تیرۆركردنى رۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان پیلانى دەزگا سەركوتكەرەكانە..
11/05/2010, 12:00 (GMT+1)

كاتی گوبیسی تیرۆر كردنى براى رۆژنامەنوسی بەتوانا زەردەشت عوسمانم بیست لە ناخەوە زۆر هەژاندمى بە رۆژى نیوەرۆ لەبەردەم پیاوانى پۆلیس و ئاسایشی كۆلیژى ئاداب زانكۆی سەلاحەدین برفینریت و دواى یەك رۆژ تەرمەكەى لە شارى موسل بدۆزریتەوە ئەمە چ پرسیاریك هەلدەگریت ؟ , زۆر كەس بازگەى هەولیر كەركوكى دیوە كە كە چەندە پشكنین و لیپرسینەوەى وردى تیدا دەكریت جا ئەمە گەورەترین بەلگەیە كە ئەم كارە تیرۆریستیە ئیشی پیاوانى موخابەرات ودەزگا سەركوتكەرەكانى ئەو دەڤەرەیە لە كاتیكا هەمیشە دەلین ئەمن وئاسایشی ئیرە بەقەرارە ! بۆیە ئەم تاوانە لە ئەستۆی دەسەلاتى ئەو دەڤەرەیە ,تەنها هۆكاریش ئەوەیە كە ئەم رۆژنامەنوسە پۆخلاوات وكارە قیزەوەنەكانى دەسەلاتى بۆ جەماوەر گواستۆتەوە ئەمەش قبولكردنى ئەستمە لەلایەن دەسەلاتدارانى كوردستان , هەر دوینی بوو سورانى مامە حەمەیان خەلتانى خۆین كرد وا ئەمرۆش زەردەشتیان برد بەرەو لای ئەو شەهیدە . ئەوەى راستى بیت چۆن ولامى شەهید كردنى سۆرانى مامە حەمە تا ئیستا دەست نەكەوتوە ئەوا تا دەسەلاتی تۆتالیتاری كوردى مابیت خوینى ئەم رۆژنامەنوسەش ئەستمە دەستى خۆشەوویستانى كەویت.
ئەركى سەرشانى هەموو ئازادیخوازان و رۆژنامەنوسان و مافپەروەرانى كوردستانە داوای ئاشكرا كردنى ئەم كارە وەحشیگەریە لە دەسەلاتى كوردى بكەن گەر نا ئەوا چارەنوسی دەیان رۆژنامەنوسی تر دەكەویتە مەترسیەوە . بۆیە لە كۆتایدا دەلین .. رەبی موی لی بیت زمانى پەنجەكانى هەلوەریت هەركەسیك گولشەن بەدەردى گولحەنى دۆزەخ بەریت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









