پەیامێك بۆ ڕانیە!!
04/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم جارەش لەگەڵ ویزەی تەقەی عەلی نەبیەكەت وا ئەحمەد شێواوەكەت شیعرەكانی تێكەڵ كردووە، چەندین فس فس پاڵەوانی ئەمن و منەزەمە بەر پێلەقەی منداڵە وركەی ڕانیە ڕێوی شێوە كەوتووە ، ھەستن و بەرەو خانەتان بڕۆن دوو دڵ مەبن خەڵكی ڕانیە لە دەروازە چاوەڕیتانە، تاجەگوڵینە بەرن بۆ دایكی شەھیدانیان و سەرتان لەراستی ئەوان بچەمێنن ، شاریان بۆ ئاوەدان كەن و بە نەڕەتان دنیا بەھەژێنن ، دەسوێند بخۆن بە گۆڕی عەوڵا سورەكەی ڕانیە، بەپیرۆزیەكانتان كەچوونەوە ، ئازاری چەندین ساڵیان بیر بەرنەوە، نەھێڵن ئەم جارە منداڵێكی كورد بۆ ساتێكیش لە برسانا بزریكینن ، حەزەكانیان با بەگۆێچكەی ئێوەدا بدركێنن ، ببن بە سانتا كلاوسەو بێ ئەوەی ناوی خۆتان بھێنن ، شەوانی نەورۆز دیاریان بۆ بێنن ، مەھێڵن كێژی كورد ھیچی تر بفرێندرێ و بەتاڵان ببرێت، بەدیاری بە وڵاتان بدرێت، مەھێڵن چیتر مامە پیرەكان لە خەمی دكتور و بێ كەسی سەری خۆیان بخورێنن.
دەسۆێندەكان بڵێنەوە، ئێمەش سویندەكانمان ھەمووی گوتنەوە ، پەیمانمان دا ئەوەی تۆ زۆر كەمن و ئێمە زیاترمان پێە، زۆر بەگووڕبووین بۆھاتنەوە ، نەمان زانی چۆن بەزی ئەم دوورە ڕێیە،
ئێمە ھاتین و ساڵان ڕووی، ئێمە گۆڕاین و بەڵێنەكانمان گۆڕی، تۆش لە دوورەوە لە ژێر خاك و خۆڵا كزو بۆری، ئەمساڵ بۆ گەردەن ئازای ھاتووین و داوا دەكەین لێمان ببوری.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









