<

ئەو نووسەرەى کە دەڵێت باڵامبەرزە، لێ درۆزنێكى باڵا کورتە!

30/01/2012, 12:00 (GMT+1)
كارزان كەركووكى ئەو قوتابیە كوردستانیانەى لە كۆتایى حەفتاكان وتی دووەم و سێیەم ساڵەى هەشتاكانى سەدەى رابووردو لە زانكۆكانى شارى بەغدا: بەغدا و موستنسرییە و تەكنەلۆژیا و بەتایبەتى قوتابیانى كۆلێژى ئاداب و هونەرە جوانەكان لە ناسراوەكانیان ئەحمەد سالار و شەماڵ عەبدوڵلا و میدیا رەئوف و فرمێسك مستەفا و گەزیزەخان و جەمال غەمبار و زۆرانى تریان لە كوران و كچان مەنزڵگاى ئێوارانیان بارەگاى كۆمەڵەى رۆشنبیریى كوردى بوو لە وەزیرییە وای بۆ دەچم زۆریان لەو بەوەفایانەى یادگارى ئەو رۆژانەبن و لە بیریان نەچووبێت، كە لەو بارەگایە (عەبدوڵلا عەباس و عەبدولوەهاب تاڵەبانى و حەمە ساڵح عەبدولكەریم)، كە هەرسێكیان ئەندامى دەستەى بەرێوەبەرى كۆمەڵ بوون و لەگەڵیاندا رەحمەتى شێخ ستار بەرووى خۆش و بایەخێكى نموونەییەوە كاری وایان لە كۆمەڵە دەكرد ئەو قوتابیانە بە ماڵ و یانە و جێى حەسانەوەى خۆیانیى بزانن و ئەوان لە هەڵوێست و بیروراى زووربەى زۆرمان دەربارەى چۆنیەتى خوێندنەوەمان بۆ باری سیاسیى عیراقى بە گشتى و كوردستانى بە تایبەت شارەزابوون بەڵام چالاك ترینمان هەستی دەكرد، كە دەست و رووكردنەوەى ئەوان هەڵقوڵاوى خۆشەویستى هەستى نیشتمانیى راستگۆیانەیە لە كۆرە رۆشنبیرییەكانى ئێوارانى سێشەمەدا هەر لەبەر ئەو قوتابیانە خواردن و ساردییان دەبەخشیەوەو كەریمى چایچى و (ئەبوعوسمان)ى پاسەوانى بارگاكەى كۆمەڵیان راسپاردبوو بیست و چوارسەعاتە دەرگاى كۆمەڵ بەرووى هەموو قوتابیەكى كوردا لە بەغدا كراوە دەبێت بەڵكو لەوە زیاتر هەرسێكیان بەڵام لەم لایەنەیانەوە عەبدوڵلا عەباس زیاتر جێگاى ژمارەیەكى دیارى لەو قوتابیانە كردبوەوە ئێواران لە رۆژنامەى (هاوكارى) ئیش بكەن و ئەوانەى تواناى نووسینیان هەبوو لاپەرەكانى هاوكارى بۆكردبوونەوە نووسین و شیعریان بڵاودەكردەوە و شانۆو هۆڵى كۆمەڵیان تەرخان كردبوو قوتابیە هونەرمەندەكانیان هاندەدا شانۆیی و پێشەنگاى شێوەكارى بكەنەوە بەوپەرى سەربەستى لە هەڵبژاردنى بەرهەمەكانیان و هەموو مەسرەفى كاررایكردنى ئەمانەیان دەخستە سەر كۆمەڵ سەرەراى یاریدەى بەشدابووەكان ئەو بەتەنگەوەهاتنەى ئەو رۆشنبیرانەى ناومان هێنان وایكردبوو لە بارى نائاسایى بەغداو خوێندندا كە هەستیان دەكرد بارەگاى كۆمەڵ و ئەوان تیایدا بەرپرسیاربوون هەموویان هەست بە دڵنیایى و پشووى دەروونى بكەن و بەدووربن لە دڵە راوكێ و هەستى غەریبایەتى هەر قوتابیەك لەو قوتابیانە ( كە هەندێكیان ئیستا لەوانەیە لە پلەو پایەیەكدا بن و بۆ بیرهێنانەوەیان پێویستیان بەزاخاودانەوەى مێشكیان بێت !!) تووشی هەركێشەیەكى لاوەكى ببوایە كە زووربەى لە ئەنجامى راپۆرت نووسە دووسەرەكانەوە دەبوو ئەو سیانە یەخەى رەحمەتى شیخ ستاریان بەرنەئەدا تا لەو تەنگانەیە رزگاریان نەكردبایە بەو ناوەوەى شێخ لەپایەى بەرپرسیاریدابوو .
وەفاداریى فەرزیكردوە لە سەرم ئاماژە بە هەڵوێست و رەوشتى ئەو سێ زاتە بدەم لەو رۆژگار وساڵانەدا كە نواندنى هەڵوێستى بەوجۆرە لە شارى بەغدا ئاسان نەبوو بەتایبەتى یەكەمیان رۆژنامە نووس عەبدوڵلا عەباس كە جێى داخە لەبەر راستگۆیى و یاری نەكردن وبە دووریى لە بازبازێن و سەنگەرگۆرین وەك هەندێك لە حەفتاكانەوە لایان وا ئاسان بوو وەك ئاسانى جل گۆڕین !وایشى بۆدەچم هەر لەبەر ئەو بەدەرییەى لە هەلبازى و بازرگانیى سیاسیى كە جیگاى داخە لە زۆر وەرچەرخانى ژیانى گەلەكەماندا بۆتە سیماى سەردەم لە ناو بەشێكى بەرچاو لە هەڵسوراوانى بزوتنەوەى رۆشنبیریى دا نووسینى ئەم تیشك خستنە سەر ئەو قۆناغە بەخەیاڵمدا هات لەبەر خوێندنەوەى دوو نووسراو یەكەمیان بەشى سێیەمى یادداشتەكانى رۆژنامە نووس عەبدوڵلا عەباس بەناونیشانى (بێ ئاوردانەوە) * كە لەلاى رووناكبیرێكى دۆست بینیم و پێیشى وتم كە عەبدوڵلا خۆی لە سنوورێكى تایبەتدا بڵاویكردۆتەوە دووەم ئەو وتارە (درۆهەڵبەستەى) نووسەرى شەرانى حەمەسەعید حەسەن لە جوێنامەى (جەلالینامە)دا لاپەرەى 159- 160 دا بەناونیشانى (ماستاونامە) دا نووسیویەتى هەرچەندە ئەمەى دووەمیان ماوەى نووسینى ماوەیەكى بەسەرا تێپەڕیوە بەڵام خوێندنەوەى یادداشتەكان و بیركەوتنەوەى ساڵانى ژیانى خوێندن لە بەغداو بیركەوتنەوەى زنجیرەیەك ناهەقی كە لەم نووسەرە كراوە كە ناشیرینترینیان ئەو نووسینە پرلە درۆو بازدان بەسەر راستیەدایە لە وتارەى نووسەرى جنێوو بوختان فرۆشی كتێبى (جەلالینامە)دا هاتووە بۆیە بەخۆمم وت هاتنە دەنگ لەسەر راستى كە غەدری لێدەكرێت بە وەختەوە نەبەستراوە بەڵكو بە بەدەنگەوەهاتنى میژووییەوە كە بێتە بەرچاوت و رەوشت هانت بدات نەیەڵیت خواریى نواندن بەنیازى شێواندنى راستى بەجێ بهێڵرێت و لاى بێ ئاگا ببێت بەراست! حەزدەكەم هەركەسێك باوەرى لەهەر رادەیەكدا یە بەراستى و هەڵوێست وەرگرتن بۆداكۆكى لێ كردنى لەدڵ و دەروونیاندا ماوە باوەر بكەن ئەگەر بەم نووسینە نەهاتمایەتە دەنگ هەستم دەكرد تا ئەو رۆژەى دەمرم بەئەنقەست بەردێكى قورسم لەسەر سینەى خۆم داناوە هەتا بە ئیختیارى خۆم سزام بدات ! ئەوەى زیاتر هانیدام بۆ ئەم هەڵوێستە ئاگاداریمە لەوەى عەبدوڵڵا عەباس تارادەیەكى دیار لەو نووسەرانەیە لەلاى هەركەسێك بۆماوەیەكیش بیناسێت دەزانێت كتێبێكى كراوەیە و وەك زۆر كەسانى ترنییە سەرێكیان هەیەو سەد سەوا حەمە سەعید حەسەن دواى ئەوەى جنێو دەنووسێت و هێرش دەکات و دەڵێت كە (عەبدولڵاعەباس كردبووى بە پیشە . ساڵانێكى دوورو درێژ بوو لە 28ى ئەپریلدا هونراوەیەكى بەبۆنەى رۆژى لەدایكبووننى سەددامى زێرەوەدەنووسی ....(1) ) دوایى زیاتر لە سەری درۆ دەروات ) عەبدولڵا هەقی بوو شانازى پێوەدەكرد كە چارەكە سەدەیەك بەعسى بووە ...!! (2) ) دوایى وەك یەكێك لە نهێنییە زۆر شاراوەكانى موخابەراتى ئەمەریكاى كەشف كردبێت بەوەى باسیى ئەوەدەكات: چۆن عەبدولڵا ئەگەر بەعسی نەبووبێت شەهادەى ئاكادیمى خوێندنى نییە و كراوە بەسەرنووسەر ؟! (3) كۆتایى بە نامەكانى دەهێنێت و هەر لەو نووسینەدا درۆیەكى زۆر نارەوا دەكات گوایە (لەكۆتایى ساڵانى حەفتادا لە سلێمانى عەبدولڵا عەباس لەهۆڵى قوتابخانەى خالدییە لە كۆرێكدا كە باسی ئەزموونى شیعریى خۆى دەگێرایەوە ئامادەبووان كە دەیانزانى بەعسییە بە فیكە بۆلێدان و هووها لێ كێشان دەمكوتیانكرد ....! (4))
