هەر ئەمرۆ گەنجان و پیاو ماقولانی عەشیرەتی برادۆست بڕیاندا بە گشتی دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان ژمارە 57 و كاندیدی سەرۆكایەتی هەرێم بەرێز دكتۆر كەمال میراودەلی ژمارە 15 , چونكە وەكو ئاشكرایە زیاتر لە (18) ساڵە بنەماڵەی بارزانی بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ئەم دەڤەرە دەكەن, وە گوندەكانیان پشتگوێ خراون و لە سادەترین پێداویستی یە سەریاتی یەكانی ژیان بێ بەش كراون, تەنانەت بنەماڵەی بارزانی ڕێگا بە رێكخرا وە بیانی یەكان و مرۆڤیەكانیش نادات لەوێ كار بكەن, هەر بۆیە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكی نەهێنی پیاو ماقولان و كەسایەتی یە ناسروەكانی عەشیرەتی برادۆست لە دەڤەری سیدەكان بڕیاریاندا دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان و وە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنگ بدەن بەرێز دكتۆر كەمال میراودەلی.
پیرۆز بێت ئەم گۆڕانە..
بژی كوردستان..
بژی لیستی گۆران..
*تیبینی\ ناوچەی برادۆست ناوچەیەكی بە رفراوانی باكوری پارێزگای هەولێرە, سنورەكەی لە ڕۆژ هەڵاتەوە لە نزیك ناوچەی باڵەكایەتی دەست پێدەكات وە تاكو سنووری توركیایه لە باكوورە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست