بۆ ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر به‌ڕیز حاجی ئه‌حمه‌دی
04/01/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای به‌رنامه‌که له لایه‌ن چه‌ند که‌سه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر به‌ڕیز حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌روکی پژاک که گویا هیچ پرنسیپێکی ئێخلاقی ڕه‌چاو نه‌کردوه بۆ پاراستنی گیانی زیندانی سیاسی کورد حه‌بیبوڵا له‌تیفی.
به باوه‌ڕی من مافی هه‌ر که‌سه که ڕه‌خنه بگرێ، به‌ڵام کاتێک که‌سێک ڕه‌خنه له که‌سێکی دیکه ده‌گرێ و ده‌ڵی قسه‌ی خراپی کردوه ئاماژه به قسه‌که‌ی و وتنه‌که‌ی بکات و بڵی ئا له‌وێدا ئه‌وه‌ی وت، نه‌ک هه‌روا بێ به‌ڵگه و بنه‌ما په‌لاماری که‌سێک بدات.
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی که خۆیان هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌کی ئیخلاقی، مروڤانه و نه‌ته‌وه‌یان نیه به‌رانبه‌ر به چالاکانی سیاسی و کومه‌ڵگه‌که‌یان ئه‌م جوره قسانه ئه‌که‌ن و په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و ئه‌ده‌ن و هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕێ ئه‌ده‌ن و ئه‌یانه‌وێ یه‌کڕیزی کوردان تێک بده‌ن.
من نامه‌وێ بکه‌ومه سه‌نگه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی ڕیزدار حاجی ئه‌حمه‌دی. به‌ڵام به ئه‌رکی ئیخلاقی خۆمی ئه‌زانم که له‌وباره‌وه ڕاستیه‌کان بخه‌مه ڕوو و له‌م باره‌وه هه‌موو قسه‌کانی ڕیزدار حاجی ئه‌حمه‌دیم هه‌ڵبژاردوه که سه‌باره‌ت به زیندانیانی سیاسین و لێره‌دا بڵاوی ئه‌که‌مه‌وه و هه‌ر که‌سه‌ش پیی خوشه هه‌موو به‌رنامه‌که ببینی ئه‌وا ئه‌توانێ پیوه‌ندی به منه‌وه بگرێ بێته ته‌له‌فزیون و ته‌ماشای بکات.
، پێشکه‌شوانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









