بەهرۆز گەڵاڵى دوێنێ چیت دەكرد لەڕانیە؟؟!.
23/06/2009, 12:00 (GMT+1)

پ_كاك بەهرۆز بۆ پرسەى موحسین بایز هاتبویە ناوچەكە؟
پ_كاك بەهرۆز بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن هاتبویتە ناوچەكە؟
پ_كاك بەهرۆز لەخەتى زەڵێ وە گەڕایتەوە كوردستان؟
پ_وەڵامى هەموو ئەم پرسیارانەى سەرەوە نەخێرن،
بەڵام من دەپرسم، ئەم جارەیان چیت لەبەرنامەدایە (.............)بۆچى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنى ناوچەكە كۆبویتەوە ئەرێ بەڕاست تۆ وەزیرى كام وەزارەتەى حكومەتیت ئێمە نەمانزانیبێت؟
یان كۆمەكى كام ڕێكخراوى بیانیت بۆ ئاوارەكانى بنارى قەندیل هێنابێت؟!،
بەكورتى، پرسیارەكەم ئەوەیە، بۆچى هاتیتە ڕانیە و قەڵادزێ و ناوچەكانى تر؟
*دەتەوێت ئەم جارە گورز لە کێ بوەشێنیت؟و بۆكێى دەوەشێنیت؟
با لەمە زیاتر بۆت نەنوسم بۆ ئەوەى بەپەلە وەڵام بدەیتەوە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









