ئێران : لێدوانه‌كانى بارزانى هه‌راسانكه‌ره‌و ئیسرائیل كاریگه‌رى تێدا هه‌یه
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕى ڕاگه‌یاندنى نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، ڕادیۆى كوردى تاران ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕه‌خنه‌ى توند له لێدوانه‌كانى بارزانى ده‌گرێت و پێداگیریشى له‌سه‌ر مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆ كاریگه‌رى ڕۆڵى ئیسرائیل له كوردستان ده‌گێڕێته‌وه.
ئێران له‌و راپۆرته‌دا به‌ناونیشانى (لێدوانه هه‌راسازكه‌رانه‌كه‌ى بارزانى ، كێ قازانجى لێده‌كات؟) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ئێران سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد ده‌ترسێنێت و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو " كورده‌كان پێش هه‌موو كه‌س زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جۆره وتانه ده‌بن و هاوكات عێراقیه‌كان متمانه‌یان به سه‌ركرده كورده‌كانیش نامێنێت.
كوردستانیوز ده‌قى ئه‌و ڕاپۆرته به‌بێ ده‌ستكارى بڵاو ده‌كاته‌وه.
لێدوانه هه‌راسازکه‌رانه‌کانی بارزانی؛ کێ قازانجی لێ ده‌بات؟
لێدوانه هه‌راسازکه‌رانه‌کانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق سه‌باره‌ت به مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی کورد، کاردانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی پڕ ڕه‌خنه و گازنده‌ی به‌ربڵاوی له ناوخۆی ئێراق و له ئاستی ناوچه‌که‌دا به دواوه بووه.
مه‌سعوود بارزانی له ڕێ و ڕه‌سمی کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموکراتی کودستانی ئێراقدا له هه‌ولێر که زۆر که‌سایه‌تی و ڕێبه‌رانی سیاسیی له سه‌رانسه‌ری ئێراقه‌وه تێیدا به‌شدارییان کردبوو وتی: کورده‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
هه‌رچه‌ن بارزانی به هۆی ڕه‌خنه و گا‌ز‌نده‌کان هه‌وڵی دا قسه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ک نه‌رم بکاته‌وه، به‌ڵام له بنه‌ما و بنه‌ڕه‌تی مانای لێدوانه‌کانیدا گۆڕینێکی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌کرا و له ڕۆژانی کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا دیسان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی جه‌ختی کرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی دا به‌و خاڵه‌ش که پێبه‌ندی ئێراقی فیدراڵ و دیموکراتیکه.
لێدوانه‌کانی بارزانی له ڕووانگه‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێراقه‌وه قسه‌گه‌لێکی بێ ئامانج و ئاسایی نییه و به هه‌وڵ و چالاکییه‌ک له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی بۆ تووشی کێشه‌کردنی ئێراق و هێنانه ئارای باسی پارچه‌پارچه‌کردنی ئه‌م وڵاته هه‌ڵسه‌نگێندراوه. :جه‌واد حه‌سناوی" یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای ڕه‌وتی سه‌در به ڕه‌خنه له قسه‌کانی مه‌سعوود بارزانی وتی: قسه‌کانی بارزانی به قازانجی ئێراق نییه و ته‌نیا کێشه و قه‌یرانی بۆ ئێراق به دواوه ده‌بێ. هه‌روه‌ها خاتوو "عالیه نه‌سیف" ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعه‌راقییه وتی: من بڕوام وایه که مافی دیاری کردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لێکه که وڵاته‌که‌ی داگیرکرابێ،نه‌ک ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق که ڕه‌وشێکی تایبه‌تی له ئێراقدا هه‌یه.
ئه‌و به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به قسه‌کانی بارزانی وتیشی: له خۆم ده‌پرسم ئایا داخوازی فیدراڵێزمی کوردان که له کاتی داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا هاته ئاراوه، له ڕاستیدا هه‌وڵێک بوو له پێناو پێکهێنانی ناوچه‌یه‌ک بۆ جیابونه‌وه له ئێراق؟
له لایه‌کی دیکه‌وه "عه‌لی شه‌لات" یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕێبه‌رایه‌تی "نوری مالکی" به ڕه‌خنه‌ی تووند له بارزانی وتی: گه‌ڵاڵه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌باره‌ت به دانی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس به کوردان ڕه‌ت کراوه‌یه و پارچه‌پارچه‌بوونی ئێراقی به دواوه ده‌بێت. ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌وه بۆ کوردان باش نییه که پرس و بابه‌تگه‌لێک بێننه ئاراوه که زه‌بر له یه‌کگرتوویی نیشتمانیی ئێراق بدات، چوونکه کورده‌کان له ئێراقی نوێ‌دا هه‌ندێ ده‌سکه‌وتیان به نسیب بووه که پێشتر نه‌یانبوو.
