سۆران عومه‌ر: هه‌رشتێكمان به‌رامبه‌ر بكرێت پارتی دیموكرات به‌رپرسه
24/11/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌ژماره (5)ی گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زیندا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر تیرۆركردنی محێدین ڕه‌حیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكرات بڵاوكرایه‌وه كه‌تێیدا به‌هرۆز گه‌ڵاڵی باس له‌وه ده‌كات پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه، به‌هۆی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نیگه‌ران بووه‌و له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه 22.11.2009 به‌ناوی گوته‌بێژێك له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی "له ژماره (5)ی گۆڤاری رێگادا بابه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه له باره‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده (محیه‌دین ره‌حیم) بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه نه‌ك ته‌نیا رووداوی چۆنیه‌تی شه‌هید كردنی بخه‌نه ژێر گومانه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ڵگه ناخۆشه‌كانی رابردوویان داوه.
گومانی تێدا نیه كه شه‌هیدی سه‌ركرده (محیه‌دین ره‌حیم) فه‌رمانده و سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی پارتی بووه و له‌ده‌ستدانیشی زیانێكی گه‌وره‌ی به پارتی گه‌یاند و ئاشكراشه كه ئه‌وانه‌ی شه‌هیدیان كرد نه‌یارانی پارتی بوونه و به تایبه‌ت مه‌ترسییه‌كی زۆریان له (شه‌هید محیه‌دین) و پابه‌ندبوونی به‌هێزی به بیر و باوه‌ری پارتی و بارزانی هه‌بووه.
زۆر شت هه‌یه كه له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی ئێستا ناتوانین باسی بكه‌ین، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه نه‌زانرابێت كێ له پشت رووداوی شه‌هید كردنی (كاك محیه‌دین) بووه.
له میانه‌ی بابه‌تی ئاماژه‌پێكراوی ئه‌م گۆڤاره‌دا به ناوی كاك به‌هرۆز گه‌ڵالی هه‌ندێك تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵ پاراستن و پارتی، كه ده‌توانین بڵێین منداڵانه‌ترین و بێبنه‌ماترین تۆمه‌تن و بۆ چه‌واشه‌كردنی مێژوو نووسراون.
ئێمه نازانین كه ئایا ئه‌مه له كاره فیتنه‌گێرییه‌كانی گۆڤاری رێگایه یا خود كاك به‌هرۆز ئه‌م لێدوانانه‌ی ده‌ربڕیوه، بۆیه داوا له كاك به‌هرۆز ده‌كه‌ین كه به راشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م وتانه‌ی به ناوی ئه‌و كراون ده‌رببڕرێت. تا ئه‌و كاته چاوه‌روان ده‌بین، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی دیكه بنێین."
له‌به‌رامبه‌ردا به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه‌تێیدا نوسیویه‌تی "زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ (22/11/2009) پێیان راگه‌یاندم كه گۆڤارێك به‌ناوی (رێگا) هه‌واڵێكی به‌ناوی من له‌سه‌ر شه‌هید (محێدین ره‌حیم) بڵاوكردۆته‌وه و برایانی پارتی- ش به‌وه نیگه‌ران بوون، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم كه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بده‌م:
1- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه به چاوپێكه‌وتن و نه به‌ته‌له‌فۆن و نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی سه‌ر به‌و گۆڤاره نه قسه‌م كردووه و نه بینیومن و نه ده‌شیانناسم، بۆیه ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌و گۆڤاره ده‌كه‌م و ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مه بۆ فیتنه نانه‌وه له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتی دروستكراوه.
2- ته‌ئكیدیش بۆ برایانی پارتی ده‌كه‌مه‌وه كه ئێستا سه‌رده‌می هاوپه‌یمانێتی و برایه‌تیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانه و منیش له‌و كه‌سانه نیم كه بایه‌خی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان یه‌كێتیی و پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌زانم، بۆیه ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه ناتوانن نێوانی یه‌كێتیی و پارتی تێكبده‌ن."
بۆ وه‌ڵامی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سۆران عومه‌ر خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زین له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "ئه‌و ڕاپۆرته له‌و به‌ڵگه‌نامانه وه‌رگیراوه كه‌به‌هرۆز گه‌ڵاڵی به‌دوو به‌رگ له‌ساڵی 1996 و 1997 به‌ناوی "كوردایه‌تی و هه‌ڵوێست" بڵاویكردۆته‌وه‌و نزیكه‌ی 600 لاپه‌ڕه ده‌بێ، به‌ڵام كاك به‌هرۆز له‌و ڕونكردنه‌وه‌دا ده‌یه‌وێ ئه‌و نوسراوه‌ی له‌بیر بكات! له‌كاتێكدا ئێمه له‌سه‌ر مه‌له‌فی تیرۆر‌و پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌ڕۆین تاكو ئه‌وكاته‌ی دادگایه‌كی بێلایه‌نی نێوخۆیی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و دۆسه‌كانی و پێشێلكاره‌كانی ده‌برینه دادگا.
سۆران عومه‌ر ده‌رباره‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكراتیش وتی "پاری دیموكراتی كوردستان ده‌بێ باش بزانێت ئه‌وه‌ی كراوه‌ته دۆكیۆمێنت له‌هه‌ر دۆسێیه‌كی شه‌ڕی ناوخۆدا به‌ڕێكه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی پارتی نه ده‌سڕێته‌وه، نه‌كۆتایی دێت نه چاره‌سه‌ریش بووه، ئێمه‌ش وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس پابه‌ند نین به‌وه‌ی ئێوه ناوی ده‌نێن ئاشتی یاخود شه‌ڕ، ئێوه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنتان هه‌یه‌و باس له‌و دۆكیۆمێنته شاراوانه‌ی سه‌رده‌می ناوخۆشی شه‌ڕی كورد كوژی ناكه‌ن ئه‌وه ئێمه پابه‌ندی ئه‌و هیچ ڕێكه‌وتنێك نین كه‌خوێنی خه‌ڵك تێدا ده‌شارێته‌وه‌و ون ده‌كرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه خوێناویانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بكوژان ببرێنه دادگا، چونكه ئێمه ئێسته له‌عێراقێكدا ده‌ژین كه‌دیكتاتۆریه‌تی تێدا له‌سێداره دراوه بۆیه ناكرێ به‌ناوی ناسكی بارودۆخه‌كه‌و به‌ناوی ڕێكه‌وتنی سستراتیجیه‌وه ئه‌و لافاوه خوێنه‌ی ڕابردوو بكه‌ین به‌ژێره‌وه‌و ئه‌وه‌شی ئێوه ناوی ده‌نێن فیتنه‌یی و ئاژاوه گێڕی ئه‌وه وتنی ڕاستی و ون نه‌كردنی خوێنی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر تیرۆر كردنی سه‌ركرده‌یه‌كی فیتنه‌یی و ئاژاوه‌گیِڕییه ئه‌وه ده‌بێت دادگایی كردنی سه‌دامیش له‌سه‌ر كوشتنه‌كانی دوجێل و له‌سێداره‌دانی گه‌وره‌ترین فیتنه‌گێڕی بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانرێ تاكو ئه‌وكاته‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی له‌و نوسینه په‌شیمان ده‌بێته‌وه ئه‌وه ئێمه پشت به‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌به‌ستین و هه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شه كه‌سبه‌ینێ ده‌برێنه دادگا‌و خوێنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی پێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، هیوادارم خۆڵ نه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكی."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكراتدا نوسراوه "بۆیه داوا له كاك به‌هرۆز ده‌كه‌ین كه به راشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م وتانه‌ی به ناوی ئه‌و كراون ده‌رببڕرێت. تا ئه‌و كاته چاوه‌روان ده‌بین، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی دیكه بنێین." سۆران عومه‌ر وتی "دیاره به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هه‌ڵوێستی خۆی خسته ڕوو ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ئه‌مه‌یه كه‌كردومانه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی تری پارتی دیموكرات به‌رامبه‌ر ئێمه بێت ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌و لێره به‌دوواوه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌رشتێكمان به‌رامبه‌ر بكرێت پارتی دیموكرات به‌رپرسه."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









