دیموكراسیه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك پاره‌ی زوڕنا وایه !!!
05/08/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ندێك جار كه‌باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن له‌كوردستان من زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ئه‌مگرێت نازانم له‌په‌رۆشیانمه یان ئه‌م باسه هه‌رقابیلی گاڵته‌یه ، پێش دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێتی و پارتی ئازادی و دیموكراسییان به‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی كوردستان ده‌فرۆشت پێیان وابوو كه دیموكراسیزمه‌كان ئه‌وانن به‌لام دووای 25ی 7 ئه‌م دیموكراسییه‌ی ئه‌م دووحیزبه باسیان ده‌كرد به‌رگه‌ی یه‌ك خوله‌كی نه‌گرت ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووان ڕوونه ئه‌م دوو حیزبه كه‌دایكی ئازادی و دیموكراسی بوون كۆرپه‌كانی ئازادی و دیموكراسییان زینده‌به‌چاڵ كرد له یه‌كه‌م هه‌نگاویشیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مانه به‌رگه‌ی شه‌ماڵی ڕاگواستنی ده‌سه‌لات ناگرن ، هه‌روه‌ك كه‌وتنه نان بڕین و گرتن و ئازاردانی ته‌نانه‌ت تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی كورد هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕای ئه‌وان له‌ڕای ئه‌وان جیاوازبوو كه‌سیك كه‌شاره‌زای ئه‌م دوو حیزبه‌و حكومه‌ته بێ خه‌مه‌كه‌یان نه‌بێت وا ئه‌زانن ئه‌وان داهێنه‌ری دیموكراسی و ئازادین یان ئه‌مریكا له‌وانه‌وه دیموكراسی و ئازادی وه‌رگرتووه .
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ركه ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه باسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌لام له‌خۆپێشاندانێكی 500 كه‌سی دا میلی چه‌كه‌كانیان سواره و پاشگه‌زبوونه‌وه كه‌وتنه خوێن ڕشتنی لاوانی كورد مافی ته‌واوی ئازادی و دیموكراسییان به بیكه‌یسی لێسه‌ندنه‌وه ، دیموكرات خواز و نیشتیمان خوازه‌كان ئازادی و دیموكراسییان بیر چۆوه به لایانه‌وه وه‌ك هه‌رنه‌بێت وابوو ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنی 25ی7دا كه كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت دروشمه‌ی كردار شه‌رته‌ی هه‌وڵگرتبوو و ئه‌م كرداره‌ی له‌خوێن ڕشتن و سوتاندن و ئازاردانی هاونیشتیمانیان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه ڕه‌نگی دایه‌وه و له‌سه‌ر سنگی گه‌نجانی كورد شه‌رتی كرداره‌كه‌ی كرد .
سه‌یر له‌وه دایه له‌هه‌رولاتێك شتێكمی نه‌خوازراو ڕووبدات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌رپرسن ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه به‌لام لای ئێمه تازه به‌تازه كورسییه‌كه‌یان له‌لا خۆشیهه‌ویستترده‌بێت و چاكسازی ده‌كه‌ن بۆیه به‌بۆچوونی من ئه‌م دیموكراسییه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن وه‌ك پاره‌ی زووڕنا وایه و ئه‌وان ئه‌وكاته دیموكراسی خوازن كه‌كه‌س نه‌ڵێنت له‌پشتی چاوتان دووبرۆی كه‌وانی هه‌یه به‌لام له‌لای ئێمه زۆر ڕوونه كه به‌م دووكه‌وانه‌ی چاویان ئاماده‌ن درێژه به‌حوكمهی ئه‌رستۆكراسییان بده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









