بۆ پاڵێوراوانی به‌ره‌ی ڕه‌نج له باکوری کوردوستان و گه‌لی شۆڕشگێڕی باکور
07/06/2011, 12:00 (GMT+1)

کۆل نه‌دان و خه‌باتی بیوچانی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان له باکور به فیداکاری و خۆبه‌خت کردن ئه‌و ڕۆژه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه و ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه‌مان ده‌داتێ که ئاسیمیله کردن و فریودان و قر کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌تا سه‌ر ناتوانێت به‌ر ده‌وام بێت و له به‌رامبه‌ر یه‌کڕیزی و یه‌کگرتویی گه‌ل مه‌جبور به پاشه‌کشه ده‌بێت، ئه‌وڕۆکه ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی به چاو ده‌بینین.
هه‌ڵبژاردنی 12 مانگی ژوئین و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد فازێکی نوی له خه‌باتی گه‌له‌که‌مان دێنێته ئاراوه و پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێش چونی ئه‌م قوناخه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له سه‌ر خه‌بات له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت به دیمۆکڕاتیزه کردنی ناوچه، به‌شداری کردنی هه‌ره زۆری ته‌یفه‌کانی گه‌لی کورد و پشتگیری له نوێنه‌رانی دڵسۆزی خۆیان مه‌یدانی ئازادی و دێمۆکراسی به‌رفراوانتر ده‌کاته‌وه و ده‌بێته ئامرازێک بۆ پێشڕه‌وی دێمۆکڕاسی .
له‌و ڕوانگه‌وه ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیه به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین گه‌لی کورد له باکور به گشتی له نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له ناو به‌ره‌ی ڕه‌نج پشتیوانی بکه‌ن و مێژوی سه‌رده‌م به کانالی دێمۆکراسیدا له باکوری کوردستان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و ئازادی به‌رن .
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد ئوروپا
20110607
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









