سێ ته‌نز..ته‌نزی سیاسی
17/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دووه‌م: هه‌ر له‌دوای پێک هێنانی کابینه‌ی 5.5 ، ڕاگه‌یاندنه‌کانی (ح ك ووو مه‌تی) جیاکراو له (ح ززززز ب). حکومه‌تی کوردستان گرنگی ده‌ده‌ن به‌نه‌خۆشی (H1N1)،نوسه‌ری خۆیان ته‌واو قاڵ کردوه، باشه گه‌ر بپرسین لهکاك به‌رهه‌م ئه‌م سه‌رقاڵیه‌ی بۆ چیه؟ خۆ ماشه‌ڵڵا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێی عیاده‌ی ئیستشاریه، له‌کۆی 19 وه‌زیر 5 یان پزیشکن، له‌به‌رئه‌وه (تڕڕسی ناوێ،، تڕڕسی ناوێ). هه‌ر بۆیه پێشنیاریش ده‌که‌ین ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بگۆڕدرێت بۆ عه‌یاده‌ی ئیستشاری ، تا دروست کردنی کابینه‌ی شه‌شه‌م، بۆ ئه‌م کاره‌ش شیاوترین که‌س به‌ڕێز شێرکۆ عهبدووڵایه.
سێیه‌م: ئه‌ندام بوون له‌هه‌ر ڕێکخراوێکی سیاسی (سه‌ندیکایی، نه‌قابی، دیموکراتی،،،،) له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕبوونه به‌و ڕێکخراوه، یان ئه‌و سه‌ندیکایه، بۆیه ئیمزای (ئاکار)پێوست ناکا. چونکه ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه ، عه‌قدێکی ڕوحیه، هه‌روه‌ك عه‌قدی زه‌واج وایه. ده‌کرێ ژن وپیاو عهقدیشیان هه‌بێت وخیانهتیش له‌یه‌کتری بکه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هاتوه له‌دوای پلینێۆمهوه. خۆ مه‌ره‌که‌بی ئیمزاکان ووشك نه‌بوونه‌ته‌وه به‌بڕیارێکی فهوقل عاده، براژنه هێرۆ کرایه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیار ده‌که‌ین ئه‌و ئاکاره ناوبنێین (ئاکاری کورتخایه‌ن). به‌ڵام توخوا ئه‌م جاره که ئاکاری مام ناوه‌ند نوسرایه‌وه به‌پیتی کوردی ڕه‌وان، با کاك مه‌لا به‌ختیار دیباجه‌که‌ی بنوسێ وبه‌ڵام تکایه له‌ئاسایش بنوسرێ وبپارێزرێ، له‌به‌شه‌که‌ی (تاریق ڕه‌مه‌زان)نا،ده‌خیلتان بم.
پێشنیارچیهك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









