<

راگەیەنراو ئیسرائیل نموونەیەك بۆ كورد

20/04/2010, 12:00 (GMT+1)
مێژووی ئیسرائیل نموونەیەكی باش و گونجاوە بۆ كورد و وڵاتەكەى. جوولەكەكان بێ ماڵ و ئاوارە بوون، سەرەڕای ئەوەى لە لایەن خەڵك و تەنانەت دەسەڵاتە ڕەگەزپەرستەكانیشەوە چەوساونەتەوە.

ئەوان ڕێگەی خۆپاراستن و سەرفرازییان دۆزییەوە و ماڵ و دیرۆكی پڕ لە شانازیی خۆیان بەسەر كردەوە، ئەوان ئیسرائیلێكی نوێیان بنیات نا و چەندان كێشە و گرفتیان بەدڵ وەرگرت تەنیا بۆ ئەوەى ئازاد بژین.

یادی سەربەخۆییی ئیسرائیل هانمان دەدات تا زیاتر هەوڵی دابینكردنی مافە نەتەوەیییەكانمان بدەین. ئەو دوو گەلە و وڵاتە لە ڕووداوەكانی ڕابردوویاندا هاوشێوەن، دوژمنی هاوبەشیان هەیە و تەنانەت لە داهاتووشدا خاوەن یەك چارەنووسن، واتە كورد شانازە ئەگەر بتوانێ وەك ئیسرائیل و جوولەكە وڵاتە داگیركراوەكە و نەتەوە چەوساوەكەى دەرباز بكات.

ئێمە ئەو ڕۆژە بەدەرفەت دەزانین تا لەبارەى چۆنیەتیی رزگاركردنی گەل و نیشتمانێكی وەك جوولەكە و ئیسرائیل ڕامان بكەین، لە كاتێكدا هەموو دنیا، ئاین و وڵاتانی تر دژیان وەستانەوە، بەڵام لە دەستخستنی ئازادی بەردەوام بوون.

ئەو دەستكەوتە بۆ ئیسرائیل و جوولەكە هەرزان و سانا نەبوو، هەر لە سەرەتاوە كەوتنە بەر هێرشی عەرەبەكان و لە لایەن چەند وڵاتێكی ترەوە ڕەخنەیان لێ گیرا، بەڵام گرینگ ئەوە بوو ئەوان توانیان قۆناخێكی نوێ بۆ وڵاتی ئیسرائیل و گەلی جوولەكە بەرهەڤـ بكەن.


www.israelkurd.com

18ی ئەپریل/نیسان 2010

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست