نه‌ژادی حاجی برایم به سه‌لامه‌تیی کوردستانی به‌جێهێشت
13/01/2010, 12:00 (GMT+1)

دوێنێ کاک نه‌ژاد حاجی برایم له ڕێگای ئیمه‌یلێکه‌وه، دواییش به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی پێوه‌کردین، که‌وا به سه‌لامه‌تی گه‌یشتۆته وڵاتێکی دراوسێی عێراق، ئیستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بچێته ئه‌وروپا و له‌وی داوای په‌نابه‌رێتی بکات و ئه‌وسا به ناو و وێنه‌ی خۆیه‌وه کاری ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنی خۆی ده‌کات، لێ ئیستا هه‌ر به‌و ناوه‌وه، هه‌ر کاتێک مۆڵه‌تی هه‌بوو چالاکییه‌کانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌گه‌ڵ سوپاس و داواکردنی ته‌مه‌ندرێژی ، وا له خواره‌وه ده‌قی نامهکهیتان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه:
***********************
به‌رێزان ستافی کوردستانپۆست ، به‌رێز کاک که‌مال
سلاو..
پاش ئه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید چۆوه ناو یه‌کێتی ، کۆمه‌لیک وتار و نهێنی پێشکێش به ده‌سه‌ڵاتی خیانهتکارکرد ، مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ژیانم زیادی کرد ، بۆیه به هاوکاری و رێنوێنی دۆستان و ئێوه‌ی به‌ریز ، توانیم له کوردستان ده‌ربچم و ئێستا گه‌یشتوومه‌ته ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ و حاڵی حازر خه‌ریکی وه‌رگرتنی ڤیزام بۆ وڵاتێکی ئه‌وروپی ، هه‌ر کاتێ گه‌یشتم په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ده‌که‌م ، ده‌رچوونم ئه‌گه‌ر پاراستنی ژیانی خۆمی تیانه‌بوایه هه‌رگیز وڵاتم به‌جێنه‌ده‌هێشت ..په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ده‌که‌م ..هه‌ربژین.
نه‌ژادی حاجی برایم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









