<

وەڵامێك بۆ گروپى ئەندازیاران

03/01/2011, 12:00 (GMT+1)
ماوەى چەند جارێكە لەڕێگەى سایتى كوردستان پۆستەوە چەند بابەتێك بڵاو دەكرێتەوە كەتێدا هێرش دەكاتە سەر چەند ئەندازیارێكى بەرێزى ناو شارەوانى سلێمانى ئێمە وەك سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانى دەست خۆشى لە هەموو كەسێك دەكەین كە كەم وكوڕى كارى گەندەڵى هەر فەرمانگایەك دەست نیشان بكات ئەوەى جێگەى سەرنجە بابەتەكان بە ناوى كۆمەلێك ئەندازیارەوە بڵاو دەكرێتەوە بەڵام ئەندازیار بەپێ ئیشى خۆى ئەبێت بە داتاو دوكۆمێنێت بابەت بڵاو بكاتەوە نەك بەبێ بنەماو تەنها بەمەبەستى لەكدار كردنى چەند بەرێزێك بێت بۆیە شارەوانى دوو بۆ چۆنى هەیە بۆ ئەوانەى كە ئەم بابەتانە بڵاو دەكەنەوە .
بۆچۆنى یەكەم :- ئەمانە كۆمەلێكن دژ بە مرۆڤایەتى و دژ بەنیشتمان كار دەكەن .
بۆچۆنى دووەم :- بە كۆمەلێك ناو دەبەرێت كە دڵسوزن بەپیشەى ئەندازیارى و دڵسوزى نیشتمانەكەیان ئەگەر ئێوە بۆچۆنى دووەم دەتان گرێتەوە ئەوە دەتوانن لەڕێى سەرۆكى شارەوانى و ئەنجومەنى شارەوانى بە بەڵگەوە ئەو گەندەڵیانە بخەنە ڕوو ئەگەر پێتان باشە بۆئەوەى خۆتان دەر نەكەون دەتوانن بەڵگەكان بنێرن بۆسایتى شارەوانى بەم ناونیشانە (http://www.sharawani.com/Default.aspx?AspxAutoDetectCookieSupport=1 ) ئەگەر بەڵكەتان پێ نیە تەنها شكاندنى كەسایەتى خەڵكە ئەوە بۆ چۆنى یەكەم دەتان گرێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست