
هیچ کام له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵه و یه‌کگرتوو, ئۆپۆزیسیۆنی کوردی نیین، ئه‌وه ئێمه‌ین، که به هه‌ڵه له‌مان و له مانای ئۆپپزیسیۆن گه‌یشتووین. ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه ئه‌و ده‌نگه ناڕازیی و توڕانه‌یه، که له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادیدان، داوای رۆیشتن و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ده‌که‌ن، داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتیی به‌حیبزببوونی حکومه‌ت ده‌که‌ن، ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن، که هاوبه‌شی حکومڕانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی ناکه‌ن، نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتاریان له په‌رله‌مانی عێراق و کوردستاندا نییه، ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه‌ن که وه‌زیریان نییه له حکومه‌ته‌که‌یاندا، حیمایه و چه‌کداریان نییه، پاره و سواڵانه وه‌رناگرن، له بودجه‌ی دزراو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ناکه‌ن، موڵک و زه‌وی هاوڵاتییان داگیرناکه‌ن، به‌رپرس و لێپرسراوه‌کانیان پشکیان له کۆمپانیا و خێروبێره دزراوه‌کاندا نییه. ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه نیین که خانه‌نشینی وه‌زیریی وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن ئێمه‌ش ئۆپۆزیسیۆنیین. ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وانه‌ن له به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادیی به‌ڕووناکی له‌به‌ر ده‌م تیشکی خۆردا هاوارده‌که‌ن بۆ نان، بۆ کار و دژی ناره‌وایی و ناهه‌قیین، نه‌ک وه‌ک ئه‌مانه‌ی ناوی خۆیان ناوه ئۆپۆزیسیۆن و له ژووره تاریکه‌کاندا پشت له خه‌ڵکی ده‌که‌ن، به ئاره‌زووی خۆیان بڕیار و رێککه‌وتننامه مۆرده‌که‌ن. ئۆپۆزیسیۆن پیر و په‌ککه‌وته‌ی سیاسیی رابه‌رایه‌تی نا‌کات، که به عه‌قڵی شاخ، ره‌فتارئاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکدا ده‌که‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌لماندی بۆ ئه‌وه نه هاتووه گۆڕان بکات، به‌ڵکو ئه‌وه دروست بووه گۆڕان له‌بار به‌رێت و ده‌سه‌ڵات به پێوه رابگرێت. گۆڕان ته‌نها به‌و گه‌نجانه ده‌کرێت که له فرتوفێڵی سیاسه‌ت نازانن، گۆشکراوی ده‌ستی حیزبه کلاسیکییه‌کان نیین، گۆڕان ئه‌وانه ده‌توانن بیکه‌ن که دۆست و هاوڕێی سه‌رکرده و لێپرسراوه‌کان نیین. ئه‌وانه ده‌توانن بیکه‌ن که سیاسه‌ت و بازرگانی تێکه‌ڵ به یه‌ک ناکه‌ن.
ئێمه پێویسمان به نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌که، ده‌رس له شکستیی ئه‌و مێژووه وه‌ربگرین، که ئه‌وانه‌ی رۆڵیان تێدا بینیوه، دووریان بخه‌ینه‌وه، نه‌ک دووباره بیانهێنینه‌وه و به هه‌ڵدێرماندا به‌رن.
گۆڕان و کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، هونه‌رمه‌ندن له دروستکردن و له نه‌خشاندنی ئه‌و تابلۆیه‌ی، که رووی جوان بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی دروست ده‌کات، زیره‌ک و وریان ئه‌و تابلۆیه له ژوور سه‌ری ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵواسن. ئێوه‌ش ئه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه راسته‌قینه‌کان، ئه‌و تابلۆیه فڕ ده‌ن، له شوێنی تابلۆی گه‌نجانی 17ی شوبات هه‌ڵواسن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست