مەلا مەسعود فێڵێکی تری پارتییە
28/05/2013, 12:00 (GMT+1)

ئيمرۆش كارێكتهرى ئه‌و شانۆگهرييه مولا مه‌سعود بوو, ئه‌و كتنهيان پێكرد. پارتى چه‌ند ئامانجێكى هه‌بوو , هه‌روا زيرهكانهش سه‌ركه‌وتو بوو. ئامانجه‌كانى پارتى له‌و شانۆگهرييه׃
1. ده‌زانى ئيمرِۆ هه‌موو كه‌س ته‌ماشاى ئاره‌ب ئايدۆل ده‌كات و پهروازيش لاى هه‌موو خهلَكى كوردستان خۆشه‌ويسته. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مهسهلهيه زۆرترين كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت و خهلَك پێيه‌وه سهرقالَ ده‌بيت, مێدياى كورديش بايه‌خى پێده‌ده‌ن. بۆنموونه ئيمرِۆ, بووه مانشێنتى سه‌ركى زۆربه‌ى رِۆژنامه و گۆڤاره ئيلكترۆنيهكان (1) سهرهرِاى په‌يجه‌كانى فه‌يسبووك زۆرترين قسه‌ى له‌سه‌ركرا!
2. پارتى ويستى به‌مه ناكۆكى بخاته ناو ئۆپزسيۆن״ئيسلامى و عيلمانيكان״ كه‌لێن دروستبكات له نێوانيان, چونكه قسه كردن له‌سه‌ر ئاينى ئيسلام لاى ئيسلاميكان جێگاى قبولَ كردن نييه. زۆرێك له فكره چه‌په‌كان له ناو گۆرِان, يه‌كێتى...هێرشيان كرده‌سه‌ر ئايينى ئيسلام و جۆره پێكدادانێك لهگهلَ هێزه ئيسلامييه‌كان״يه‌كگرتوو و كۆمهلَ״ دروست بوو. ئه‌مه بينرا له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى به تايبه‌تى له فه‌يسبووك و تويته‌ر.
3. وه‌ك تۆلَه كردنوهيهك له گۆران سالَح, هه‌فته‌ى پێشوو 21⁄5⁄2013 گۆران سالَح سه ردانى مهلابختيارى له‌شارى هه‌ولێر كرد و يه‌كێتيش دواتر به فه‌رمى پشتگيرى پهروازيان كرد و پارتيش له به‌رانبه‌ردا كه‌متر بايه‌خى پێدا. سروشتى پارتى وايه قبولَى كه‌س ناكات, ئه‌وه‌ى لهگهلَى نه‌بيت دوژمنايهتى ده‌كات... سه‌يرى رِۆژنامهى چاو‌دێر بكه‌ن. ״مه‌لا بختيار׃ په‌رواز توانى هونه‌رى كوردى به جيهانى عه‌ره‌بى بناسێنێت״ . (2)
له‌كۆتايدا دهلَێم باشتره بۆ جارى داهاتوو ״سينارۆى داهاتووى پارتى״ ئه‌و مه‌سه‌لانه خهلَك فه‌رامۆش بكات و ميدياى ئه‌هلى بايه‌خى پێنه‌دات, كه‌س كيفى پارتى خۆش نه‌كات. لام رِوونه مولا مه‌سعود و مه‌لا مه‌زهه‌ر حه‌زيان له ده‌نگى پهرواسه و ده‌نگيشيان بۆداوه. به‌س فهقيرانه ناچارى ئه‌و سينارۆيانه كراون و ئهمريان پێكراوه.
(1): http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=17208
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=55624&Jor=1
(2): http://chawdernews.com/Detail.aspx?id=2125&LinkID=5
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









