کێ لە پشت سەختەکارییەکەی یەکێتییە؟
25/09/2013, 12:00 (GMT+1)

بەم کارە ناشایستە وقێزەونە کە کە وەکوو دیارە هەمان گرووپی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانی لە پشتە، کۆسرەت وباڤلی تاڵەبانی وهێرۆی دایکێتی. ئەم گرووپە بۆ ئەوەی شکستەکان پەردەپۆش بکەن ودەنگی ڕاستەقینە وبڕیاری گەل دەستکاری بکەن وبگۆڕن. ئەم گرووپە لە باتی کلیبکات کوێری کرد، زیاتر دووبەرەکی وتووڕەبوونی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیدا زیادکرد وزیاتر یەکێتی وەکوو کۆمەڵە تیرۆرستێک دژ بە دیموکراسی پێشاندا، ئەم گرووپە بەرپرسی تێکدانی ئارامی وتەبایی شاری سلێمانی ودانشتوانەکەیەتی، بەرپرسە لە ژیانی ئەو هەموو بریندارانەی بەتەقەی مافیا کان بوونەتە قوربانی، گرووپێک تەنها لە بەر بەرژەوەندی تایبەت وبۆ ئەوەی خۆیان بکەن بە قارەمانی ناو یەکێتی، تەنها بۆ ئەوەی ناچاری دەست لەکار کێشانەوە نەبن ئاگرێکیان لە سلێمانی نایەوە بێ بیرکردنەوە وبێ بەرپرسیارێتی لەوانەبوو هەموو سلێمانی پێی بسووتێت.
شکست تەنها عەیبێک وئەم ساختە وتەزویرە بە ئاشکرا سەد عەیب وعار وپێشێلکردنی دیموکراسییەتە ووەکوو پەڵەیەکی ڕەش و شەرمەزاری لە ناوچەوانی یەکێتیدا دەچەسپێنرێت.
بەڵام کێ لەپشت ئەم پیلانە ڕەشەیە بۆ سووتاندنی سلێمانی وبۆچی؟
لەم ڕۆژانە سیناریۆیەکی بەهێز لە ئارادابوو بۆ دروستکردنی حکوومەتی نوێی کوردستان. سیناریۆکەش هاوپەیمانیکردنی ئۆپۆزسیۆن بوو لە گەڵ یەکێتیدا ودروستکردنی کوتلەیەکی گەورە وبەو شێوەیە حکوومەت لە دەستی پارتی دەردەهێنرێت. پارتی بۆ ئەوەی ئەو پلانە پووچەڵبکاتەوە، بۆ ئەوەی ناخۆشییەک ودرزێک بخاتە نێوان گٶڕان ویەکێتییەوە فرمانیدا بە باڵە خۆفرۆشەکەی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پیلانە گڵاوە کە هەر لە بنەماڵەی بەرزانی وسەرکردەکانی پارتیدا دەوەشێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









