<

دۆسیەى تاوانەكانى گۆران ئەدهەم و ئەنوەرى حاجى عومەر و ئەكبەر ئیناخى دەبەینە دادگاى كوردستان و عێراقى فیدراڵ و دادگاى لاهاى نێودەوڵەتى

03/03/2011, 12:00 (GMT+1)
لەداوى دوو ڕۆژ لە كۆبوونەوەى جەماوەرى و خۆپیشاندانى مەدەنیانەى خەڵكى هەڵەبجەى شەهید قائیمقامى هەڵەبجە و بەرپرسە ئەمنیەكانى ئەوشارە كەوتنە پیلانگێرشان بۆ ئەوەى دەنگى ئازادیخوازانى هەڵەبجە شەهید كپ بكەن لەو پێناوەشدا ئەوەى نەدەبوو بكرێت كردیان سەرنجام ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ڕق و توڕیی جەماوەرى هەڵەبجە لەبەرامبەر قائیمقام و بەرپرسە ئەمنیەكانى هەڵەبجە زیاتر دەبێت,ئێمە لێرەوە وەكو دەستەى ڕێكخەرانى خۆپیشاندان و كۆبوونەوە جەماوەریەكانى هەڵەبجە سورین لەسەر ئەنجامدانى خۆپیشان و كۆبوونەوەى جەماوەرى ئێستاش خەریكى خۆسازدانین بۆ گەورەترین كۆبوونە و خۆپیشاندانى جەماوەرى كە بە شێوەیەك كاریگەربێت و گەورە بێت كە هاوشێوەى بەردەركى سەرا بێت ,لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین كە هەرشتێك ڕووبدات لە ئەستۆى قائیمقام بەرپرسە ئەمنیەكانى هەلەبجەدایە چونكە ئەوە ئەوانن ڕێگە دەگرن لە كۆبوونەوەى جەماوەرى و ڕێگە دەگرن لەوەى كە گەنجانى هەڵەبجە تەعبیر لە بیروڕاى خۆیان بكەن سەرەنجامى ئەم ڕێگرى و كپ كردنەش تەقینەوەى جەماورەى هەڵەبجە بەرهەم دێنێت و ئەوەشی لەو تەقینەوە جەماوەریەدا ڕوودەدات بە ئەستۆى گۆران ئەدهە م و ئەكبەر ئیناخى و ئەنورى حاجى عومەرە.بۆیە ئێمە لەسەر كارە دڕندانەكانى پێوشیان بەتاونباریان دەزانین و هەركارێكى نامرڤانەیتر ئەنجام بدەن لەسەریان زیاد دەبێت,لەگەڵ ئامادەكارى خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى خەڵكى هەڵەبجە هەروەكو تەواوى خەڵكى سەرتاسەرى كوردستان كاریش دەكەین لەسەر ئەم دۆسییەى خوارەوە
تاوانباران
- گۆران ئەدهە م قائیمقامى هەڵەبجەى شەهید
-ئەنوەرى حاجى عومەر بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجەى شەهید
-ئەكبەر ئیناخى لێپرسراوى هێزە سەركوتكەرەكەى نزیك مەیدان ئازادى هەڵەبجە
ئەو سێ بەرپرسەى هەڵەبجە وەك تاوانبارى جەنگ مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت لەبەر ئەم كارە دڕندانەیان:
1-تەقكردن لەگەنجان و منداڵى هەڵەبجە كە خوێندكارى قۆناغى بنەڕەتى بوون.
2-گرتن و زیندانى كردنى گەنجان و منداڵى خوار تەمەن 14 ساڵ
3-گرتن و زیندانى كردنى 3 ڕۆژنامەنووسى هەڵەبجە(عیرفان ئەحمەد,سەلام حاجى عەلى,ئەنوەر عەرەب)
4-ناردنى هێزێكى دەمامكدار بۆ سەر ماڵى ئەندامانى دەستەى ڕێكخەرانى خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجە
5-ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى
6-بڵاوە پێكردنى هێزێكى چەكدارو كوتەك بەدەست ئازاردانى خەڵكى هەڵەبجە
7-تۆمەت دروستكردن بۆ خۆپیشاندەران و شكاندنى سومعەى خەڵكى هەڵەبجە بەتەقەكردن
8-تۆماركردنى داوای نایاسایی لەسەر هەریەكە لە(دكتۆر قایەق گوڵپى,ناسح عبدالرحیم,كەیوان هەورامى)بەبیانووى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت.
كاردەكەیەن هەتا ئەو كاتەى گۆران ئەدهەم لە پارێزەرى دۆسیەى هەڵەبجەوە بیناسێنین وەكو درشندەیەكى گیانى هەڵەبجەییەكان وەكو كەسیچك كە بە هەموو یاساكانى بەعس و عەقڵى بەعس و ڕەفتارەكانى بەعس بەسەر خەڵكى هەڵەبجەدا جێبەجێ دەكات خەڵكى ئازادیخواز و ڕێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان دڵسۆزانى هەڵەبجە داواتان لێدەكەین ببنە هاوكارمان بۆ دادگایكردنى ئەم سێ تاوانبارەى هەڵەبجە .
-پێویستمان بەهاوكارى پارێزەر هەیە بۆ مەبەستى یاسایی
-پێویستمان بە وەرگێڕى گشت زمانە بیانیەكان هەیە بۆ ئەوەى ئەم سكاڵایە وەربگێڕنە سەر گشت زمانە جیهانیەكان و هەر وەفدێكى بیانى بێتە شارى هەڵەبجە ئاگاریان بكەینەوە لە دڕندەیەكانى ئەم سێ بەرپرسە هەڵەبجە.


دەستەى ڕێكخەرى كۆبوونەوە جەماوەریەكەى هەڵەبجەى شەهید
3ى3ى2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست