به‌هاری عه‌ره‌بی له هه‌ولێر به کوردی قسه ده‌کات
09/12/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌موو دامه‌زراوه سیاسیه‌کان و سه‌رجه‌م پارته شۆڕشگێڕه‌کانی مێژوو له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی سیاسی و بارودۆخێکی گونجاو بۆ به‌رخۆدان و ده‌ستپێکی شۆڕش دێنه کایه‌وه، ڕه‌نگه له کاتی خۆیدا باشترین ده‌ستپێکردنی کاری سیاسی و به‌رخۆدان تۆماربکه‌ن، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌ره‌تایه‌کی باشی سیاسه‌ته کاتێک که‌سه‌ر له قۆزاخه ده‌رده‌کات، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌زموونه سیاسی و به‌رخۆدانه‌کانی ڕابردووی ناوچه‌که، به‌گشتی له دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌کرێت جۆرێکی تر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ڕابردوو یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی زریانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌که‌دا ڕایان ده‌ماڵێت، سه‌رجه‌میان قاره‌مانه‌کانی مێژوو یان فریادڕه‌س و کاریزما نیشتیمانیه‌کانن که له ڕابردوودا شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن مه‌دالیای نه‌ته‌وه‌یی و تاج و نه‌جمه‌ی خه‌باتکردن بوون، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که تاوه‌بارانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی ئینتیداب و ئیستیعماری ئیمپڕیالیزمدا دای نه‌کردووه، ئه‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌کان له دژیان ڕاوه‌ستاوه، هاوشێوه‌ی یه‌کترن و سه‌رجه‌میان بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌کان و پارته خه‌باتکاره‌کانی ڕابردوون که له‌مانه‌وه‌ی چه‌ندساڵه‌یاندا له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات ئه‌نتی و دژه ئه‌به‌دیه‌تی خۆیانیان به‌رهه‌مهێناوه، بۆ نمونه موباره‌ک له میسڕ به به‌رخۆدان و هه‌وڵ و خه‌باتکردن هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و قه‌زافیش خۆی ناو نابوو ڕابه‌ری شۆڕش هه‌روه‌ک چۆن بارزانی سه‌رۆک هه‌رێمی کوردستان حاشا له شه‌قامه‌کانی که‌ره‌ج ده‌کات و پێی وایه پێشمه‌رگه‌ی ناو سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رخۆدانی کوردایه‌تی بووه له قه‌ندیل و له ناو سه‌نگه‌ره‌کانی شۆڕشدا له پێناوی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌دا له به‌ینی مردن و ژیاندا سه‌ری ده‌رهێناوه و له‌هه‌مووشی گرنگ تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕی سه‌رۆکی شۆڕشی گوڵانی ئاشبه‌تاڵ پێکراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه پێی وایه که مافی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌م ئاسته‌دا بۆ ئه‌و ده‌لاقه‌یه بگه‌ڕێین که بووه ده‌ستپێکی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بینین له‌ئێستادا هه‌لوومه‌رجی هاتنه سه‌ر سه‌حنی قاره‌مانه‌کانی دوێنێ به جۆرێکی تر ده‌رفه‌ت ده‌داته نه‌وه‌یه‌کی نوێ و به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر هێزه چه‌پێنراوه سیاسیه‌کان بانگێشت ده‌کاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و جارێکی تر سه‌رله‌به‌ری گوتاری سیاسی ده‌ستکاری ده‌کاته‌وه و ئاڕاسته‌ی نوێ ئه‌دۆزێته‌وه بۆ جوڵاندنی ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی که له دزێوترین سکێچدا به ده‌زگا هه‌واڵگریه ترسناک و چه‌کداره تایبه‌تیه‌کان و له باشترین حاڵه‌تیشدا به سندوقی هه‌ڵبژاردن به خولوقاتی بێ سنوری ده‌سه‌ڵاتخوازه‌ناوازه‌کانه‌وه مابووه‌وه، که میدیایه‌کی خه‌سێنراوی حیزبی و په‌روه‌رده‌کراو به گوێڕایه‌ڵی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کان خه‌رمانه‌یه‌کی به‌رچاوی به ده‌وردا دروست کردبوو. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زریانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتدارانێک ڕاده‌ماڵێت ڕه‌نگه سه‌رله‌به‌ریان عه‌ره‌ب نه‌بن، یان سه‌رله‌به‌ریان وه‌ک یه‌ک بزماری ده‌سه‌ڵاتیان دانه‌کوتابێت، ڕه‌نگه ئه‌م زریانه له ئاوی فورات و دیجله‌ش بپه‌ڕێته‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن له ئاوی نیل په‌ڕیه‌وه بۆ ووڵاتی سوریا، چونکه ئه‌م زریانی ڕاپه‌ڕینه له هۆکاره‌کانیدا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌وعیه‌تی هه‌لومه‌رجی ژیان و بڕی ئازادی و قبوڵکردنی جیاوازیه‌کانه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێزگرتن له شۆڕشگێڕه نه‌ته‌وه‌یی و حیزبه خه‌باتیه‌کانی ڕابردووه‌وه نه‌بێت، که ده‌رئه‌نجامیان به‌رهه‌مهێنانی سته‌مکارییه له ناوچه‌که‌دا، هه‌ربۆیه ئه‌م زریانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له جه‌وهه‌ردا هیچ ئینتیمایه‌کی بۆ مێژووی شۆڕشگێڕانه‌ی دوێنێی دیکتاتۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ نیه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر زریانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی هه‌رێمی بیست ساڵه‌ی کوردستان ڕانه‌ماڵێت، لانیکه‌م ته‌ڕی ده‌کات و به‌شێکی گه‌وره‌ی لێ داده‌خورێنێت، چونکه له ناوه‌رۆکدا هه‌لومه‌رجی سیاسی و به‌رخۆدان له ڕابردوودا، هه‌ر له‌دوای دابه‌شکردنی مووڵکه‌کانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیست، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و پێکهاته جوگرافیاییه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک یه‌ک بوون، ڕه‌نگه که‌م تا زۆر له ڕواڵه‌ت یان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که‌دا جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا سه‌رجه‌م شۆڕشه‌کانی ڕابردوو به یه‌ک جۆر چه‌ک کراون و به یه‌ک مۆدێل دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به هه‌مان ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتردا ده‌گه‌نه ئه‌مڕۆ که ناومان ناوه به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ر بۆیه له بچوکترین تا زلهێزترینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که یه‌ک که‌ته‌لۆکیان هه‌یه له ناوچه‌که‌دا و له دروشم‌دا بریتین له ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک یه‌ک له به‌ر بارانی به‌هاری عه‌ره‌بیدان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که به‌هاری عه‌ره‌بی له ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی تونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، که ته‌نانه‌ت هه‌ندێکمان ڕه‌نگه ته‌نها له‌کاتی زه‌یتون خواردندا بیری تونسی که‌وتبێته‌وه که خاوه‌نی جۆرێکی تایبه‌تی زه‌یتونی باشه.
