بەیانامەى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی فراندن و كوشتنی قوتابی رۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات .
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه له مه‌كته‌بى رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو رفاندن و كوشتنى سه‌رده‌شت به توندى ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به زه‌نگێكى مه‌ترسیدارى ده‌زانین بۆ سه‌ر هاووڵاتیانى كوردستان و ئازادى رِۆژنامه‌نوسى له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به بیرى هه‌مولا ده‌هێنینه‌وه كه قوتابیان وه‌ك توێژێكى زانستخواز‌و ئاشتیخواز‌و زانكۆ و خوێندنگاكان وه‌ك ناوه‌ندى زانست و فێركردن ، پێویسته ژیان و ئه‌منیه‌تیان پارێزراو بێت.
بۆیه داوا له ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌وپه‌رِى هه‌وڵ و تواناى خۆیان بخه‌نه كار بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران و گه‌یاندنیان به سزاى یاسایى عادیلانه‌یان ، له هه‌مان كاتدا گرتنه‌به‌رى رِێ و شوێنى پێویست بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان له‌و جۆره مه‌ترسیانه..
هه‌روه‌ها له خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان داواى سه‌برو ئارامى بۆ خانه‌واده‌و كه‌س و كار‌و هاوكارانى (كاكه سه‌رده‌شت) ده‌كه‌ین...
إنا لله و إنا الیه را‌جعون
7/5/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









