پاشکەوتن یان پێشکەوتن کامیان ؟!
24/09/2013, 12:00 (GMT+1)

پاشکەوتن:پرۆسەى سەرلەنوێ داڕشتنەوە و پێکهێنانەوەى کۆمەڵگا ناسەرمایەدارى یە.واتە لە بارەى قۆناغى گۆرانکارى مێژوویى لە خەوى قوڵى پاشکەوتنى ئابوورى کۆمەڵایەتى وکلتورى دا دەگوزەرێن.زیاتر سیستەمە فیودالى یەکان بەسەر ئاکار و کردارى کارگێرى یاندا زاڵ و باڵادەستە. لە پاشکەوتنى نیزام و سیستەمى حکومڕانى نابەرارى بەردەوام گەشە دەکات تا لوتکەى چەوسانەوە .گەشەى نابەرابەر واتە گەشەى نا هاوسەنگ ,لە واقیعدا بە کردەوە دەبێتە یاساى گەشەى سەرمایەدارى لە هەموو کات و شوێنێکدا ,لەبەرمبەریشدا,پاشککەوتن و بە ناو یەکدا کردن لە ئابوورى سەرمایەدارى دێتە کایەوە, پێش ئەوەى کە پێویستیەکانى گەشەى سەرمایەدارى دروست بێت .لە کوردستاندا ئێستا بە جۆرێک گەشەى سەرمایەدارى و ئابوورى هەیە زۆر جیاوازە لە گەشەى سەرمایەدارى وڵاتانى پێشکەوتوو,ئەگەرچى لە وڵاتانى سەرمایەدارى پێشکەوتوودا زۆرترین چەوسانەوە هەیە بەهۆى گەشەى نابەرابەرى سەرمایە کە لەسەر جەستەى کرێکارانە .ئەو جیاوازە ئەوەیە لە کوردستان گەشەى سەرمایە وێراى نابەرابەر و وێرانکەرە بۆ تاکى کورد بەڵکو بە هۆى قورغ کارى و پاوانخوازى سیستەمى کارگیرى ئابوورى و ئیدارى ئیفلیج و تێکشکاندووە ئەمەش کاریگەرى کردۆتە سەر دەروونى تاکى کورد کە بێ هیوا و رەشبینى کردووە بۆداهاتویى.لە بەرامبەر هەر پێشهاتێک تێکى دەشکێنێت.هەر بۆیە تاکى کورد بۆ هەستانەوە و بنیاتنانەوە پێویستى بە ئامادەکارى و قوربانى کاریگەر دەبێت.
لە بەرئەوەى تاکى کورد ئەبێت لە نێوان پاشکەوتن و پێشکەوتن یەکیان هەڵبژێرێت ,بۆ هەلبژاردنى هەر یەکێکیش پێویستى بە قوربانى و ئامادەکارى پر کار هەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