ئه‌وه‌ی له کوردستان به‌رده‌وامه و له‌به‌رده‌م زریانی به‌هاری کوردی‌دا سیناریۆ ڕێک ده‌خات و هه‌ڵگری گوتاری: به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی و هێرشی سه‌ربازی تورکیا و ئێران و حکومه‌تی ناوه‌ندیه بۆ سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، پارتیه.
پارتی له ڕاستیدا حیزبێک نیه له پێناسه‌یه‌کی شمولی و داڕێژراوی سیاسی‌دا جێگه‌ی بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو پرۆسه‌ی پارتی بریتیه له مۆڵگه‌ی خزمه‌تکردنی نه‌یاری خه‌باتی کوردستان و عه‌میلی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ساواک و که‌ی جی پی له ڕابردوودا و له ئێستاشدا عه‌میلی تێکڕای بازرگانه‌کانی نه‌وت، که تێکڕا ئه‌توانین ناوی بنێین پرۆسه‌ی خۆفرۆشی یان کاره‌کته‌ری خائین یان پرۆژه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان. ئه‌مه له‌کاتێکدا که به‌شێک له‌و خورافاته‌ی که ده‌یگێڕێته‌وه بریتیه له به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕانه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی که له جه‌وهه‌ردا هه‌مان ئه‌و پیرۆزیانه ده‌کات، که هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆ ده‌یداته ده‌م زریانی به‌هاری عه‌ره‌بی.
مێژووی کاری سیاسی و چه‌کداری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شتێکه به نووسراو و به دۆکۆمێنت، به‌رهه‌می جه‌هل و کلتوری جاشێتییه له کوردستاندا.. به هه‌موو پێوه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕش گێڕی و خه‌باتی سیاسی، نه پارتی و نه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هیچ مه‌جالێکی تردا پێناسه وه‌رناگرن جگه له‌وه‌ی که هێزێکی خێڵه‌کی و دارده‌ستی پلانی ده‌رودراوسێ و داگیرکه‌رانن. ڕه‌نگه خوێندنه‌وه‌یه‌کی توندی له‌م جۆره بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هێشتا زوو بێت، چونکه تا هه‌نوکه‌ش خه‌ڵکی ئێمه ناتوانێت له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیه گه‌ورانه تێبگات که به‌رده‌وام به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی کاته‌وه له سه‌ر ده‌ستی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، له‌سه‌ر ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یمان تووند تر ده‌بێته‌وه. لێره‌وه هه‌رێمی کوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ڕاپه‌ڕیوی ناوچه‌که، گه‌وره‌ترین زیانی پێگه‌شتووه له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕش و بزاوتی به‌رخۆدان، به‌و پێیه‌ی که هێشتا هه‌رێمی کوردستان دوای بیست ساڵ له به‌هه‌رێم بوونی خاوه‌نی کیانێکی ڕاوه‌ستا و ئابوریه‌کی خاوه‌ن بنه‌ما نیه ئه‌مه جگه له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان که ناکرێت زه‌ڕوره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی تێدا کورت بکرێته‌وه. بۆیه له کۆتایدا ده‌بینین که ته‌نها کاتی ماوه و هه‌موومان له‌به‌رده‌م هاتنی وه‌رزی به‌هاری کوردی‌دا ڕاوه‌ستاوین و ده‌سه‌ڵاتیش وا خه‌ریکه ئه‌و سیناریۆ و یاریه هه‌واڵگری و مه‌یدانیانه دووباره ده‌کاته‌وه که هاوشێوه‌کانی وه‌ک موباره‌ک و قه‌زافی و ئه‌سه‌دی ئێستاش تاقییانکردۆته‌وه و پێی نغرۆتر بوون. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌به‌رچاوی بگرین ئه‌وه‌یه که به‌هاری عه‌ره‌بی خاوه‌نی کوالێتیه‌کی به‌رزی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، چونکه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به‌م زووانه له هه‌ولێر به زمانی کوردی و له تاران به فارسی دروشم بڵێته‌وه دژی سته‌مکاری و ده‌سه‌ڵاتی عیفریته شۆڕشگێڕه‌کان هور وه‌ک چۆن له قامیشلۆ فێری فره کلتوری بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









