چه‌ندین دیارده‌ی سه‌رنجڕاکێش !
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

2- له کاتێکدا پێنج گه‌ریلای پژاک ژه‌هرخوارد ده‌کرێن له چیای داڵاهۆ و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری وڵات نه‌ک هه‌ر هیچ لێدوانێک ناده‌ن به‌ڵکو له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانیان له‌سه‌ر سنووری ده‌ستکرد کۆده‌که‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتکردنی گه‌ریلاکانی پژاک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێ و دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان بشێوێت .
3- له کاتێکدا ده‌یان گوندی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌کانی پاراستنی میدیا تۆپباران ده‌کرێت و سوپای پاسداران پێشڕه‌وایه‌تی ده‌کات بۆ باشووری کوردستان ، که‌چی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نین ، به‌ڵکو له به‌رامبه‌ردا ساڵیادی کۆچی دوایی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێردا ده‌که‌نه‌وه و شیوه‌نی حوسه‌ینی بۆ ده‌گێڕن .
4- له کاتێکدا سوپای تورک ده‌ست له هیچ کوردێک ناپارێزێت و مه‌سعودبارزانیش ڕاپێچی ژێر ئاڵای تورک ده‌که‌ن و وه‌کو خێزانێکی ناوداری عێراقی پێناسه‌ی ده‌که‌ن و هه‌موو سوکایه‌تییه‌کی پێ ده‌که‌ن ، که‌چی له هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ژووری عه‌مه‌لیاتی دژ به تیرۆریان بۆ ساز ده‌کرێت له شاری هه‌ولێردا .
5- کاتێک ئیبراهیم تاتڵسی به ڕه‌گه‌ز تورک سه‌ردانی شاری هه‌ولێری کرد ، گوتی ئاماده‌نیم هیچ گۆرانیه‌ک بڵێم ئه‌گه‌ر ئاڵای تورکیا له‌سه‌ر سه‌رم نه‌شه‌کێته‌وه ، که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه نه‌ک هه‌ر نه‌یوێرا په‌رچه‌می زه‌ردی پارتیش هه‌ڵبکات به‌ڵکو منهسهکهی به‌ر ده‌ستیشیان به ئاڵای تورک ڕازاندبوویه‌وه و له ته‌نیشت ئاڵایه‌کی هێنده مه‌زنی تورکیشدا ڕایانگرتبوو که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه قژه ڕه‌شکراوه‌ی بارزانیشی سوور هه‌ڵگه‌ڕاندبوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌ژێر وێنه‌ی ئه‌تاتورکدا هێزی ئه‌ژنۆی نه‌مابوو !
تۆ بڵێی له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕێگه درابێت به عه‌لی قازی که گوتاری حیزبه‌که‌ی بخوێنێته‌وه بۆ مه‌رگی ئیمامی زه‌مان ؟
ئه‌ی تۆ بڵێی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و کاک خالد عه‌زیزی زاتی ئه‌وه‌یان هه‌بووبێت له حزور وێنه‌ی ئیمام خومه‌ینیدا دابنیشن ؟
جه‌لال چوارتایی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