لەم دنیایەداو ئەم بارودۆخە پرگرێ و تەموومژاویەدا لەناو خەستیى تەموومژەكەدا كە بەهەزار حاڵ چاو چاو دەبینێت و برا براى خۆى دەناسێتەوە و وەفا بە جۆرێك كاڵ بووەتەوە هەتا لە زۆر لای تۆزێ بەدوور لە چرى تەموومژەكە داكۆكى لە حەق كاڵبۆتەوەو (هەركەس خەمى خۆیى بێت ) ئاغاى هەموو هەڵوێسەكان رەنگدانەوەى هەموو هەڵوێستێكە لەوانەیە بە دەنگەوە هاتنى من بەم گەرموو گورییە بۆهاتنە جواب لەسەر ئەم نووسەرو رۆژنامە نووسە بە تواناو غەدر لێكراوە، نەك بەلاى زۆرەوە سەیر بێت بەڵكو لەوانەیە لاى (خواپێداوانى نیعمەى هەلبازى و خۆ خۆیى) بەجۆرێك لە دەرچوون لە (مألوف) ى بزانن ! من ئەم مرۆڤە رۆژنامە نووسە بەتوانایە چاك دەناسم لەوەش دڵنیام زۆری دى وەك من (بەڵکو كەسانێكى بەرچاو لە ناو ئەهلى رۆژنامەو قەڵەم )دا لەمن چاكتر دەیناسن یان بەقەدەر من دەیناسن ئەو چاكەو پیاوەتیانەى لەگەڵ من كردویەتى مایەى ئەم وەفایەو هاتنەدەنگەیە لەگەڵ هەندێكیان زیاتریكردوە بەڵام چاویان لەئاستیدا نووقاندوە نەوەك (رەحمەتى دكتۆر كاویس قەفتان وتەنى) ئەو مشتە شیرینیەى بە چكە چكە دەكرێت بەدەمیانەوە لێیان ببررێت ! ئەم پیاوە چونكە هەر لە سەرەتاوە بۆكارى رۆژانە و ژیانى خۆى شانى كەسی نەتەكاندوە لەسەردەمى رژێمیشدا لەهەموو ئەو كوردانەى لە بەغدا لە دامودەزگاكانى حكومەت كاریان دەكرد زیاتر پیلانى جێگا پێ لێژكردن و راپۆرتى لەسەر دەنووسرا بەر لە دەستكردن بەم نووسینە لە مەجلیسێكدا لە كەركووك باسیى عەبدوڵڵا عەباس وروژاو من ئەم رایەیەى خۆم بەرچاوخست برایەك ئەوسا لە بەغداى پایتەخت سەری گۆریسێكى بەدەست بوو دەقاو دەق وتى : ( ئەشهەدو بیلا راست دەكەیت وەڵا سێ یا چوار مانگ بەر لە رووخاندنى رژێم وەفدێكى غەیرە رەسمى مەجلیسى وەتەنى حكومەت نێردرا بۆ ئەمەریكا ئەندامێكى كورد لەو وەفدەدا بوو ئیستا لە ریزی یەكێتى دا چالاكە!كە هاتەوە ئەوەڵ شت كردى تەقریرێكى لەسەر عەبدولڵا نووسیى دەڵێت چۆن كردویانە بەسەر نووسەرى هاوكارى و برایەكى هەیە لە ئەمەریكا لە 75 وە چالاكانە بۆ جەماعەتى پارتى كاردەكات؟ داواى لێچوونەوەى كردبوو لەگەڵیا نە وەك خەتمائل بێت كەچى سەیرە خۆى خەتمائل دەرچوو وەڵا دووسێ برادەری خۆی نەبووایە لە مەجلیسى تەشریعى بۆى تێكەوتن عەبدولڵا وەزعى پەریشان دەبوو ...!!) یەكێك لە دانیشتوەكان تەعلیقى ئەوەبوو وتى : دەى ئەوە ئەگەر براكەى یەكێتى بووایە ئەو تەقریرەى لە سەر نەدەنووسی ؟ ئێمەش دامانە پێكەنین بەو وەزعە بێ لەزەتەى بێ باوەرى بەیەكتر تیایدا ئەسپ سووارە لە هەموو هەنگاوەكانماندا ..با بچینەوە سەر باسەكەمان :ئیجابیەتى عەبدولڵا عەباس لەودایە گوێى نەداوەتە ئەو هەمووەى بەرامبەرى كراوە لەلایەك لەلایەكى دی یەوە چاكی كرد لە ماوەیەكى زەمەنى دیار و گرنگدا هەرسێك بەشی یادداشتەكانى خۆیى نووسیەوە هەرچەند بەشى سێیەمى بەفراوانى بڵاونەكردۆتەوە لە هوكاری ئەوە نەگەشتم بۆ بەهەركەسێكى داوە تكاى لێكردوە لاى خۆى بیپارێزێت تاخۆى بریار لەسەربڵاوكردنەوەى بەفراوانى دەدات كە من خۆشبەخت چاوم پێیى كەوت و خوێندمەوەو رووخسەتى ئیشارەت پێدانیم لێی وەرگرت و هەردووبەشەكەى دیم ورد خوێندۆتەوە ئەم كارەى ئەم رۆژنامە نووسە گرێ و نهێنى لەژیانى خۆیدا بەهێشتۆتەوە بەچاوكەوتنەكانیەوە بە سەددام حوسێن هەموو شتێكى وتووە لەكاتى بڵاوبوونەوەى بەشى یەكەم و دووەمى یادداشتەكانیشیدا زوربەى زۆرى ئەوانەى ناویانى هێناوە لەژیاندا بوون كە ئەمە لەخۆیدا بەڵگەى راستگۆیى مامەلەكردنە لەگەڵ خۆو دەوروبەردا بەتایبەتى بەشى دووەم كە نامەى دەستخەتى ژمارەیەكى بەرچاوى نووسەروو ئەدیبەكانى بڵاوكردۆتەوە كە لەكاتى دەرچوونیدا هەموو لەژیاندا بوون و دیاترینیان نامەكەى رەحمەتى دكتۆر مارف خەزنەدارە كە راستگویى رووداوەكانى بارى ئەدەبى و رۆشنبیریى كوردى ئەو سەردەمە وەك شاهید پشت راستدەكاتەوە و هەموونامەكانى دیش هیچیان لە چاكە باسكردن نەبێت بۆیان نەنووسیوە.

