵا ده‌چێته وڵاتێک له‌لایه‌ن سه‌رۆک یان سه‌رۆک وه‌زیران و کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه به‌مه‌راسیمێک پێشوازی لێده‌کرێت، چاره‌ڕه‌شی گه‌لی کورد له‌وه‌دایه ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن سیاسه‌ت و ئیرادی خۆیان نین و ڕۆبۆت ئاسا کارده‌که‌ن بوته هۆی ئه‌وه‌ی له که‌سایه‌تی ئه‌واندان دوژمنان سوکایه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن.
ئه‌ومڕۆ مه‌سعود بارزانیهکهی له‌مه‌ڕ خۆمان که‌له کوردستان ڕۆڵی شێری شێران و فریشته‌ی سوڵحی عه‌ره‌بان ده‌گێڕێت ئه‌مڕۆ له دابه‌زینی له ئه‌سته‌مبوڵ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئایدن جێگری پارێزگاری ئه‌سته‌مبوڵ پێشوازی لێ‌کرا .
هاوڕێیان ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ته‌نانه‌ت پارێزگاری ئه‌سته‌مبوڵیش بارزانی له‌وه کهمتربینیوه بچێته پێشوازی نه‌ک سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیران وه‌زیرێکی تورکیا.
ئه‌مه لهکاتێدادێت که بارزانی ده‌فه‌وموێت زیاتر له سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان بۆ تورکیا به‌کوشت داوه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی جه‌ندرمه ڕسواکان ده‌کات و په‌که‌که شه‌رمه‌زار ده‌کات.
بارزانی ده‌بێت بزانیت ئه‌گه‌ر 100 ساڵی تریش خۆت و بنه‌ماڵه‌ت خزمه‌ت و نۆکه‌ری بۆ فاشیزمی تورکی بکه‌ن و دژبه خه‌ڵک و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی کورد له قازانجی تورکیا بجوڵێنه‌وه بهزوڕنای ئه‌وان سه‌ما به‌خۆتان و زێڕهڤانیتان بکه‌ن لای ئه‌وان هه‌ر بارزانیهکهی ئه‌مڕۆی قهزهمتر ده‌بیت و زیاد ناکه‌ت، ئه‌وه سروشتی ڕهگهسپهرستی تورکه که‌لای ئه‌وان باشترین کورد ئه‌و کورده‌یه که مردوه ئه‌وه‌ش سروشتی تۆیه که تام و چێژ له غوڵامی و کاسه‌لێسی بۆ بێگانه ده‌بینیت تێبگه تۆ با سه‌ردانه‌کانت به‌ناوی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و سه‌رده‌سته‌ی هه‌زار پیاوه‌که‌وه بێت حاشا تۆ سه‌رۆکی کورد نیت گه‌لی کورد دژی تورکیا و هێزه سه‌ربازیه هۆڤهکهیهتی که کیماوی به‌سه‌ر ئازادیخوازانی کوردا ده‌بارێنێت و گیانی سۆلینی په‌پوله ئاسا ده‌کێشێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









