ئه‌و کاته‌ی قه‌ڵه‌مه به کرێگیراوه‌کان لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه، جوانیه‌کان نرخیان نامێنێت
09/08/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و کاته‌ی نووسه‌رێک ئاماده‌یه قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خۆی بخاته ژێر پێ دهسهلاتدارێکهوه له پێناو مانه‌وه‌ی له ژیان یاخود له پێناو هۆکارێکی ماددیدا ئه‌و کات به‌دناوترین وشه نوسینه ، هه‌ر ئه‌و کات له‌وه تێئه‌گه‌ین که ژیان به سه‌ربه‌رزی و هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی راستیه‌کان و ڕه‌خنه گرتن له چاک به چاکه و خراپ به خراپه ، گه‌وره‌ترین هێزه بۆ مانه‌وه له ژیان و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ملکه‌چ بوون به نوسین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های چه‌مکی ره‌خنه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ، له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئیستاماندا ئه‌و جۆره که‌سانه زۆرن که له‌به‌ر په‌یداکردنی بژێوی ژیان په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر کرنوش بردن بۆ ده‌سه‌لاتداران و هه‌وڵ ئه‌یه‌ن به شان و باڵی ئه‌واندا هه‌ڵبه‌ن و ئاماده‌ن شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆیان و خێزان و نیشتمانه‌که‌یان بخه‌نه خزمه‌تی حیزبێک ، بنه‌ماڵه‌یه‌ک یاخود تاکه که‌سێک ، ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له بوونی ئه‌م جۆره که‌سانه که هه‌وڵ ئه‌یه‌ن مێژووی ڕه‌شی که‌سانێک به قه‌ڵه‌مه‌کانیان سپی بکه‌نه‌وه و ئاماده‌ن به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان بکه‌نه قوربانی ده‌ستخۆشیه‌ک یان بڕێک پاره ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو نوسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌شه‌ره‌فه ، بۆ ئه‌وه‌ی چی تر خه‌ڵک له‌وه تێبگات که ئه‌و نوسینانه دوورن له بنه‌ما و ته‌نها ڕوویه‌کی شاره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانه و له هه‌مان کاتیش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه تێبگه‌ن که‌چی تر ناتوانن ویژدانی خه‌ڵک به پاره بکڕن ، هه‌موو کات قه‌ڵه‌م له لوله‌ی تفه‌نگه‌کانی ئه‌وان قورسایی زیاتره و له هه‌موو ململانێیهکیشدا هه‌ر به‌ره‌ی ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م هه‌ڵگره‌کان براوه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