ئینجا بابێمە سەر درۆو بوختانەكانى فیتنەهەڵبەستى كورد و كوردستان حەمەسەعید حەسەن دەربارەى ئەم زاتە با لەپێشەوە بەكورتى باسی بازبازێنى هەلبازى حەمەسەعید لە دنیاى سیاسەتدا بكەین تابزانین هەڵسوكەتى رارایى ئەو خۆى لەو پایە راستگۆییەدایە مافى هەڵسەنگاندنى میژووى كەسانى دى هەبێت ؟ یەكێك خۆى لەسەر باوەرێك ئارامگری مەبدەئى نەبووبێت و دیاربێت هەموو گۆرانەكانى بۆمەبەستى خۆویستیى و خۆپەرستى و مەرایى بۆدەستكەوتەى دنیایى بۆبێت نابێت حەدى هەبێت جێی باوەر نییە كەسانى دى هەڵسەنگێنێت ! بەگشتى هەتا سەرەتاى هەشتاكانى سەدەى پێشو هەڵویستى حیزبی شیوعى بەرامبەر سەرتاپاى بزوتنەوەى كوردایەتى هەرهیچ نەبێت دەتوانین بڵێین ئیجابى نەبووە بەڵكو لەزۆر وەرچەرخانى گرنگدا بەئاشكرا هەوڵى ئیفلیج كردنى فیكرى كوردایەتى داوە و دواییەكەیان چەك هەڵگرتنى كادیرەكانى بوو لە74 دا بەرووى شۆرشى كوردستانیدا (بەئەمرى سۆڤییەت ) ئیستاش كە شیوعى عیراقى و لقەكەى لە هەرێمى كوردستان بونەتە دەرویشى كوردایەتى دیسان هەر هەڵقوڵاوى مەبدەئى چەسپاوى رەوشت و تەربیەى سەوابیتى فیكرى نییە بەڵكو رەنگدانەوەى داتەپینى سەرجەمى شیوعیەكانە لە مسەواى ئوممە میدا !! حەمەسەعید قوتابیەكى هەلبازى خۆپەرستى رارا لە ئەساسی شەخسیەتیدا لە فێربوونى ئەلف و بێى خوێنەوارییەوە لەناو ئەو حیزبەدا بوو ئەو بەشدارى شومترین هەڵوێستى هەلبازى و لەگرێژنەچوونى مەبدەئى ئینتماى نیشتمانى و نەتەوەیى حیزبەكەیى كرد و لەساڵى 74 دا چەكى دژى راپەرینى سەرتاپاگیریى كورد هەڵگرت و بەفیعلى بەرەنگاریكردو بەشدارى شەرەكەى كرد و شاهید هەیەلەسەرى لەو وەختەدا سووكایەتى بەشەهیدانى كورد كردوە لە 79 و كە بەعس شەقى تێ هەڵدان دواى ئەوەى بەپەندیكردن ئەم ساڵێكى بەرەڵایى و چەواشەیى بەسەربرد تا دەرگاى یاریى هەلبازیى زیاتر شارەزابوو كردەوەى درندانەى بەعس دەرحەق كورد ئەوەندەى ئیرادەى كوردایەتى پتەوكرد بۆخۆراگرتن بەرامبەریشى هەلی رەخساند هەلبازەكان زارەكى وەك شەریك شوعورى كوردایەتى لەدوورەوە خۆیان بنوێنن حەمەسەعید لەو هەلبازانەبوو چونكە لەشارى سلێمانى بوو خۆراگرترین شاری كوردستانى لەو قۆناغەدا و بەنووسەر خۆیى ناساندبوو ئەم هەلەى بۆئاسانتر بوو هەروەها چونكە لە سلێمانى بوو دەبوو خۆی بە پاشەڵى هەندێك برایانى هەوادارانى یەكیتى نیشتمانى كوردستاندا هەڵواسێت لە كۆتایى هەشتاكاندا بەنیازى رووكردنە هەندەران رووى لە شاخ و لاى یەكێتى نیشتمانى گیرسایەوە بەقسەى خۆی جێى باوەرى مام جەلال و نەوشیروان مستەفابوو بۆ چۆنیەتى نووسینەوەى هەواڵەكانى بەرەى شەر پرس ورایان بەو دەكرد (وەك خۆی لەگەشتنامەكانیدا خۆیى پێوە هەڵدەكێشێت و لە جەلالینامەدا دووبارەى دەكاتەوە) دوایى لەرێگەى رێكەوتن لەگەڵ ئەو قاچاخچیانەى خەڵكیان دەگەیاندە هەندەران گەیشتە وڵاتى سوید لەوى بەگورجى گێرى گورى لەكاتى شەرى ناوخۆدا بەنووسینەكانى كەپەلامارى هارانەى دەكردە سەر سەرەكانى یەكێتى نیشتمانى (مام جەلال و نەوشیروان و مەلابەختیار) دەرگاى تەزكییەى بۆخۆى لاى لایەنەكەى دى شەرى ناوخۆكردەوەو پادداشتى كتێبى (جەلالینامە) و (بینایى) و (بەرووخسەتى شیخ رەزا) كە ناشیرینترین جنێوى بە دەیان سیاسی و نووسەرو زانایان و رابەرانى ئاینى داوە كە ئەو جنێوناتۆرانە هەندێك كەسانى لایەنەكەى دى شەرى ناوخۆ كەیفیان پێدەهات بۆیە ئەنجامەكەى ئەوەبوو كە ئەو مۆڵێ گەڵاى سەوزى وەرگرت و پایەى راوێژكارى لاى ئاسایش وەرگرت وەك گۆڤارى (لیڤین ) لە سەروتارێكیدا پەردەى لەرووى لادا بۆ مل شكاندنى كەسانى راستگۆو لاپەرەپاك لەرێى هونینەوەى بوختان ئەمە حەمەسەعید و ماڵ گۆركێى سیاسی ئەى عەبدولڵاعەباس كە ئەو بە بەعسی تۆمەتبارى دەكات ؟ هەروەك بۆ خوێندنەوەى قۆناغەكانى ناسینى حەمەسەعید پشتمان بە نووسینەكانى بەست كە یاری و بازبازێنى هەڵوێسەكانى تیایاندا رەنگدەداتەوە بۆ ئەمیش پشت بە هەرسێ بەشى یادداشتەكانى دەبەستین كە بەشایەتى چەندان كەس قۆناغەكانى ژیانى خۆیى بە راستی نووسیوەتەوە لەو یادداشتانەدا عەبدولڵا عەباس یەكەم هەنگاوى ناسینى چالاكى سیاسی رێكخراوى لەرێگاى چوونە ریزى یەكێتى قەتابیانى كوردستانەوەبووە و لە ناوندى كۆمارى دواى بەجێ هێشتنى سلێمانى و چونەوەى بۆ خوێندن لە سانەوى فەیلییەكان لە بەغدا (باب الشیخ) بۆمان دەگێرێتەوە چۆن لەوێ چۆتەوە ریزى چالاكى قوتابیانى كوردستان و دوایى لەناوەراستى شەستەكاندا ریزى پارتى دیموكراتى كوردستان و لە هەردوو ناونیشانەكەدا ناوى ئەوانەدەبات كە لە قوتابیانیش و لە حیزب لەشانەیەكدا پێكەوەبوون وەك شەهید دڵشاد مەریوانى و رەزاق پشدرى و عەلى توانا لە سلێمانى و رەحمەتى شاعیر جەلالى میرزاكەریم و رۆژنامەنووسی ناسراو سەربەست بامەرنى لەچالاكى حیزب لەبەغدا كە پارتى بوو بەدووباڵ ئەم باسی ئەوەدەكات كە چووەپال باڵى مەكتەبى سیاسی و باسی چالاكیەكانى ئەو سەردەمەدەكات لە بەغداو لەرۆژنامەى (النور) و ناسینى مامۆستاى رۆژنامەنووسى رەحمەتى حیلمى عەلى شەریف كەدوایى بووبە سەرنووسەرى هاوكارى دواى رێككەوتنەكەى 11ى ئازارى 70 و تێكەڵ بوونەوەى هەردووباڵەكەى پارتى ئەم چووەوە ریزى چالاكى حیزبایەتى لە شانەیەكدا كە ئەندامە رۆژنامەنووسەكانى تیابووەو مامۆستا رەفیق چالاكى رەحمەتى سەرپەرشتكاریان بووە كە ساڵى 1970 بەئاراستەى حیزب هەموو كادیرانى پارتى روویان كردە شاخ عەبدەلڵا بەوردى ئەم رووكرنەشاخە دەگێرێتەوەو بەبەڵگەو ناوى زۆرەوە كەزوربەیان ماون باسی چالاكییەكانى راگەیاندن و چوونى بۆ بەرەى شەر دووجار بەوردى باس دەكات و شانازی پێوەدەكات دە ئالەو كاتەداو لەو ساڵەدا حەمەسەعید جاش شیوعى ژێردەستەڵاتى بەعس بوو كە ئیستا دەیەوێت و هەوڵى بكوژ دەدات لەبیر خوَیی و خەڵكى بباتەوە عەبدولڵا لە بەشى یەكەمى یادداشتەكانیدا ورد باسی وازهێنانى لە حیزبایەتى دەكات لەو ساڵەدا كە لەچیابوو كاتێك بریارى دەست پێكردنى چالاكى حیزبى لەوێ لەمەكتەبى سیاسیەوە گەیشت بە كارگێرانى راگەیاندنى شۆرش باسی دەكات كەچۆن ئەو و هاورێیەكى شاعیرى (كە لەیادداشتەكانیدا ناوى نەهێناوە ) بەلێپرسراوە حیزبیەكەیان وتووە : وامان دانێن دوولاوى كوردى سەربەخۆین لەریزى شۆرشدا ئیتر لەورۆژوە تا ئێستا (وەك لەیادداشتەكانیدایە) رووى لەهیچ جۆرە چالاكیەكى هیچ حیزبێك نەكردۆتەوە و ساڵى 1977 سێ مانگ و پانزە رۆژ لەسەردابێكى ئەمنى عامە گیراوەو ئەمانەى هەموو بە وردى لە یادداشتەكانیدا باس دەكات و ئەو كاتەى ئەو یادداشتانە بەزنجیرە لە پاشكۆى كوردیى رۆژنامەى عیراقدا بڵاو دەكرایەوە (ناوەراستى هەشتاكان) زوربەى زۆرى ئەونووسەروو رۆشنبیرانەى وەك شاهیدحاڵ لە یادداشتەكانیدا