گرووپى (شەهید كوردە) لە هەڵەبجە ئامادەكارى بۆ ڕاپەڕین دەكرێت داوا لە بەرپرسە ئەمنیەكانیش دەكەین خۆیان یەكلا بكەن
29/01/2011, 12:00 (GMT+1)

جەماوەرى ستەملێكراوى كوردستان خەڵكى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور قوربانیەكانى شۆڕشە یەك لەدوایەكەكان ئەى ئەوانەى لە هەموو سەردەومەكاندا بوونەتە قوربانى ئەى ئەو خەڵكەى هەتا ئێستا لە ژێر ستەمى دەسەڵاتى بنەماڵەى و عەقڵیەتى خێڵەكیدا پیلشاونەتەوە ئێستا كاتى ڕاپەڕین نزیك بووەتەوە خۆتان سازو ئامادە بكەن كە لەماوەیەكى نزیك و دیارى كراودا شەپۆلى گۆڕانكاریەكان دەگاتە هەرێمى كوردستان,ئێمەش شان بەشانى خەڵكى كوردستان بەشدارى دەكەین لەو كەرنەڤاڵەدا دەكەین.دڵنیاشتان دەكەینەوە كە هێزێكى ئامادەو دڵسۆز لە نێو ڕیزەكانى یەكێتیدا هاوكارى خۆپیشاندانەكە دەكەن بە دوو شێوە ,هەندێكیان كار لە سەر دەستنیشانكردنى ئەو بەرپرسو كەسانە دەكەنەوە كە دەیانەوێت بەرەنگارى خۆپیشاندەران ببنەوە خۆ ئەگەر ئەو بەرپرسانە هەر فرمانێك بدەن و تەقە لە هەركەسێك بكرێت لە دواى ڕاپەڕینەكە وەك شایەتحاڵێك شایەتى لەسەر بدات بۆئەى هەندێ:یتریان كە بەچەكەكانیان لەناوخۆى بارەگاكاندا بەشدارى ڕاپەڕینەكە دەكەن.
خەڵكى ڕاپەڕیووى هەڵەبجەش ئاگادار دەكەینەوە كە بەرنامەى خۆپیشاندان بەم شێوەیە دەبێت :
1-ڕاپەڕین تەنها لە دژى بارەگا حیزبیەكانى یەكێتى و پارتى ئەنجام دەدرێت
2-هیچ كەسێك بۆى نییە نزیكى فەرمانگە حكومیەكان ببێتەوە پاراستنى مومتەلەكاتى فەرمانگەكان ئەركێكى نیشتمانى و نەتەوەییە .
3-قائیمقامیەت و پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە تەداخول بكەن ئەوا هێرش دەكرێتە سەر ئەوانیش و هەر شتێكیش ڕووبدات بەرپرسانى ئەو شوێنانە مەسئولیەتى گیانى خۆپیشاندەران لە ئەستۆیاندایە لێخۆش بوون لەو تاوانە نییە.
4-جگە لە ل.لق و مەڵبەند و هەندێك ئەندام مەڵبەند كە خراپەیان هەبووە تەواوى ئەندامان و كادرانى ئەو دوو حیزبە سەلامەت دەبن بەمەرجێك هیچ كاردانەوەیەكیان نەبێت لەبەرامبەر خەڵكى ڕاپەڕیوو
5-هێزەكانى پاسەوانى سنور بە هێزى نیشتمانى و ووڵات پارێزیان دەزانین كارمان پێیانەوە نییە و لەلایەن ئێمەوە پارێزراون مەگەر بیانەوێت تەداخول بكەن و ناچارمان بكەن.
پێویستە ئەم بەرپرسانەش خۆیان یەكلابكەنەوە كە دەچنە ڕیزى خەڵكى ڕاپەڕیوو یان لەكاتى هەڵمەتەكەدا ئەوانیش ڕاماڵین و وەك بەرپرسە حیزبیەكان
-ئەكرەم ئەحمەد ل.ئاسایشى شارەزوور
-ئەنورى حاجى عومەر ل. پۆلیسى هەڵەبجە
-ئەكبەر ئیناخى ل. هێزەكانى پێشمەرگە لە ناوچەى هەڵەبجە
-گۆران ئەدهەم قائیمقامى هەڵەبجە
گرووپى (شەهید كوردە)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









