پارتی وەک گورگ کەوتۆتە گیانی خەڵکی مەخمور
19/07/2014, 12:00 (GMT+1)

لەدلەوە شادمانم کەئەو خەلکە تێکۆشەرە بێ رێبەرایەتی هیچ حزبێک بەئاشکرا داکۆکی لەمافەکانی خۆی دەکات
خەلکی قەراج و کەندیناوە و شەمامک و... وەک هەموو ناوچەکانی تری کوردستان مەیدانی شٶڕش و بەخوادانی کوردان بوە بەهەزاران شەهیدی داوە ، خەلکەکەی چەند جار دەربەدەر بوە ، چەندین جار عارەبەدواکەوتوە خێلەکان هیرشیان کردۆتە سەر خەلکی ئەو ناوچە لەگەل ڕژێمەکانی عیراقدا ، زەوی و مەرومالاتیان تالان کردون و رەش بگیریان بەرامبەر کردون ، هەموشی هۆکاری بەشداریکردنیان لەشٶڕش و بونی ناوجەیەکی بەپیتی کشتوکالی و نەوتیە
لەگەل ئەوەی ئەو ناوچەیە رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی چەند سالە لێ دەردێ بەلام خەلکەکەی تەنیا دوکەلەکە دەبینی و
هەلدەمژێ ، پارەکەشی بۆ جەتە سیاسیەکانی عیراق و هەریمە ، وەک لەم وێنەیەی خوارەوە ببینن ئەمانە دوو گەنجی دیبەگەن بۆیان هەیە لەم نەوتەی لەخاکەکەیان دەردێ تەنیا بەسەری دا برۆن و لەناو ئەو هەموو ملیاردۆلارەی پارەی خۆیان لەبێکاریدا تاولە و دامە رۆژەکانیان بەرێ دەکەن

لە١٥ی ئەم مانگەوە خەلکی قارەمانی مەخمور بۆسییەمین جار رژانە شەقامەکان و داوای ئاویان لەئیدارەی مەخمور کرد
سەد بارە ئاسا پارتی وەک گورگ کەوتەوە ناو خەلکی خۆپیشاندەر و بەهەموو شیوەیەک ئازارو ئەشکەنجەی خەلکی قارەمانی مەخموری دا م تەنیا لەبەر ئەوەی تینویانە و داوای ئاو دەکەن
قائیمقامی مەخمور لەپارتەکەی ئاقل تر نیە ، وەک پیشەی بەردەوامیان دەلێن دەستەکیان لەپشتە ؟ لەکاتێکدا کەس بەئاستی پارتی دەست لەپشتدراوی داگیرکەرانی کوردستان نیە ، بەلکو دەبێت لەوە بگەن ، هەموو خۆپێشاندان و نارەزایەتیەک دەبێت هەندێ پارت و ڕێکخراو پشتگیری و پالپشتی بکەن ئەوە کاریانە ئەگەر هەبن ، کەنایکەن تاوانبارن . تۆ دەسەلاتت هەیە بەئارەزوی خۆت تالانی داهاتی ئەو ناوچەیە دەکەی ، دەتەوێ حزبەکانی تر چەپلەشت بۆ لێبدەن !؟ دواتر داعش ئاوی گرتۆتەوە ئەرکی حکومەتە ئاودەبین بکات ، جونکە کاری دام ودەزگا چارەسەر و رێکخستنی کیشەکانی کۆمەلە نەوەک مافیابون
جارێک بەنێجیریان گوتبوو بۆچ بوارنادەن خەلک لەدەڤەری ئیوە نارەزایەتی دەرببڕێ ، بەئاشکرا گوتبوی بوار بدەین دەمان خۆن ، بۆیە پارتی هیزیكی ترسنۆکە و لەسەر ئیرهاب بە هەمان شیوەی بەعس دەژی ، رۆژ لەدوای رۆژیش خەلک لەخۆی ڕق ئەستورتر دەکات
لەکۆتایش دەلێم شۆرش و نارەزایەتی بەس ئەو خەلکە تێکۆشەرەی وەک مەخمور دەکرێ بیان بینن ، پارتی هەرچی جەتەو دز و پیاوکوژ و کۆنە بەعسیەکانی دەشتی هەولێر هەیە لەو خەلکەیان بەردایە ئەوا ٤ رۆژە ، بێ ئەوەی یەک حزب بوير بێت ئیدانە بکات ، سەرباری ئەمەش ببین خەلکەکە چۆن بوێرانە رای خۆیان دەردەبرن
بەکورتی پارتی سەد بارە ئاسا نیشانی دایەوە هێزیکە لەدیموکراسیەت دەترسێ و بەلتەجیانە هیرش دەکاتە سەرخەلکی ئازادیخواز و تەنیا نەوتەکەی دەوێ نەوەک مافی خەلکەکەی
حزبەکانی تریش وەک کارتۆن سەیردەکات و بریاری پەرلەمان و دادگاش لای ئەو حزبە ههێج سەنگی نیە، بۆیە فریای ئەو گورگانەی پارتی بەرامبەر خەلکی ئەو ناوجەیە بکەون ئەگەر راستگۆن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









