دنیا له دیدی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانه‌وه
01/01/2012, 12:00 (GMT+1)

شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان ئه‌گه‌ر چی چاویان نییه به‌ڵام هه‌میشه له ڕێی هه‌سته‌وه‌ره‌کانیانه‌وه درک به بوونی چاکه و خراپه ده‌که‌ن له چوارده‌وریاندا. ئه‌گه‌رچی ناتوانن له ده‌ست رووناکی ڕزگاریان بیت و خۆیانی لێ قوتار که‌ن به‌ڵام هه‌میشه‌ش له هه‌وڵی فڕیندان به‌ره‌و تاریکی ، چونکه ماعلومه لایان که ناتوانن ڕوو به‌رووی ڕووناکی ببنه‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا بگرن ، هه‌ر بۆیه خۆیان له هێلانه‌یه‌کی تاریک‌دا حه‌شار ده‌دن و هه‌وڵی بێزارکردنی رووناکی ناده‌ن.
شه‌مشه‌مه کوێره‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تاریکی نه‌بوایه ڕووناکی هیج مانایه‌کی نه‌ده‌بوو ، که وابوو هه‌ردووک ته‌واوکری یه‌کن و بۆ یه‌ک مه‌به‌ست کار ده‌که‌ن به‌ڵام به دوو ره‌نگی جیاواز.
لێره‌دا باسی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌تان بۆ ناکه‌م به ته‌نها ، به‌ڵکه باسی لێکچوونی شه‌مشه‌مه‌کوێره و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیتان بۆ ده‌که‌م.
ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین که دوو شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی قێزه‌ون فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن ، که هه‌ردوو ئه‌م شه‌مشه‌مه کوێره‌یه خاوه‌نی ئیمپایه‌رێکی خۆیانن به ناوی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش پێکهاته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ین ، هه‌ر بۆیه به مێشووله ناوبانگمان ده‌رکردووه و بووینه‌ته سه‌ره‌کی ترین خۆراکی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان ، چونکه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان له ده‌سته‌ڵاتدا قه‌باره‌یان له ئێمه گه‌وره‌تره و له پله‌و پایه‌شدا له ئێمه به‌هێزترین .
ناکرێت ئێمه‌ی مێشووله هه‌میشه ببینه خۆراکی شه‌مشه‌مه‌کوێره چاو برسیه‌کان ، شه‌مشه‌مه کوێره‌یه‌ک کا بوونی ڕووناکی و تاریکی له یاک جوودا نه‌کاته‌وه ناکرێت وه‌ک ڕێبه‌رێک سه‌یربکرێ و شوینکه‌وته‌ی هه‌بێت.
کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م دوو شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه بکرێنه خۆراکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه ده‌یچه‌وسێننه‌وه و هه‌وڵی له ناوبردنی تاک به تاکی میشووله‌کان ده‌ده‌ن ، به هه‌ڵوێسترین مێشووله ئه‌وه‌یه له تاریکی نه‌ترسێت و هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌م دوو شه‌مشه‌مه‌کوێره قێزه‌ونه بده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