باسیان دەكات بەلاوو پیرەكانیانەوە لەژیاندا بوون لەكەسمان نەبیست یەكێكیان نەلەناو خەڵكا نەبەنووسین باسی زیادەرۆیى یان ناراستى گێرانەوەى رووداوەكان بكەن بەڵكو بەپێچەوەنەوە لەزۆریانم بیستوە كە رەوانترین یادداشتە لەو سەردەمەدا بڵاوكرایەوە بەڵام مەسەلەى ئەوەى عەبدولڵا عەباس بەعسی بووبێت درۆیەكى زۆر سەقەتەو بستێك برناكات و من شەخسی تۆمەتى بەعسی دانە پاڵ ئەم رۆژنامە نووسەكوردە بەبێ ئەوەى ئەمدیوو ئەو دیووى بكەم باوەرم پێى نییە چوونكە لە دووكەس زیاتر ئەم درۆیەیان نەكردوە (حەمەسەعید) و(مستەفا سالح كەریم) نەبێت بەوەى دیعایەكە تەنیا لەو دوانەوەیەو یەكەمیان لە پاڵ ئەوەدا خۆى كەس شكى لەوەنییە كۆنەجاش بەعس بووە بە فیعلى نەك دیعایەو هەروەها بەوەى لەسەرچاوەیەك زیاترم بیستوە عەبدوڵلا لە (دیدارى شیعری كلاسیكى كوردى)دا كە دەزگاى هاوكارى لەزانكۆی سلێمانى ساڵى 1982 كردیان كە حەمەسەعید ویستویەتى قسە بكات ئەو نەیهێشتوە چونكە ئیدارەى زوربەى دانیشتنەكان ئەو دەیگێرا كە حەمەسەعید بە عەبدولڵاى وتووە: من قەدەغەم بێمە قسەكردن؟ ئەویش بەرەقى وەڵامى داوەتەوەو پێشى وتووە : زۆرى لەسەر برۆى لە هۆڵەكە دەتكەمەدەرەوە! ئەوەى هەیەو نییە قینى ئەوشكاندنەیە (حسح) هەروەك زوربەى نووسەرانى سلێمانى وابانگى دەكەن ئیستا بەو رۆژنامەنووسەى دەرێژێت ئەما مستەفا كە هەموو كۆرو كۆمەڵانى رۆشنبیرى و پەروەردكاران دەزانن ئەو پەیوەندى خۆیى لەگەڵ بەعس چۆن و بە چ رێگەیەك سازاندبوو داخى ئەو رەخنە راستگۆیانەیە بەو رۆژنامە نووسە دەرێژێت كە تیایدا سەلماندى نووسەرێكى دەست پاك نییە!
لە دواى رووخاندنى رژێم و سەرهەڵدانى دیاردەى (خاوەن فایل)ەكان دیاردەى (خەتمائل)ى زووربەى هەرە زۆرى ئەوانەى لە سایەى رژێمدا چالاك وان بوون و تیاندا هەبوو بەعسی بوو لە پلەى مەسئولییەتدا و لەتەر دەیانخواردو لەوشك دەخەوتن لەسایەى رژێمدا كەچى گوایە هەموو فێڵكاربوون لە رژێم و (دینامیكى) كوردایەتى بوون بە ناونیشانى (خەتمائیل!) عەبدولڵا عەباسی رۆژنامە نووس لەناو ئەو دوودیاردەیەدا لە هەموویان جەریئترو راستگۆتردەرچوو دواى رووخاندنى رژێم نەبە كەسى فرۆشت و نە رێگاى كروزانەوەى بەرەو لاى كەس گرتەبەرو بەوپەری ئازایەتیش هەمووجۆرەكانى رادەى پەیوەندى پیشەیى خۆیى لەگەڵ دەستەڵاتدا نووسی بۆرایگشتى كەچى هەلبازێكى وەك حەمەسەعید تازەبەتازە دەیەوێت خەڵك و میژوو چاوبەستەبكات و لێمان بووە بە وەكیلى دابەشكردنى (صەكی غەفران) كەچى خۆیى بیردەچێت پاشەڵى پیسە بە جاشایەتى وچەك هەڵگرتن دژى ئیرادەو ئیختیارى نەتەوەكەى لەمەسەلەى تانەدانى لەوەى ئەو شەهادەى ئاكادیمى نییەو سەرنووسەرى رۆژنامە بووە ! تانەیەكى پوچەڵە موفلیس نەبێت پەناى بۆنابات راستى و دوورى لە كینە واپێویست دەكات هەرخاوەن قەڵەمێك ویژدانى هەبێت وا دەخوازێت ئەو دیاردەیە لەژیانى ئەو رۆژنامە نووسەدا بە ئیجابى ئاماژەى پێبدات مرۆڤێكى لەخۆبردووى هەڵكەوت دنیاى خزمەت بە راى گشتى گەلەكەى لەرێگەى وشەوە هەڵبژێرى و بەهرەداریەكەى كاتى لە پۆلى دووەمى ناوندى بووە بەجۆرى سەرنجى دووكەڵە رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارى كوردى هەردوو رەحمەتى (كەمالى میرزا كەریم و رەفیق چالاك) ى وا بەلاى خۆیدا راكێشابێت لە ژمارەى 59 ى رۆژنامەى (بروا) وە تا رۆژنامەكە 1963 داخرا سەر پەرشتى لاپەرەى (ئەدەب وهونەر)یان دابێتە دەست (5) بەڵكو كەمالى میرزاكەریم دووجار نووسینى ئەوى سەبارەت رۆژنامە نووسى كردوە بە سەروتارى ( بروا) عەبدولڵا گۆرانى نەمر (دەرچوى دەورەى موعەلیمى ریفى كەدواى شەشی ئیپتدائى یەوە بوو بۆماوەى شەش مانگ) سێ ساڵێك خوێندنى قوتابخانەى لە عەبدولڵا عەباس كەمتربوەوە ئەو شاعیرە مەزنەى لێدەرچوو كە لەجارێك زیاتر سەرنووسەرى پێ سپێردراوەو دوایش بەموحازیر لە كۆلێژى ئاداب بەشى كوردى و هەروەهاش كامەران موکری نەمر لە دنیاى رۆژنامەنووسیى عەرەبیشدا (محەمەد حەسەنین هەیكەل) كە زیاتر لە بیست ساڵ سەرنووسەرى بەناوبانگترین رۆژنامەى عالەمى عەربى (ئەل ئەهرام) بوو تالە كۆتایی حوكمى ناسردا بووبە وەزیرى ئیعلامى میسر شەهادەى ئاكادیمى نییە ! (پێناسەى هەیكەل بۆ راستى قسەكەمان لە كۆتایى ئەم روونكردنەوەیەدا سەیربكەن) عەبدولڵا عەباس كە خاوەنى زیاتر لە بیست و چوار بەرهەمى چاپكراوە لە دیوانى شیعرو لیكۆڵینەوەى ئەدەبى و رۆشنبیرى و سیاسی و بەهەردووزمانى عەرەبى و كوردى (بێجگە لە سێ بەشى یادداشتەكانى) و ئیستا نووسەرى موعتەمیدە بۆ شیكردنەوەى سیاسی لە دوو رۆژنامەى رۆژانەى ناسراودا (6) و كەس لارى لە كۆكى نووسینەكانى و مەوزوعیەتیان نەبووبێت بۆشایەنى ئەوەنەبێت بەرى رەنجی بەو پایەیەى بگەیەنێت؟ ئەى حەمەسەعید خۆى هەڵگرى شەهادەى كام ئاكادیمیایە لە ئاكادیمیاى درۆو فیتنەیى و تۆمەتدانە پاڵ خەڵك بەولاوە؟ دوایى ئەى ئەو بۆجورئەتى نییە پەردەلەرووى خاوەن پیناسە ساختەكان هەڵباتەوە كە پاڵەوانى پرۆسەى رزگارى عیراقن؟
دواشت درۆ هەرە زۆر قێزەونانەكەى حەمەسەعید دەربارەى ئەو كۆرەى بۆ عەبدولڵا عەباس سازكرا لە هوڵى (چالاكى قوتابخانەكان) نەك قوتابخانەى خالیدی یە وەك حەمەسەعید لەدرۆنامەكەیدا دەلێت و كۆرەكە لە 12/3/1978دا بوو درێژە بە چۆنیەتى بەدرۆخستنەوەى حەمەسەعید نادەم داوا لە خۆێنەران دەكەم سەیرى لاپەرەكانى 295 هەتا 300 لە بەشی یەكەمى یادداشتەكانى عەبدەلڵا بكەن چۆن بە درێژى باسی ئەو كۆرە بۆخوێنەران دەگێرێتەوە و بە یەكێك لە چاكترین چالاكى ئەدەبیى خۆیى ناودەبات كە دڵخۆشبووە بە زۆریى ئامادەبووان و رازیبونیان و هەر لەم باسەدا وێنەى ئەو كۆرە بڵاودەكەینەوە كە رۆژنامەنووس حەمەسەعید حەمەكەریم بەرێوەبەرى نووسینگەى ئەوساى (هاوكارى) لە سلێمانى بەرێوەى دەبرد ئایا رووى شاعیر لەم وێنەیەدا لەرووى كەسێ دەچێت بە هووها پێشوازی و بەرێكرابێت دوایى ئەگەر ئەو قسانەى حەمەسەعید راستبوونایە عەبدولڵا چۆن رێگەى بەخۆی دەدا پێچەوانە لەسەرى بنووسێت بەتایبەتى دەیان لە نووسەرو شاعیرانى سلێَمانى لەوكۆرە ئامادەبوون وەك : شێركۆ بێكەس و حمەى حەمەباقى و رووف بێگەردو بەرێوەبەرى رۆشنبیریى جەماوەر شاعیر حەمەومین پێنجوێنى كە كۆرەكەى سازكردبوو ؟ بەڵام هەڵبەستنى درۆى شاخ دار پیشەى حەمەسەعیدە ئێوە كتێبى (نووسەرى ساختە : وەڵامێ بۆ حەمەسەعى حەسەن لە نووسینى دكتۆر حوسێن محەمەد عەزیز ) بخوێننەوە وئەودرۆباڵدارانە بخوێننەوە كە حەمەسەعید بۆ دەیانووسەرى هەڵبەستوە و چۆن دكتۆر پەردەلەرووى ئەو درۆیانە لادەدات بە گێرانەوەى راستییەكان ....دەزانن درۆهەڵبەستن لاى حەمەسەعید وەك ئاو خواردنەوە وایەو ئەو تینوێتى بە درۆدەشكێ !
