وەڵامێك بۆ روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس
16/01/2011, 12:00 (GMT+1)

گریمان ئهو روونکردنهوهیهیان واش نەبوو ، رەنگە ئێمە بە وردى ئاگاداری هەیكەلی ئیداری راگەیاندنەكانی پارتی نەبووبین، بەڵام خۆ هەمووان دڵنیاین و دهزانیین ئەم كەناڵی ناوخۆیە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لقی 4 سلێمانی پارتی سهرپهرشتیی دهکات بودجەكەشی هەر ئەو حیزبە تەرخانی دەكات و هەواڵ و چالاكیەكانی بەرپرسانی پارتی لە ناوچەی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە.
لێرهدا ئهگهر قسهی پێشوومان راست بکهینهوه، دهبێت بڵێین، گرنگ ئهوهیه ئەم كەناڵە، ناوەندێكى دیكەى پارتیی بهڕێوهی دهبات، كە پێشتر لەسەر وشەى جێندەر و بۆ موجامەلەكردنى مامۆستایانى ئاینى و جوڵاندنى هەستى خەڵكى موسوڵمانى كوردستان، قسهی زۆریان دهکرد، مەسعود بارزانى پرۆژە یاسایەكى پەرلەمانى پەسەند نەكرد ، بەڵام ئێمە لە سەرۆكى هەرێم و پارتى دەپرسین بڵاوكردنەوەى گرتەیەكى سێكسى بەوجۆرە لەكەناڵێكى پارتییەوە بەچ شێوەیەك لەگەڵ هەڵوێستەكەى بارزانىدا دێتەوە؟ ئایا مامۆستایانى ئاینى و پارتە ئیسلامیەكان كە بۆ وشەیەكى جێندەر هەڵایەكى گەورەیان نایەوە، لەمەودوا هەڵویستیان چى دەبێت بۆ ئهم فلیمه سێکسییهی کهناڵی پارتیی؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