"خالد ئه‌لئه‌سه‌دی" یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی یاسایش قسه‌کانی بارزانی به به‌رزه‌فڕانه زانی، به‌ڵام وتیشی: کورده‌کانی ئێراق زۆر دووربینتر له‌وه‌ن که خۆیان له ئێراق به جودا بزانن و ئه‌م قسانه به‌شێک له ڕه‌وتی پڕوپاگه‌نده‌یی مێدیا کوردییه‌کانه که به‌کاری ناوخۆی ئه‌م ناوچه‌یه دێت.
شاره‌زایان و کارناسانی سیاسی نیگه‌رانیی پارت و گرووپه ئێراقییه‌کان له قسه‌کانی مه‌سعوود بارزانی به سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و پرۆژه‌یه‌ی ده‌زانن که له ماوه‌ی چه‌ن ساڵی ئه‌م دواییه‌دا له لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌تایبه‌ت جۆ بایده‌نی جێگری ئێستای سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ پێویستی دابه‌ش کرانی ئێراق به سێ ناوچه‌ی شیعه، سوننه و کوردنشین هاتۆته ئاراوه.
جگه له‌وه‌ش جم و جۆڵه‌کانی چه‌ن ساڵی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی له ئێراق بۆ دزه‌کردنه نێو ئێراق و ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق به چاوه‌دێری و داکۆکیی ئه‌مریکا بێ گومان کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌دیهاتنی ئه‌م بۆچوونه. له‌م بارودۆخه‌دا لێدوانگه‌لێکی پڕ هه‌را و هوریا و دووبه‌ره‌کی سازکه‌رانه نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی ئێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه به‌ڵکوو ده‌توانێ ڕه‌وتی سیاسیی و لێکگه‌یشتن له نێوان گرووپه سیاسییه‌کان تێکشێوێنێت. ئه‌وه‌ش دابینکه‌ری خواستی ئه‌مریکایه له پێناو دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و به‌دیهێنانی که‌شێکی ڕه‌شبینانه له نێو ئێراقییه‌کاندا به مه‌به‌ستی درێژه‌ی داگیرکاری و مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌م وڵاته‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه لێدوانه‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و پێبه‌ندی گرووپه‌کان له‌وان کوردان بۆ به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی ئێراق نایه‌ته‌وه.
که‌وایه هاتنه ئارای قسه و لێدوانگه‌لێکی هه‌راسازکه‌رانه له لایه‌ن ڕێبه‌رانی کوردی ئێراقییه‌وه پتر له هه‌موو که‌سێک به زیانی کورده‌کان ده‌بێ و هه‌روه‌ها ئێراقییه‌کان متمانه‌یان به بۆچوون و کرده‌وه‌کانی ڕێبه‌رانی کورد له بنیاتنانی ئێراقی نوێ‌دا نامێنێت. چوونکه ئێراق وڵاتێکی چه‌ن ئه‌تنی و چه‌ن ئایینیه و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی ئه‌م وڵاته ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی ئێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئێراقیکی یه‌کپارچه بووه. که‌وایه هاتنه ئارای قسه و لێدوانگه‌لی هه‌راسازکه‌رانه له‌هه‌مبه‌ر یه‌کگرتویی نیشتمانیی ئێراق، نه‌ک هه‌ر کاردانه‌وه‌ی تووندی ئێراقییه‌کانی به‌دواوه ده‌بێ ، به‌ڵكوو قه‌بووڵ کردنی له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ که له ئێراقێکی هێور، ئاوه‌دان و یه‌کپارچه داکۆکی‌یان کردووه، مومکین نییه.
http://sorani.irib.ir/babetekan/yaddasht/item/112617-lidwane-eerasazkeranekani-barzani؛-ki-qazanci-li-debat؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