دواشت دەربارەى ئەو درۆیەى ناوى (زاهیر ئەحمەد سەوز)ى تیا هاتوە حاڵ لەدوو شت بەدەر نییە سەرەراى ئەوەى درۆیەكى هەڵبەستراوە حەمەسەعید یان خۆى دروستى كردوە یان ئەگەر لە (زاهیر سەوز)ى بیستبێت كە دۆعادەكەم وانەبێت ئەگەر وابێت دیارە زاهیریش كۆنە قینى دژى عەبدولڵا بەكارهێناوە تۆڵەى ئەو هەڵوێستەى عەبدولڵا بەرامبەرى كە بەبێ گرێ لە لاپەرەى 303 ى بەشی یەكەمى یادداشتەكانیدا باسی دەكات.
...........................................
* بەنامەیەكى تایبەتى عەبدولڵا عەباس رازیبوو لە نووسینەدا ئاماژە بە یادداشتانە بدەم.
(1) حەمەسەعید حەسەن جەلالینامە ل 159بۆ 160
(2) هەمان سەرچاوە
(3) هەمان سەرچاوە
(4) هەمان سەرچاوە
(5) گفتوگۆیەكى رۆژنامەنووسی جوانە مەرگ فاروق عەلى عومەر لە پاشكۆى ئەدەبى رۆژنامەى (الجمهوریە)ى بەغدادى كۆتایى مانگى ئازارى 1992
(6) بەشی سێەمى یادداشتەكانى عەبدولڵا عەباس بەشى خولاصەى كەلام
شەرحى رەسمەكان:
وێنەی یەكەم : وینەیەك لە چالاكیەكانى دیدارى شیعرى كلاسیكى كوردى كە لەم باسەدا ئاماژەى پێدراوە زانكۆى سلێمانى : دكتۆر كوردستان موكریانى رەحمەتى دكتۆر كامل بەصیر رۆژنامەنووس عەبدولڵاعەباس.
*ژیاننامەى رۆژنامە نووسی ناسراو هەیكەل : محطات فی حیاته.
1923: ولد يوم الأحد 23 سبتمبر.
1942: بداية اشتغال الأستاذ هيكل في الصحافة.
1951: صدر له أول كتاب : إيران فوق بركان، بعد رحلة إلى إيران استغرقت شهرا كاملا.
1952: استطاع ملازمة جمال عبد الناصر والحياة بالقرب منه و متابعته على المسرح ووراء كواليسه بغير انقطاع، وسنوات حوار لم يتوقف معه في كل مكان وفي كل شيء.
1953: صدر للرئيس جمال عبد الناصر: فلسفة الثورة (كتاب)، الذي قام بتحريره الأستاذ هيكل.
1955: الأستاذ هيكل يطير في يونيو إلى مدينة جنيف لمتابعة مؤتمر الأقطاب الذي انعقد فيها واشترك فيه نيكولاي بولجانين و نيكيتا خروشوف عن الاتحاد السوفيتي ودوايت أيزنهاور عن الولايات المتحدة، و إنتوني إيدن عن بريطانيا، وإدجار فور عن فرنسا، بوصفه واحدا من رؤساء تحرير جريدة الأخبار و رئيسا لتحرير مجلة آخر ساعة. ويلتقي مع السيد علي الشمسي باشا في فندق دي برج Des Berges Hotel في مدينة جنيف، ومفاتحة الأخير له بترأس تحرير جريدة الأهرام بوصفه عضو مجلس الإدارة، واعتذر الأستاذ له طارحا أسبابه.
1956: في شهر يونيو السيد علي الشمسي باشا يفاتح الأستاذ هيكل بتولي رئاسة تحرير جريدة الأهرام أثناء مقابلته في نادي الجزيرة على مجرى سباق الخيل، والأستاذ يوقع بالحروف الأولى على مشروع عقد مع الأستاذ بشارة تقلا صاحب أكبر حصة في ملكية الأهرام وبحضور الأستاذ ريمون شميل، ومع ذلك فإن سنة كاملة قد انقضت قبل أن يوضع هذا العقد للتنفيذ.
1957: الأستاذ هيكل يدخل صحيفة الأهرام لأول مرة، في صباح يوم الأربعاء 31 يوليو لكي يتولى إصدار عدد اليوم التالي، الخميس أول أغسطس.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست